ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ھەڵئاوسان یەکێکە لە کێشە سەرەکێکەکانی ئابوری نیشتەنی کۆمەڵگا،کەکار دەکاتە سەر بژێوی ژیانی ئەوکەسانەی،کە داھاتەکەیان لەئاستێکی نزم و مام ناوەندە، کە بەھۆی ھەڵئاوسانەوە نرخ راستەوخۆ گۆرانکاری بەخۆیەوە ئەبینی ئەمەش بەیاساکانی خواست و خستنەرو کەنرخ دیاری ئەکەن لەبازاردا، بەھۆی بەرز بونەوەی نرخەوە بەشێک لەکۆمەڵ ناتوان پێداویستیەکانی رۆژانەیان پر بکەنەوە جگە لە پێداویستیە سەرەکیەکانی ژیان،

لەھەرێمی کوردستان ساڵھایە بازرگانە چاوچنۆکەکان، لەکاتی بۆنە ئاینی و نەتەوەیەکاندا ئەم ھەلە ئەقۆزنەوە و کە ھاونیشتمانیان بەلێشاو رودەکەنە بازارەکان و خواست لەسەر شمەکەکان زۆر دەبێ و نرخ راستەوخۆ بەرز دەبێتەوە،بەمەش ئەو کەسانەی لەھەلومەرجی باردۆخی ئابوریەکی نزمدان روبەروی پرنەکردنەوەی پێداویستیەکانیان ئەبنەوە،چونکە داھاتەکەیان بەشی تێرکردنی حەز و پێداویستیەکانیان ناکات.

بەشێکی تر لە سەرمایەداران نزیکی بۆنەکان و خۆراک و پێداویستیەکانی بۆنەکان ئەکرنەوە و لەکاتی بەرزبونەوەی خواستی ھاوڵاتیان بەنرخێکی زۆر زیاتر لەپێشوو تر ئەیکەنە بازارەوە.

لەجیھان و کۆمەڵگاکانی ئەوروپادا لەکاتی بۆنەو ئاینی و نەتەوییەکاندا،نەک بازار نرخی جێگیرە،بگرە شمەک و پێداویستی بەبۆنەی بۆنەکانەوە،بەشێوەیەکی بەرچاو نرخەکانی دائەبەزن و تاسەرجەمی خەڵقەکەی سودمەند بن و بۆنەکەیان بەخۆشی تێ پەرێنن، ئەمە لەلایەن خودی دەسەڵات و دانیشتوانەکانیانەوە ئەنجام ئەدرێ،لەپێناو تێپەراندی بۆنەیەکی خۆش وشایستە و پێکەوەژیان، 

بەڵام لەکۆمەڵگای ئێمە پێچەوانەی ئەوان لەکاتێ بۆنەو جەژنە ئاینی و نەتەوەیەکاندا لەلایەن سەرمایەدار و دانیشتوانیشەوە،دەست کاردەکەن بۆ دروستبونی گرانی و لەپێناو قانجاز و ساغکردنەوەی بەھەم و کالاکانیان بیر لەھاونیشتمانیانی دەست کورت و کەم دەرامەت ناکەنەوە،

پێویستە حوکومەت و ئێدارە شار و قەزاکان لەرێگەی لیژنەکانیانەوە،بەوردی چاودێری دۆخی بازار بکەن و نرخی شمەکەکان لەوێ وە سیاری بکرێت و نرخێکی سنوردار دابنێرێت بۆسەرجەم کەلوپەل و پێداویستیەکانی ھاوڵاتیان،تاوەکو ھاوڵاتیان و بەسەرچەم و ئاست و پلەکانەوە بتوانن بەداھەتەکەیان پێداویستیەکانی رۆژانەو بۆنەکانیش پربکەنەوە، ھەر بازرگان و سەرمایەداری لەھەوڵی قۆرخکردنی بازار و ھۆکاری ھەڵئاوسان و گرانی بوو بدرێتە دادگاو سزای مادی و زیندانی بەسەریدا بسەپێنن.