ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ساڵی 2014 كاتێك نوری المالكی سه‌رۆكی حزبی ده‌عوه‌ی ئیسلامی و سه‌رۆك وه‌زیران بوو داعش وه‌ك تاقمێكی توندره‌وی خوێنمژ گه‌یشته‌ شه‌نگاڵ و شارۆچكه‌و دێهاته‌كانی و له‌ پاش هه‌ڵاتنی تاقمێكی گومراوو گوێ رایه‌ڵی رژێمی توركیای ره‌گه‌زپه‌رست كه‌ دانرابوون پارێزگاری له‌و ناوچه‌یه‌ بكه‌ن خه‌ڵكێكی سڤیلی بێتاوانیان كوشت و سه‌دان و هه‌زاران كه‌سیان گرت وزیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كج و ئافره‌تی ئێزدی و كریستانیان گواسته‌وه‌ بۆ شوێنی نادیار وه‌ك كه‌نیز ئه‌یانفرۆشتن.

له‌ پاش ئازادكردنی شاری موسڵ و، پێش ئه‌وه‌ی كورسییه‌كه‌ی به‌جێبهێڵێت خه‌یدر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران رایكه‌یاند داعش كۆتاییهات و، دوا به‌دوای ئه‌و رۆناڵد ترامپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بە فەرمی ڕایگەیاند کە خەلافەتی داعش لە عێڕاق و سوریادا کۆتایی پێهاتووەو، هه‌ردووكیان درۆیانكردو، هێشتا داعش له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی عێراق و سوریاو پارێزگاكانی كه‌ركوك و سه‌ڵاحه‌دین و مه‌خمورو خانه‌قین و نه‌فتخانه‌و دوبزو شوێنی تر ماوه‌و، ده‌سه‌ڵاتی فراوانی هه‌یه‌ و له‌ هه‌ندی ناوچه‌ش‌ هێرش ئه‌كات و، هێزه‌كانی حكومه‌ت دۆش داماون و هیچیان پێناكرێت.‌

ئیسلامییه‌كان به‌تایبه‌ت تاقمی سه‌رلێشێواوی ئیخوان كه‌ زوربه‌یان جاشی رژێمی توركیان، شانازی به‌ ده‌وڵه‌تی خیلافه‌تی ئیسلامی ( داعش) ئه‌كه‌ن و، ئه‌ڵێن داعش رێكخراوێكی توكمه‌یه‌ و به‌هێزه‌ و، توانا سه‌ربازییه‌كانی هێشتا تێكنه‌شكێنراون و، توانای هێرشكردنی هه‌یه‌.

هێزه‌كانی سوریای دیموكرات { هه‌سه‌ده‌} گورزێكی كوشنده‌یان له‌ داعش داو، وله‌ ماوه‌ی پێنج ساڵدا توانیان هه‌رچی باره‌گاو شوێنی نیشته‌جێی داعش هه‌یه‌ تێك بده‌ن و، له ‌كۆتایی شه‌ر گه‌یشتنه‌ قه‌ڵای ده‌وله‌تی ئیسلامی باغۆزو، تیرۆریستانی داعش ناچار بوون به‌ سه‌دان و هه‌زاران خۆیان به‌ده‌سته‌وه‌ بده‌ن و، { هه‌سه‌ده} وه‌ك كارێكی مرۆڤدۆستانه‌ داوای له‌ وڵاتان كرد بێن به‌ پیری هاوڵاتیانی خۆیان و، ئه‌مه‌ له‌ لایه‌ك و،له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ تیرۆریسته‌ درنده‌كانی دا به‌ حكومه‌ته‌كان بۆ ئه‌وه‌ی دادگای بكرێن و، هاوكات سه‌ره‌رای سه‌ركه‌وتن { هه‌سه‌ده‌} هوشداری داوه‌ كه‌ شه‌ركردن زۆری ماوه و،هێشتا ته‌واو نه‌بووه‌.‌.

داعش له‌ پانتایی ئه‌وخاكه‌ی تیادا ئه‌ژیان و، ره‌فتاری نامرۆڤانه‌یان ئه‌نجامئه‌دا، ئێستا لاوازو بێهێزن و، توانای رووبه‌رووبۆنه‌ی راسته‌وخوێان وه‌ك جاران نه‌ماوه‌و، به‌ زۆری گه‌ڵك له‌و شوێنانه ‌ئه‌گرێت كه‌ پێشمه‌رگه‌ بۆ سوپای عێراقی به‌جێهێشتووه‌ و، له‌مرۆدابۆ نموونه‌ له‌ ناوچه‌ی قه‌ره‌چوغ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركوك و خانه‌قین و حه‌مرین و دوبزو شوێنی تر سوود له‌و بۆشاییه‌ وه‌ر ئه‌گرێت كه‌ به‌ هوێ كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ هاتووه‌ته‌ كایه‌وه‌و، سوپای عێراق و حه‌شدی شه‌عبی توانای كه‌نترۆڵ كردنیان نه‌ماوه‌.

داعش وه‌ك كاری هه‌میشه‌یی په‌نا ئه‌باته‌ به‌ركاری ترسنۆكانه‌ و، هه‌رچه‌نده‌ لاوازه به‌ڵام ‌به‌ پشتبه‌ستن به‌ شانه‌ نوستوه‌كانی چالاكی ئه‌نوێنێت و، زوربه‌ی شانه‌كانی له‌ دیهاته‌كانه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ سنووری عه‌ره‌ب و تورك نشین سه‌رهه‌ڵئه‌ده‌ن وجاروبار له‌ شاره‌كان هه‌وڵ ئه‌ده‌ن كاری خراپه‌ بكه‌ن و، وه‌لێ خه‌ڵكی هوشیار یارمه‌تی پۆلیس و ئاسایش ئه‌ده‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌و بنبركردنیان.

خه‌ڵكی موسڵ ئه‌ڵین مه‌ترسی هه‌یه‌ جارێكی تر شاره‌كه‌ بكه‌وێته‌ ده‌ستی داعش و، دوخی رۆژئاوای شار ئاڵۆزو خراپه‌و، داعش تاوان دژی هاوڵاتیان وخه‌ڵكی ناوچه‌كه‌ ئه‌نجام ئه‌دات له‌ رفاندن و ناچاركردنی خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی دێهاته‌كانیان چۆڵ بكه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ شارۆچكه‌ی به‌عاج و ته‌لعه‌فه‌رو، چه‌ند ناوچه‌یه‌كی رۆژئاوای موسڵ.

هه‌ندێ لایه‌ن ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ئه‌كه‌ن كه‌ هه‌ندێ عه‌ره‌ب و توركمان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبین كار ئاسانی بۆ داعش ئه‌كه‌ن و، وا دیاره‌ شه‌وانه‌ ئه‌بنه‌ داعش و، بارودۆخی غێراق و، بڵاوبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دزی یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی داعش نه‌شونه‌ما بكات و، تا ئێستا رژێمی توركیا پاڵپشتی داعش و توندره‌وه‌كان ئه‌كات.

.

.

 

  • 1