ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

خێڵ باڵاترین دەزگای کۆمەڵایەتیە کە زۆرترین لقی لێ دەبێتەوە لەکۆمەڵگا دواکەوتوەکاندا ، کە لەدووفاکتەری سەرەکی دروست بونە ئەوانیش پەیوەندی خوێن و دەمارگیریە ، 

خێڵ خاوەنی خەسڵەتی کۆمەڵایەتی و ئابوری و جوگرافی و میتۆدی خۆیەتی لەروی کۆمەڵایەتیەوە پێکھاتەیەکی داخراوە و تێکرای پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانی لەسنوری خۆیدا جێ بەجێ دەکات، وەھەمیشە سنوری جوگرافیای خۆی دەپارێزی و پارێزگاری لێ دەکات. 

وەک کۆمەڵناسی عەرەب ئیبن خەلدون دەڵێت:1(ئەومەبەستەی کە دەمارگیری لەدوای دەروات موڵکەو موڵکیش مەبەستێکی سروشتیە بۆ خێڵ و ئەوەش شتێک نیە بەئارەزوو بەدوای دابروات ،بەڵکو پێویستیەک بوون رێخستنی خێڵ دەگەیەنێ(

ئەگەر کۆمەڵگە نەتوانن لەگەڵ کاتدا ھەنگاو بەرەوپێشەوە بنێن و دەسە وەستان بن ، ئەوا ئەو کۆمەڵگایە بەرەو لاوازی ھەنگاو دەنێ و ئەو خێڵانە وەک رەگەزێکی مانەوەی خۆیان لەموڵکەکەی رادەمێنن و بەپێویستی ژیانی خۆیانی دەزانن و بەو پەری توندیەوە ھێرش دکەنە سەری و کۆتای بەرەوتەکەی دێنن. 

ئەگەر چاوێک بەمێژودا بخشێنەوە خێڵ و عەشیرەت لە کۆمەڵگای کوردەواریدا جگە لە شکست و گەرانەوە یۆتۆپیاخوازی ،رۆڵێکی تریان نەبووە ، خێڵ ھەمیشە بەر بەستێک بووە لە سەرکەوتنی شۆرش و پێشکەوتن و رۆشنبیری بوونی تاکەکان.

لەهەر شوێنێک خێڵ و تیرەو عەشیرەت دوواین بڕیاریان لەسەر کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسیەکان دا لەوێ کۆمەڵگە دەچەقێت و پێشکەوتنی کۆمەڵگە دەوەستێ.

ھێزو ڕۆڵی کاریگەری خێڵ و عەشیرەت کاتێ برەوی پێدرا کە جومگەکانی حکومەت نەیتوانی ببێتە دامەزراوەی نیشتمانی ، لەوکاتەدا خێڵ و عەشیرەت دەبن بەهۆکاری شکستی سیستەمی سیاسی، لە پڕۆسەیی بەمەدەنی کردنی کۆمەڵگا و تاکەکانی و خوڵقاندنی تێکشاندنی یاسا، دەشێ ئەو شکستە ببێتە ئەلتەرناتیڤی سیستەمی سیاسی لە دەربازکردنی کۆمەڵگابۆ کۆمەڵگایەکی خێڵەکی . 

دەسەڵاتداران سیاسی ھەریمی کوردستان لەپێناوی مانەوی خۆیاندا ،خێڵ و عەشیرەت زیندودەکەنەوە

پێگەی خێڵ و عەشیرەتەکانیان بەھێز کردووە لەکاتی بانگەشەی ھەڵبژاردن چەکیان بەسەر دابەش دەکرێت و فەوج و پێگەی حزبیان پێ دەدرێن ،ئەمەش وای کردووە یاسا لە ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەیبەتێکی نەمێنی.

چونکە خێڵ یاسا و نەریتی تایبەتی بەخۆی ھەیە و پابەند نابێ بەھیچ یاسایەک کەپێچەوانەی مانەوەی خۆی بێت ، ئەمەش وادەکات کەسانی خاوەن عەشیرەت لەیاسا دەربچن و بەئارەزوی خۆیان تاوان و سەرپێچی ئەنجام بدەن ، سەرجەم کێشە کۆمەڵایەتیەکان لەلایەن سەرۆک عەشیرەتاکان و دیوەخانەکانەوە چارەسەر بکرێت،ھەرکاتێکش دەسەڵاتی خێڵ بەسەر یاسادا زاڵبوو،کۆمەڵگا بەرەو کۆمەڵگایەکی داخراو مەترسی دار دەچێت ، چونکە تەواوی یاساکانی خێڵ لەو ھەلومەرجە جوگرافیایە لەژێر دەسەڵاتی خێڵدایە دەگەرێتەوە بۆیاسا کۆنەکان و کۆمەڵگا بەتەواوی توشی زیان دەبێت.

ئەوەی مایەی نیگەرانیە لەسەردەمی مۆدێرنەدا و لە سەدەی نۆزدەھەمدا دەسەڵات دارانی کورد ، لەپێناوی مانەوەی خۆیان لەدەسەڵات لەبەردەم ئاغاکانی خێڵ و عەشیرەتدا دەستی یەکتری ئەگوشن خێڵەکان بەھێز دەکەنەوە. 

گەل پێویستی بە زیندوکردنەوەی خێڵ و عەشیرەت نیە٫ پێویستی بە ئازادی و پرۆژەی چاکسازی و موچە و ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و هەلی کار و سەروەری یاسا و ڕاپێچکردنی گەندەڵکارانە بۆ پێش دادگا.

لەکۆمەڵگای مۆدێرنەدا نەریت و خێڵ و ئاین لەھزری رۆشنبیر و لاواندا ھەرەس دێنن ، توانای رەخنەگرتن و لێکۆڵینەوە و ھەڵبژاردنی رێگای جۆراو جۆر بێ پێشنەکانی ژیان دێنە ئاراوە و گومان لەبەڵگە نەویستەکان دەکرێت ، 

چیتر میلەت پێویستی بە دواکەوتوخوازی نیە ، واتا نەگەرێنەوە بۆ نەریتە کۆنەکان و یۆتۆپیاخوازی ، چونکە نەریتەکۆنەکان بۆبنبرکردنی ئازادی پێش کەوتن پەنادەبەنە بەر توندوو تیژی ، دژی گۆران و خوازیاری کۆمەڵگایەکی وەستاو داخراون و سەرلەنوێ کۆمەڵگا بەئەنجامی تۆتالیتاریزم و راست و چەپی دەکشێتەوە کەرواڵەتی کردەییان فاشیزم و رەگەز پەرستیە.

 

  • 1