ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هه‌مو كابينه‌يه‌كى ئه‌مه‌ريكى وڵاتيكى خۆرهه‌لاتى كردۆته‌ ئامانجى كابينه‌كه‌ى و خه‌لكى ئه‌مه‌ريكاو جيهانى پێوه‌ سه‌رقال كردوه‌ . بۆ به‌رژه‌وه‌نديه‌ ئابوريه‌كان و مسۆگه‌ركردنه‌وه‌ى دوه‌م جار هه‌لبژاردنه‌وه‌ى بوه‌ نه‌ك له‌ پێناو چاره‌سه‌رى كێشه‌ سياسى و ئينسانيه‌كانى مرۆڤايه‌تى . له‌راستيدا ئه‌مه‌ريكا فريادره‌سى ئيمه‌و خه‌ونه‌كانمان نيه‌ . دادوه‌رى باش و خراپى ولاتانى ناوچه‌كه‌و ململانێى ره‌هه‌ند و باوه‌ره‌كان نيه‌ . به‌لكۆ هه‌مو گه‌لانى خۆرهه‌لات به‌ فريشته‌و شه‌يتانه‌وه‌ . قوربانى ئه‌و گه‌مه‌ سياسيه‌ى ئه‌مه‌ريكا و به‌رزكردنه‌وه‌ى به‌هاى دۆلار و هه‌لبژاردنه‌كانين . 

كه‌مێك له‌ رابردو وردبينه‌وه‌ . كابينه‌ يه‌ك له‌دواى يه‌كه‌كانى بوشى كورو باوك . كه‌ ماوه‌ى 16 سال له‌سه‌ر گيانى ئه‌فغان و عيراقيه‌كان حوكمرانى ئه‌و ولاته‌بون . ئه‌و دو ولاته‌يان تا چه‌ند سه‌ده‌يه‌كى داهاتوش تالان و قه‌رزار كرد و دواجار روخانديان . كلنتۆن دژى جه‌هه‌په‌ى سه‌د ساله‌ى توركيا و بنلادن و دواجار له‌ ره‌گو ريشه‌ ده‌ريهێنان . ئابورى توركياى هينايه‌ ئاستێك . كاتى تانسۆچيله‌ر به‌هاى كاغه‌زى سپى له‌ پاره‌ى توركى زياتر بو دواجاريش هه‌ر روخاندى .

كابينه‌كه‌ى تره‌مپيش له‌به‌رامبه‌ر ئێران دامه‌زراوه‌ . ئه‌و بابه‌ته‌ لانيكه‌م 8 سالى داهاتو ده‌خايه‌نێت . تره‌مپ په‌له‌ى نيه‌ و گه‌مه‌ى كاتكوشتن و بچوكبونه‌وه‌ى رۆح و زه‌ينى ئيرانيه‌كان ده‌كات . حه‌تمه‌ن ئابورى ئيران و زۆرى ولاتانى ناوچه‌كه‌ تالان ده‌كات و دواجار هه‌ر ده‌يروخێنێت . 

ئێرانيه‌كان باش ئه‌وه‌ ده‌زانن هێشتا كاتيان زۆر ماوه‌ . بۆيه‌ وه‌ك قاره‌مان خۆى پێشان ولاتانى جيهان و گه‌لانى ناوچه‌كه‌ ئه‌دات و سه‌ركێشى گه‌وره‌و مانۆرى سه‌ربازى گه‌وره‌و ديبلۆماسى بێ سود ده‌كات . هێچ مه‌جالى تيدا نيه‌ و ئێران به‌ره‌وروى قه‌ده‌رى خۆى بۆته‌وه‌ .. دواجار هه‌ر ده‌يروخێنێت ..

  • 1