ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هاوشێوه‌ی شه‌ری نێوان هه‌ردو قوبروسی توركی و یونانی . كاتێك قوبروسی یونانی تێكشكا وه‌زاره‌تی به‌رگری یونان هه‌ڵوه‌شایه‌وه‌ و ئابوری یونانی به‌جۆرێك دابه‌زاند ئه‌مرۆشی له‌سه‌ربێت به‌ره‌و دابه‌زین دەروات و خۆی پێ كۆنترۆڵ نه‌كراوه‌ته‌وه‌ . هه‌موكه‌س ده‌زانێت باشترین ته‌كنه‌لۆژیاو ئه‌و بنكه‌ ئه‌تومیانه‌ هه‌موی شه‌ریكاتی هاوبه‌شی ئیران روسیه‌ . له‌گه‌ڵ ویرانكردنی باجی گه‌وره‌ روسیا ئه‌یدات . له‌كاتێكدا بژارده‌یه‌كی هه‌ستپێكراوه‌ و زۆر ئاسان چه‌ند فروكه‌یه‌كی F35 ی كه‌نداو ده‌توانێت هه‌مو بنكه‌ ئه‌تۆمیه‌كانی ئیران بكاته‌ ئامانج و له‌ چرنۆبل خراپتری به‌سه‌ر بێتێت . زۆركه‌س قه‌سه‌ له‌سه‌ر موشه‌كی S400 و هێزی چه‌كی روسی ئه‌مرۆ ده‌كات . ره‌نگه‌ بۆ وڵاتیكی وه‌ك سوریا و عیراق روسیا به‌هیز بیت . به‌لام به‌رامبه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریكا هه‌ر ژماره‌ نییه‌ . ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر چه‌كیكی پیشكه‌وتوشی هه‌بیت . ژماره‌كه‌ی هینده‌ كه‌مه‌ توانای به‌رده‌وامی ‌ر‌وروبونه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای نه‌ك هه‌ر نییه‌ به‌ڵكو دوره‌ له‌ تێڕوانینی به‌ره‌نگار بونه‌وه‌ . هاوشێوه‌ی رژیمه‌كه‌ی سه‌دام . روسیا توانی 1000 تانكی T 72 بۆ عیراق دابین بكات . ته‌نها له‌شه‌ڕی كه‌نداو 3500 ده‌بابه‌ی ئابرامز له‌ سنوره‌كانی عیراق جێگیركرا . كه‌هه‌ر تانكیكی ئابرامز سه‌دان جار له‌ تانكی روسی به‌هێزتره‌ .. هه‌ر له‌واده‌ی داخلبونی شه‌رو كه‌وتنی عیراق روسیاش ئیفلاسی كردو خكومه‌ته‌كه‌ی كه‌وت .. له‌ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌لاته‌كه‌یاندا توانا سه‌ربازیه‌كه‌شیان گواسته‌وه‌ بۆ به‌ره‌ی شیعه‌ی ئیران و سوریا و لوبنان و یه‌مه‌ن . به‌ته‌ئكید ئه‌مجاره‌ش كه‌وتنی ئیران شكستیكی تری ئابوری و سوپا و ته‌كنه‌لوژیای روسی ده‌بیت و فیكری شیعه‌ش بۆ سه‌دان ساڵی تر و وه‌ك كه‌وتنی عه‌باسیه‌كان ناگه‌ڕێته‌وه‌ ساحه‌ی ململانێ سیاسیه‌كانی ناوچه‌كه‌ ..

  • 1