ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێشەکی پیرۆزباییم بۆ جەژنی 30ی حوزەیرانی مەزنی بڕیاردان و ڕاگەیاندنی سەربەخۆیی حزبی شیوعی کوردستان لە کۆنگرەی 5ی حزبی شیوعی عێراق بە ڕێکخراوی هەرێمی کوردستانەوە ڕاگەیاندنی بۆ گشتی. کە لەگەڵ گوڕانکارییەکانی کاتە مێژووییەکەدا، نوێکاریی و گۆڕانکارییەکی مێژوویی کرا کە لە بەشەکانی تری کوردستان و حزبە شیوعییەکاندا نەکراوە . 

شانازییەکی حزبەکەی فەهد و حازم و سارم و سەلام عادل و جەمال حەیدەری و عەزیز محەمەد و... هاوڕێ کەریم ئەحمەد و دەیانی تریشە. کە هەنگاوێکی مێژوویی گەشەدان بە هەرێمی کوردستان و توانا و نوێخوازی گرنگ بوو.

پیرۆزباییشم پێشکەش بەڕێز هاوڕێ کەریم ئەحمەدی ‌هێژا جەخت دەکەمەوە و شایستەی ئەوەندە و زۆری تریشە. لە جەژنی مەزن و مێژوویی 26 ساڵەی بڕیاردان و نوێخوازانەی سەربەخۆیی کردنی و بۆ بەڕێزانیشتان هاوڕێان هیوا عومەر و عەبدوڵا خالیدیش، دەستخۆشیم بۆ پیشنیارەکەتان و منیش قانع بووم و پێکەوە چووینە لای هاوڕێ و مامۆستای ڕاست و پاکمان لە ماڵەوە لە کۆیە و لە حزووری بەڕێزیان و د. عەدنان و بەیان خانی کچیدا گفتوگۆکە کرا و خۆشحاڵی ڕاگەیاند و خێراش دەستبەکار بوو. وا کتێبی شیاوی خۆی بە ئەنجام گەیەندراوە و پەخش بووەتەوە. کە بەشێکی تری گرنگیشی لای من و لە دەرەوە بوو. گەشتە گرنگەکەی وڵاتانی ئەوروپا، سوید و ئەڵمانیا و نەرویج و دانمارک و هۆڵەندا... لە ڕێی کۆمیتەی ڕێکخستنەکانی حزب لە دەرەوە لە کۆتایی ساڵی 2011دا و ڕۆڵێکی گرنگی بینی بۆ حزبمان و گفتوگۆکردنیشی لەگەڵ پەرلەمانەکان و حزبە سیاسییەکانیان و لەگەڵ لوتکەی بەرپرسانی سۆسیال دیموکراتە ئینتەرناسیۆنالەکاندا بۆ ناتوانن گوڕانکاری بکەن...؟؟ بە ئەنجام گەیەندرا... هیوادارم کورتەیەکی پێشکەش خۆی و ڕێگای کوردستان و خوێنەر بکەمەوە.. بە بۆنەی دابەشکردنی کتیبە شایستەکەیەوە.. و تەندروستی بۆ خۆی و خەباتی حزبەکەشمان...

هەروەها بۆ ساڵڕۆژی تەمەنی هاوڕێ کەریم ئەحمەد خۆی دووبارە پیرۆزبایی گەرمی پێشکەش دەکەم. پیرۆزباییم لەو هەمەتانەی و دووبارە دەکەمەوە.

برایم سۆفی (باوکی تارا). 23/06/2019. لە چارەسەرییەوە-.سوید.

  • 1