ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

چەند رۆژێك لەمەوبەر سەدان جارە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا چەند گوندێكیان لە سنوری قەندیل بۆمباران كرد بە بیانوی بونی بارەگاكانی PKK لەئەنجامدا، هەر بەئەنقەست، ژماریەكی زۆری هاوڵاتیان كرانە ئامانج ! هەموو جارێك زۆرترین قوربانی ئەم بۆمبارانانە خەڵكی سڤیلی ناوچەكەن.

لەم نێوەندەشدا، بێدەنگی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر ئەو هەموو پێشێلكاریانەی كە دەوڵەتی توركیای رەگەزپەرست بەبەردەوامی ناوچە سنوورییەکانی ھەرێمی کوردستان، ئەبەزێنێت و بمبابارانی دەكات.

ئەوەی توركیا بەرامبەر دەرحەق بە باشوری كوردستان و باكور دەیكات، لەداخی ئەو شكستە گەورەیەیە كە لە هەڵبژاردنەكاندا بەری كەوت، ئەم هێرشانەی توركیا، ئەومان بۆ روون دەكاتەوە كە دەوڵەتی توركیا و بەتایبەتی حزبی باڵادەست، توشی قەیرانێكی سیاسی و ئابووری سەخت بۆتەوە، بۆیە وەكو گورگێكی برسی ناوە ناوە، سنوری خۆی دەبەزێنێت و تاوی خەڵكی سڤیل و بێ تاوان دەدات.

ئامانجی سەرەكی توركیا بەناوی راوەدوناونی PKK داگیركاری خاكی كوردە بۆ هەمیشە خەریكی بە سوتماككردنی ئەو ناوچانەیە دوبارە كردنەوەی كارە قێزەوەنەكانی رژێمی سەدامە.

ئەردوگان و رژێمە نەتەوە پەرستەكەی توركیا هەمیشە خەریكی كاری تێكدەرانەیە دژ بە میللەتی كورد، ئەوی خۆیان ناڵێن:( ئەگەر كورد لە ئاسمانیش دەوڵەتی هەبێت ئێمە تێكی ئەدەین؟!)

  • 1