ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێککەوتی 30/6/2019 یادی 26 ساڵەى ڕاگەیاندنی حزبی شیوعی کوردستان بوو، بۆ ئەم مەبەستە کۆمیتەی پارێزگای کەرکووک بڕیارمان وەرگرت کارتی بانگێشتنامە بۆ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسی و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری کوردی و تورکمانی و عەرەبی بنێرین.

سەرجەمیان بانگهێشتکران بەکارتى تایبەت، تەنانەت ڕاکان جبورى  تەعریبچى و حەشدی شەعبى و ڕۆشنبیر و کەسایەتى کۆمەڵایەتی عەرەب و تورکمان. لەڕاستیدا وا چاوەڕوانمان دەکرد هیچ کەسێک  لەوانە داوەتنامەکەمان فەرامۆش نەکەن و ئامادەبن.

ڕێک بیرکردنەوەکەی ئێمە پێچەوانە دەرچوو، جگە لە حزبە کوردستانییەکان و ڕۆشنبیران و کەسایەتی کۆمەڵایەتی کورد و هەندێ لە هاوڕێیانی عەرەبی خۆمان بە دەنگ داواکەمانەوە نەهاتن.

لێرەوە دەگەینە ئەو ئەنجامەی ئایا چەمکی پێکەوەژیان لەلاى دەسەڵاتدارى عەرەب و تورکمان هیچ بەهایەکى ماوە؟ یان بە زۆر ئێمەی کورد دەمانەوێت ئەو چەمکە بەیەکەوە گرێ بدەین، تۆ تەماشاکە، لە ساڵی 2003 بە دواوە، دوای ڕووخانی بەعسی دیکتاتۆری لەناوچوو، لەلایەن هێزە هاوپەیمانەکان و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و حزب و لایەنە سیاسییەکان لە ناوخۆی کەرکووک و پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراق و وڵاتانی ئەوروپا و ئەمریکا و وڵاتانی هەرێمایەتی و دەیان و سەدان کۆنگرە و وۆرک شۆپ و ئۆپن دایالۆگ  بۆ ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک کە سەرجەم نەتەوەکانى تێدایە لە کورد و عەرەب و تورکمان و کلد و ئاشووری لەسەر پێکەوەژیان و ئاشتی و برایەتی. هەروەها بۆ حزب و لایەنە سیاسییەکان و ڕۆشنبیر و کەسایەتى ئاینى و کۆمەڵایەتى بۆ ئەو مەبەستەش، دەیان ملیۆن دۆلار خەرج کراوە، ئەو ڕاستییە دەرکەوت نە حزبە تورکمانییەکان نە حزبە عەرەبییەکان بڕوایان بە پێکەوەژیان نییە بەهەمان بیرکردنەوەى بەعس مامەڵە لەگەڵ دۆخەکەدا دەکەن.

  • 1