له‌ساڵى 1948 (پۆل سارته‌ر) ووتارێكى نووسیوه به‌ناونیشانى (گه‌ڕان به‌دوایی رههاییدا)، له‌وێدا باسى ئه‌وه‌ده‌كات كه هونه‌ر چۆن دێته به‌رهه‌م، له‌و هه‌موو ئازاره زۆرانه‌ى كه كاره‌كانى جیاكۆمیتى نیشانمان ده‌دات، ئه‌و كارانه‌ى شێوه‌كانیان وه‌كوو خێو ده‌رده‌كه‌وون، به‌تایبه‌تى ئه‌و هه‌ستكردنه به له‌ده‌ستدانى هیوا و بێتاقهتییانهى له په‌یكه‌رى (سه‌گ) به‌ڕوونى هه‌ستى پێده‌كرێت، كه له‌ساڵى 1951درووستى كردووه، و ده‌ڵێت ئه‌وه هه‌ستكردنه به داهاتووى خۆم كه‌وه‌ك سه‌گێك له شه‌قامه‌كاندا به‌بێ هیوا و سه‌رگه‌ردان ده‌سوڕێمه‌وه .
ئه‌لبێرتۆ جیاكۆمیتى په‌یكه‌رساز و نیگاركێش و وێنه‌گر و چاپكارى به‌ناوبانگى سویسڕى له 10ى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 1901 له دایك بووه، ئه‌و له خانه‌واده‌یه‌كى هونه‌رى بووه و باوكى (جێڤانى جیاكۆمیتى) یه‌كێك بوه له باناوبانگترین وێنهگرهكانى سه‌رده‌مى خۆیی و وێنه‌كانى له‌سه‌ر رێبازى ئیمپرێشینیزم بوون، ئه‌لبێرتۆ جیاكۆمیتى كوڕى گه‌وره‌ى بنه‌ماڵه‌كه‌یان بووه و له منداڵیه‌وه هاوشانى باوكى خه‌ریكى كارى هونه‌رى بووه.
ژیانى به‌ساده‌یی ده‌رۆیشت و ئه‌و خه‌ریكى كارى هونه‌رى بوو به‌بێ ئه‌وه‌ى كه‌س بزانێت ئه‌وه هونه‌رمه‌ندێكى گه‌وره‌یه ، له‌په‌راوێزى كۆمه‌ڵگادا كارى ده‌كرد، چوونكه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كى كۆمه‌ڵایه‌تى گرێینهدهدا به‌كه‌سانى دیكه بۆیه وه‌ك بوونه‌وه‌رێكى ته‌نها ده‌ژیا، خه‌مه‌كانى بۆ ئینسان و ژیان رۆژ به‌رۆژ له‌ناوه‌وه ده‌یانخوارد، بێهیوایی و بێهوده‌یی له ژیان سه‌رى پێهه‌ڵگرتوو به‌ره‌و پاریس راپێچى كرد، ماوه‌یه‌كى زۆر له پاریس مایه‌وه ، گه‌ریده‌یه‌ك كه خۆشی نه‌یده‌زانى داهاتووى چۆنه ، بۆیه هه‌میشه وه‌ك په‌یكه‌رى (سه‌گ) خۆى ده‌هاته به‌رچاوو، نه‌ك ته‌نها خۆى ئه‌و ده‌یگووت ئه‌وه وێناندنى هه‌موو ئینسانیه‌ته.
زۆربه‌ى كاره‌كانى جیاكۆمیتى به گه‌چ درووستكراون، شێوه‌كان لاواز و بێتاقه‌ت و بێهیوا ده‌رده‌كه‌وون، كاتێك كه سه‌یرى كاره‌كانى ده‌كرێت هه‌ستێكى دوور پێمان ده‌ڵێت تۆ بڵێى ئه‌وه من نه‌بم، كاره‌كانى ئه‌م هونه‌رمه‌نده وه‌ك كه‌سێكى ووجودى نیشان ده‌دات كه هه‌موو خه‌مه‌كانى له پێناو ئینساندایه.
له‌ساڵى 1957 ژان ژینییهى هاوڕێى له‌سه‌رى ده‌نووسێت و ده‌ڵێت (ستۆدیۆكهى جیاكۆمیتى شهڕگهیهكى حه‌قیقى گه‌چه بۆ تیماركردنى شكاوییهكانى ناوه‌وه‌ى ئینسان)، له نێوان هونه‌رمه‌ندانى سه‌ده‌ى بیسته‌مى پاریس جیاكۆمیتى زۆرترین كارى به‌گه‌چ درووستكردووه، و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ گه‌چ و چه‌قۆى هه‌ڵكۆڵین تا دوا ساته‌كانى ژیانى به‌رده‌وام بووه.
ئێستا ده‌زگاى جیاكۆمیتى له پاریس بهسهرپهیكهرهكانیدا دێته‌وه و ئه‌وانه‌ى شكاوون چاكیان ده‌كاته‌وه و ئه‌وانى دیكه به برۆنز قالب ده‌گرێت، كه‌ئه‌مه‌ش بۆ پاراستنى ئه‌و ئاسه‌واره گرنگانه‌ى مرۆڤایه‌تیه له له‌ناوچوون.
پاریس ده‌روازه‌یه‌كى دیكه بوو بۆ جیاكۆمیتى چونكه له‌وێ هاوڕێیه‌تى په‌یداكرد له‌گه‌ڵ زۆرێك له هونه‌رمه‌ندو و نووسه‌ره به‌ناوبانگه‌كان، له‌وانه له‌گه‌ڵ سارته‌ر و سیمون دى بوفوار، پیاسه‌ى ده‌كرد له‌گه‌ڵ ساموێل بیكت، و سه‌ردانى ستۆدیۆكهى پیكاسۆى ده‌كرد، هه‌روه‌ها زۆرێك له هاوڕێ نووسه‌ره‌كانى لهسهركارهكانى ده‌یاننوسى به‌تایبه‌تى (سارتر) كه ده‌یگووت: كاره‌كانى جیاكۆمیتى خاڵى په‌یوه‌ندییه له‌نێوان ووجوود و عه‌ده‌م.
ئاسان نیه نووسینى به برشت له‌سه‌ر ئه‌م هونه‌رمه‌نده به چه‌ند دێرێك به‌ڵكوو پێویستى به‌چه‌ندان كتێبه بۆ ئه‌وه‌ى له نیه‌ته ئینسانیهكانى تێبگه‌ین.
له‌ساڵى 1966 به‌هۆى شێرپه‌نجه‌وه گیان له‌ده‌ست ده‌دات.
كاره‌كانى ده‌چنه خانه‌ى ، سوریالیزم ، دهربڕینخوازى ، كۆبیزم.
كارى وێنه‌گرتن و ده‌رهێنانى بۆ فیلمى سینه‌مایی( دوا تابلۆ) كردووه.
• سود وه‌رگیراوه له
