ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەھەموو پێوەرێکی نێودەوڵەتی کە کشتوکاڵ لەبوارەکانی یەکەم ھەژمار دەکریت کەچی کەمتر نییە لەبواری پیشەسازی، بەڵکو زیاتر  لەبەرئەوەی سەرچاوەی دابینکردنی خۆراکە کە یەکیکە لەبنەماکانی ژیان، بۆیە دەبێت لەلایەن حکوومەتەوە گرنگی تایبەتی پێ بدرێت و بودجەی تایبەتی بۆ تەرخان بکرێت. کوردستان خاکێکی بەپیت و شیاوی ھەیە بۆ کشتوکاڵ، ئەگەر پاڵپشتی بکرێت دەتوانرێت خۆراکی زیاتر لە ٦٠٪ی عێراق دابین بکات، بەڵام بەداخەوە نەک پاڵپشتی ناکرێت بەڵکو لەساڵی ٢٠١٤وە جووتیارانی کوردستان کەوتوونەتە بەر بەرداشی بێ ڕەحمانەی حکوومەتی ناوەند کە ھەر ڕۆژە و بەبیانوویەک لەبری پاڵپشتی ڕۆژێک بەبیانووی ١٧٪ و ڕۆژێک بەبیانووی زیاتر لەبەشی خۆی، بۆ ساڵی ٢٠١٩یش بڕی ١٠٠ کیلۆ بۆ ھەر دۆنمێک کە بەشی کوردستان ھەمووی بە (٣٤٠) ھەزار تۆن گەنم دانراوە، کەچی بۆ ناوچەکانی تری عێراق کراوەیە، جگەلەوەش ئێمە لەنیوە ساڵی (٢٠١٩) تێپەڕین کەچی شایستەی جووتیارانی کوردستان بۆ ساڵانی (٢٠١٤و ٢٠١٥ و ٢٠١٦) خەرج نەکراوە، ھەروەھا قەرەبووکردنەوەی جووتیارانی ھەرێم لە ئەنجامی ڕووداوە سروشتییەکان کە بەھۆی لافاو لەگەڵ ئەنجامنەدانی بەدواداچوون لەھۆکاری ئاگرکەوتنەوە و سوتانی بەرووبوم و پرۆژە کەلوپەلی کشتوکاڵی، کە ئەوەی لێرە جێگای سەرسوڕمان و ھەڵوەستەکردنە بێدەنگی حکوومەتی هەرێمە.

  • 1