ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوای بڕیار وەرگرتن لەلایەن یەكێتی و پارتییەوە ، بەدانانی كەسێك بۆ پارێزگاری كەركوك ، ناوەندە كۆمەڵایەتی و سیاسیەكانی كەركوك بە كورد و عەرەب و توركمان ، لەم بارەیەوە گفتوگۆی باش و خراپ لە دەزگاكانی ڕاگەیاندن كرا . عەرەب هاتنە سەرجادە و دژی ئەو ڕێكەوتنە خۆپێشاندانیان ئەنجامدا ، تەنانەت كار گەشت بەوەی هەندێك كەسایەتی ناو خۆپێشاندانەكە بەعسی بوونی خۆی رابگەیەنن. 

لەناو توركمانیشدا بۆ داكۆكی كردن و بەدەسهێنانی پارێزگاری كەركوك بەرەی توركمانی چەندین كۆبونەوەیان ، بۆڕەتكرنەوەی پارێزگارە نوێیە كە ئەنجامداوە .

لەناوەندی كۆمەڵایەتی عەرەبی و توركمانیدا ئەو هەلەیان قۆستۆتەوە كە تەیب جەبار ساڵانیكی زۆرە لە كەركوك دوورە و مۆركی كەركوكیەتی پێوە نەماوە، بەگەرمی پێداگری لە بەدەستهێنانی پارێزگار دەكەن بۆخۆیان بەبێ گوێدانە (ئیستحقاقی ئینتخابات) كە بەم پێوەرە بێت ئەو مافە بۆ نەتەوەی كوردە ،چونكە لیستی برایەتی زۆرینەی دەنگەكانی هێناوە .

ناوەندی كۆمەڵایەتی كوردیش لەم بارەیەوە قسە و باسێكی زۆریان خستە ناو تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە،بەبێ گوێدانە ڕەوایەتی ئەو مافە بۆ كورد. 

بەر لە ڕێكەتنی یەكێتی و پارتی لەسەر پارێزگار بە شێوەیەكی گشتی حزبە سیاسیەكان فشاریان دەخستە سەر یان بۆ ئەوەی پەلە بكەن لە دیاریكردنی كەسێك ،دوای ململانێیەكی زۆری ئەو دولایەنە ڕێكەوتن بەرهەم هات وئەندازیار و نوسەرو شاعیر تەیب جەبار بۆ ئە پۆستە دیاریكرا .

ئێستا كەوتوینەتە ناووناتۆرەی خراپ هەریەكە بە ئاوازێك قسە لەسەر شیاویی و نەشیاوی پارێزگارە نوێیەكە دەكەین ، بە بێ ئەوەی كەسمان ئەزموونی كاركردنمان لەگەڵیدا هەبێت. بۆیە باشە كورد هەمووی پشگیری ئەم پارێزگارە نوێیە بكات بۆ ئەوەی سەركەوتو بێت سەركەوتنی دە بێتە مایەی سەركەوتن بۆ گەلەكەمان .بەم قسەوباسە خرابانە سەبەتەی ئەوانە پڕدەكەین كەدژی ئەو پاریزگارەن كەخۆمان داوامان دەكرد!هەر بۆیەناكریت فەرامۆشی ئەولایەن بكەین . 

  • 1