ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ڵاپەڕەكانی مێژووی سەرجەم گەلان بەتایبەتی كە باس لە مێژووی كۆن دەكات، چەندین شەڕ و كۆشتار و كۆمەڵ كوژی بە خۆوە بینیەوە. لە مێژووی هاوچەرخەدا هەرچەندە كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هاوچەرخ، كۆمەڵێك ریسا و رێكەوتنی نێودەوڵەتی تەنانەت بۆ رێكخستنی ڕەوشی سەرجەم كەسانی مەدەنی و ژن و مندال و پیر و و بریندار و دیل، و تەنانەت مامەڵە لە گەڵ ژینگە و شوێنەوار و پەرستگاكان، لە كاتی ڕوودانی شەڕدا داناوە. لە لە كۆمەڵگای هاوچەرخدا تاوانەكانی كۆمەڵ كوژی كە سەرەتاكەی پێشێلكردنی سەرجەم ئەو رێنمایی و رێساو یاسا نێودەوڵەتییەكانە هەرچەندە بە بەراوورد كردن لە گەڵ مێژووی كۆندا كەمترە، بەڵام كۆمەڵێك گەلانی ڕەسەنی گرتۆتەوە، و یەكێك لەو گەلانەش گەلی كوردستانە كە تاوانی جینوسایدكردنی هەڵگرانی ئاینی ئێزیدی لە لایەن چەتەكانی دەوڵەتی خلافەتی ئیسلامی ساڵی 2014، ڵاپەرەیەكی دیكە بوو كە لەلایەك خرایە مێژووی كۆمەڵ كوژییەكانی دیكە كە لە دیرۆكی گەلەكەماندا دەرهەق ئێزیدیی كراوە، و بە هەمان شێواز بەشێكی دانەبڕاوە لە تاوانە كۆمەڵ كوژەكانی دیكە وەك ئەنفالی فەیلییەكان، و ئەنفالی بارزانییەكان، و كیمیابرانی هەڵبەجە و وسێوسینان و بالیسان و شیخ وەسان و بادینان، و شوێنەكانی دیكە، و شاڵاوی ئەنفالی بەدناوی ساڵی 1988 كە سەرجەم ناوچەكانی كوردستان لە گەرمیانەوە تا بادینانی گرتەوە.

ئاسەوارەكانی شەڕی جینوساید حاڵەتێك نییە كە كۆتایی بێت. ئازارەكانی ئەم تاوانە هەردەم نوێ دەبێتەوە. ئەم ئازارە لە گەڵ دۆزینەوەی و هەڵدانەوەی هەر گۆڕێكی بە كۆمەڵ نوێدەبێتەوە. بەشێك لە خێزانی ئەو نفالكراوەكان كە جاران چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئازیزانیان بوون، ئێستا چاوەڕوانی گەڕانەوەی ئێسك و پروسكی ئازیزانن. ئەمڕو شەنگالییەكان لە كەمپەكانی ئاوارەیی نێو نیشتمانی خۆیاندا پێنج ساڵە لە ژێر چادردا دەژین كە لە زستاندا تكەی باران و لە هاویندا گەرمی هەتاو، هەراسانیان دەكات. لەو كەمپانەوە سۆراخی ئەو ئازیزانە دەكەن كە لە بازاڕی كۆیلایەتی سەدەی بیست و یەكەمدا لە بەرچاوی كۆمەڵگای مرۆڤایەتیدا هەڕاج كران و دەكرێن. هەر لەو كەمپانەدا كە سەخترین شوێنی ژیانە چاوەڕوانی گەڕانەوەی كەسوكارەكانیان دەكەن.

تراژیدیای ژیانی رۆژانەی ئێزیدییەكان بەردەوامە، و كاركردن بۆ دابینكردنی سادەترین پێداویستییەكانی ژیان بۆیان كارێكی هەنوكەییە. بەڵام كۆمەڵگای ئێزیدیان بە تایبەتی و گومەڵگای كوردستان برنیدارە، و ناكرێ ئەم تاوانە لە ئاستێكی نێودەوڵەتییەوە بە جینوساید دانەنرێت. هەموو بەڵگەكان سەبارەت بەوەی كە ڕووی داوە جینوسایدە، تۆمار كراوە، و تەنانەت ئەم تاوانە لە بەردەمی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و ڕای گشتی جیهاندا زۆر بە ڕوونی مۆرك و شوناسی جینوسایدی پێوە دیارە.

ئەمڕو كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر بەرپرسیاری ڕەوشتییە، بەتایبەتی دووای كۆتایهاتنی دەوڵەتی خلافەتی ئیسلامی كە پێشمەرگە و گەریلا ڕۆڵی سەرەكی تیادا بینی، و ئەمەش زەمینەی درووست كرد بۆ دادگایی كردنی تاوانبارانی داعش كە پێویستی بە دادگایەكی نێودەوڵەتییە لە هەلومەرجێكدا عێراق بە دامەزراندنی دادگای نێودەوڵەتی قایل نابێت بە بیانوی ئەوەی "رێكەوتنی ڕۆمای" مۆرنەكردوە.

یەكێك لە بنەماكانی بوونی دادگای نێودەوڵتی بۆ دادگایی كردنی تاوانباری داعش، دانپێنانی كۆمەڵگای نێودەوڵەتی و لە سەرووی هەموویانەوە دەركردنی بریارە لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتییە بۆ ناساندنی تاوانی قڕكردنی ئێزییدییەكان بە تاوانی جینوسیاید.

سەبارەت بەم بابەتەش كۆمەڵێك بریار لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێو دەوڵەتی دەرچووە، لەوانە بریاری 2170 كە لە دانیشتنی ژمارە 7274 لە 15ی ئابی 2014 وەرگیراوە، و تیایدا هاتووە:

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بە پێی بەندی 7 ئەم بریارانەی داوە:

1ـ ئەنجومەنی ئاسایش بە توندترین دەستەواژە، كار و كردەوە تیرۆریستەكانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی و بیروبۆچونە توندڕەو و توندتیژەكانی، ریسوا و تاوانبار دەكات، وبە پێشێلكردنێكی مەترسیدار و پلانرێژ و بەرفراوانی مافەكانی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی مرۆیانەیە.

2ـ ئەنجومەنی ئاسایش زۆر بە توندی ئیدانەی بەكۆمەڵ كوژی كەسانی مەدەنی و ئەنجامدانی كاری قیزەونی هەمەجۆر و ئەنجامدانی ئیعدامكردنی بە كۆمەڵ، و كوشتنی خەڵك لە دەرەوەی یاسا، و چەوساندنەوەی تاكەكان و تایفەكان بە هۆی ئینتمای ئاینی و عەقیدە، و ڕفاندنی خەڵكی مەدەنی، وپەرتەوازەكردنی كەسانی سەر بەكامایەتییەكان، و كوشتن و شێواندن و بەسەربازكردن و بەكارهێنانی منداڵان و دەلاقەكردن و سەرجەم توندوتیژییە سێكسییەكانی دیكە ، و دەستدرێژیكردنە سەر قوتابخانە و نەخۆشخانەكان، و تێكشكاندنی شوین و پێگە ڕۆشنبیری و ئاینیەكان، و رێگاگرتنی خەڵكی لە پراكتیكەكردنی مافە ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیرییەكان، بە مافی خوێندنەوە، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی رقە و دیر الزور و حلب و ئدلب، و لە باكوری عێراق، بەتایبەتی لە پارێزگاكانی كركوك و سلاح الدین، نینوا، دەكات.

3ـ ئەنجومەنی ئاسایش ئاماژە بۆ ئەوە دەكات كە ئەو شاڵاوە بەرفراوان و پلانرێژییە دژ بە هەر توێژێك لە دانیشتوانی مەدەنی بە هۆی باگراوندی ئیتنی یان سیاسی یان ئاینی، یان عەقیدەیی، دەبێتە تاوانێك دژ بە مرۆڤایەتی، بۆیە جەخت لەسەر پێداویستی دابینی سزادانی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام، و بەرەی نوسرە، و سەرجەم ئەو كەس و دامەزراو، و پێكهاتانەی پەیوەندییان بە رێكخراوی القاعدە وە هەیە، بە هۆی پێشێلكردنیان بۆ مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی مرۆیی، دەكات.

شایانی باسە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی جارێكی دیكە بریاری 2249 لە 20 نۆڤەمبەری 2915 دەركرد، كە تیایدا هاتووە:

جەخت لەوە دەكەینەوە كە تیرۆر بە هەموو شێواز و دیاردەكانییەوە یەكێكە لە دژواترین مەترسی كە دووچاری ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی دەبێتەوە، و هەر كارێكی تیرۆر تاوانە، و هەرچۆنێك بێت مەبەستی پاڵپێوەنەری ئەم كارە و كاتی ئەنجامدانی یان شوناسی ئەوانەی ئەنجامی دەدەن، ناكرێ بەهیچ شێوەیەك بیانووی بۆ بهێنرێتەوە.

ئەنجومەنی ئاسایش بریاری داوە كە رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە داعش مەترسییەكی جیهانی بێ وێنەیە لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی، ئەمەش بە هۆی عەقیدەی توندوتیژی و توندڕەوانە، و كارە تیرۆرستەكانی، و رێبازی زەقی دەستدرێژییە بەردەوام و بەرفراوانەكانی كە دووچاری خەڵكی مەدەنی كردۆتەوە، و تاوانەكانی پێشلێكردنی مافی مرۆڤ و یاسای نێودەوڵەتی مرۆیانەیە بە هەموو ئەو پێشیڵكردنانەی كە بە هۆكاری ئاینی و ئتنیكی، و نەهێشتنی كەلوپەلی كەلتوری و بازرگانیكردن بە كەلەپوەری كەلتورییەوە ، دەیكات.

ئەم بریارانەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی كە لە ژێر بەندی 7 وەرگیراوە زەمنیە یاساییە بۆ ئەوەی ئەنجومەن دوور لە بەرژەوەندی دەوڵەتەكان بریارێكی مێژووی سەبارەت بە ناساندنی ئەو تاوانانە دژ بە ئێزیدییەكان، بە جینۆساید.

 

  • 1