ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(١)

کەم هاوشاری وەک ئێمە هەیە هێندە بە مێژووی ڕابردوی شارەکەیدا هەڵبدات و نەتوانێ چەند دێڕێک لە مێژووی نزیکی شار بنوسێتەوە، ئەوە ئیمەین بەردەوام لەبەردەم ڕای گشتیەدا ڕادەمێنین و لەبەرابەر هەر وەڵامێکدادەگەڕێینەوە بۆ سەرچاوە مێژوویەکانی شارو لێرە ئیتر خۆمان بە پاڵەوان و سەرکەوتوی مەیدان دەزانین . 

پێمان وایە بە هێنانە پێشەوەی مێژووی ڕابردوی شار بۆ ئێستای ئەم واقیعەی شارەکەمانی تێدایە توانیومانە ئەوە بسەلمێنین بەردەوام شار لە پێشکەوتن دایەو هەنگاو لەدوای هەنگاو توانراوە ئەو مێژوەی ڕابردوەی شار کە تائێستاش مایەی شانازیمانە ،تێکەل و ئاوێتە بووە بە مێژووی نزیک و ئێستای شار، لە کاتێکدا زۆر شەرمنانە نامانەوێت دان بەو ڕاستیەدا بنێین کە ئێمە بەدرێژایی نزیک بە سێ دەیە نەمانتوانیوە ئیزافەیەکمان بۆ مءژووی ڕابردووی شار هەبێت . بۆ ڕاستی ئەم شەرمنۆکییەمان سەرجەم ئەو وەڵامانەیە بۆ ئەو پرسیارانە بەردەوام دەگەڕیینەوە ئەو مێژووە پرشنگدارەی تەزقالێک ماندوە بەنی ئێمەی لەخۆ نەگرتوە .

(٢)

بەدرێژایی سێ دەیەی ئەم دواییانە ،یان ڕونتر بڵێم پاش ئەنجامدانی تاوانی کیمیابارانی شار لەلایەن بەعسییەکانی عێراقەوە ئێمە باشترین ئەکتەرێکین کە توانیومانە زۆر بە سەلیقەوە مامەڵەیەکی عاتیفییانە لەگەڵ گەورەترین دۆسییەی جینۆساییدی گەلەکەمان کیمیابارانی شارەکە بکەین ،کە زۆر بەداخەوە جارێکی دیکە بە هۆی شەرمنیمانەوە نەمانتوانیوە مامەڵەیەکی نەتەوەییانە لەگەڵ ئەم کەیسەدا بکەین و لانی کەم بە درێژایی ئەم سێ دەیە نەمانتوانیوە بە ڕای گشتی بڵێین ئێمە نەتەوەیەکی گوناه نین و شایستەی بەزەیی پێداهاتنەوە نیین بەڵکو ئێمە ئەو نەتەوە مەزڵومە بوین وهەین کە بەبەرچاوی تەواوی دونیا زالمان زوڵمیان لێکردوین هەر بەخاتری یەوەی دەڵیین ئێمەش نەتەوەیین و خوازیاری دەوڵەتی نەتەوەیی و نیشتمانی خۆمانین .

(٣)

لێرەوە پرسیارەکان پێوئستیان بە وەڵامانە هەیە بدرێنەوە کە تا ئێستا چاوەڕوانی وەڵامەکانیانین ،پاش تێپەڕینی ئەو سێ دەیە ئێمە بۆ ئەم مێژووە نزیکەی شار توانیمانە چ دەورو نەخشێکمان هەبێ؟

ئایا توانیمانە ئینسانی کورد لەم شارەدا بکەینە ئەو تاکەی کۆمەڵگا کە بڕوای تەواوی بە خۆی هەبێت تا بتوانێ دەوری کاریگەری هەبێت لە دروستکردنی ئەو شارستانییەی کە لە ئیستادا ئێمە شانازی بە ـێژووی رابردووی ئەو شارستانیەوە دەکەیئ کە باب و باپیرانی ئێمە خاوەنینی نەک ئێمە ؟ئایا کاتی ئەوە نەهاتوە بڕوا بەوە بهێنین ئیمەش وەک باقی گەلانی ئەم سەرڕووی زەوییە دەتوانین دەوری کاریگەرمان هەبێت لە بە شارستانی کردنی شار دا ؟ یان هەر دەبێت چاو لەو ڕیگەیە بکەین و چاوەڕیی ئەوانە بین کە ئێمە بە دۆستی خۆمانیان دادەنێین ؟ ئەگەر بەو شێوەیە لە ئایندەی خۆمان و مێژووی یەم شارە بڕوانین ئەوە دەکرێت دان بەو هەقیقەتەدا بنێین کە ئێمە نەتەوەیەکی شەرمنین و هەمیشە خۆمان بە گوناه دەزانیین و پێویستمان بە بەزەیی پێدا هاتنەوە هەیە . 

ئەگەر بە پێچەوانەوە بیر بکەینەوە ، هێشتا دورنیەو درەنگ نییە بۆ ئەوەی بتوانین زۆر ڕاشکاوانە بدوێین و هەوڵی نوسینەوەی مێژوویەکی جوان و ڕاستگۆیانە بدەین ئەویش بەوەی پێویستە سار بۆ سڕینەوەی میتۆدی عاتیفەیی بکەین کە تائێستاش لە فەرهەنگ و لێکدانەوەو تێڕواننیی زۆربەماندا زاڵەو کاری پێدەکەین .

هەرکات ئێمە توانیمان ئەو شێوە تێڕوانین و کارکردنەمان بگۆڕیین ئەو کات دەتوانیین هەنگاوی جدی بنێین بۆ بە شارکردن و نوسنینەوەی مێژوویەک کە بتەانین شانازی پێوەبکەین .

  • 1