ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

سەرەتایەك بۆ کۆتاییەکەی لە دەستدانی هەردوو شارەوانییەکەی ئەستانبۆڵی شادەماری ئابووری و ئەنقەڕەی سەنتەری بڕیاری سیاسی ، گۆڕەپانی سیاسی هەژاند و بوومەلەرزەی خستە نێو هاوڕێ و هەڤاڵانی دوێنێ و نەیارانی ئەمڕۆی ئەندامەکانیAKP کە لە ساڵی 2002 دەسەڵاتیانگرتە دەست . شارەزایانی دۆسیەی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن کە خودی ئەردوغان هۆکار بوە بە لاڕێدانی پارتەکەی بەرەو تاکڕەوی و دکتاتۆریەت ، لەو کۆمەڵە قەیران و نوشوستی و کێشەی سیاسی و ئابووری و دیبلۆماسی ناوەوە و دەرەوەی وڵات ، کە وا پێدەچی سەردەمی گوڵزێڕینەکەی AKP بەرەو پووکانەوە و داتەپین وردە وردە هەنگاو بنێ !!! پاش ئەو هەموو رووداوانە ؛ هەندێ لە سەرکردە و باڵا دەستەکان و دۆستە هەرە نزیکەکانی ئەردوغان و دەستە پۆڵایینەکەی AKP دەستلە کارکێشانەوەی خۆیانڕابگەیەنن و هەڕەشەی دروستبوونی پارت و باڵی سیاسیتر رابگیەنن . د . ئەحمەد داود ئۆغلۆ کە بە داڕێژەر و ئەندازیاری ئەو پارتە دادەنرێت و خاوەنی کیتابی ( العمق الاستراتیجی / قۆڵایی ستراتیجی ) یە و سەرۆکوەزیرانی پێشوو تر دەستی لەکار کێشانەوەی راگەیاندوە و هەڕەشەی ( دەفتەرە تۆقێنەرەکان / دفاتر الارهاب ) و هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی تێوەگڵانی خودی ئەردوغان لە کارە تیرۆریست و تۆقێنەرەکان لە یەکی نۆڤێمبەری ساڵی 2015 کە ئەگەر بکرێتەوە خاوەنەکانی ناتوانن سەیری خەڵکبکەن و تورکیای پەلکێشی ناو سەختترین کێشەی سیاسی کردۆتەوە و ئەردوغانیش بە خاین ناوزەدیکردوە و گوایە کار بۆ تێکشکانی دەکا بە پاڵپشتی هێزێکی نامۆ . عبداللە گویل کەسایەتی بەهێز و لە پۆستی وەزارەتی دەرەوە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران و لەکۆتا 11 مین سەرۆکی تورکیا لە ساڵی 2014 کە سیاسەتی AKP بەرەو بنبەستکردنی قەیرانەکان و سیاسەتی توند و تیژی و تاکڕەوی هەنگاو دەنێ . ئەویش چوونەدەرەوەی لەو پارتە راگەیاند . عەلی باباجانی گەورە بیرمەندی ئابووریناس و لە ناو دارەکانی دامەزرێنەری AKP یە ، چوونە دەرەوەی خۆی راگەیاند لەو پارتە ؛ بەهۆی دەستێوەردانی ئەردوغان لە پرس و پەیوەندیە ئابووریە چارەنووسسازەکان .بەشیر ئاتاڵای کۆنە وەزیری ناوخۆ لە ساڵی 2007 / 2011 و لە کەسە هەرە نزیکەکانی ئەردوغان لەبەر جیاوازی لە بۆچوونی سیاسی دوورخرایەوە لە پۆستەکەی . سعد الدین ئەرگین وەزیری داد و نیهاد ئارگۆن وەزیری پیشەسازی و تکنۆلۆجیا دەستلەکار کێشانەوە و دەرچوونیان لەو پارتە راگەیاند . توێژەرەکان وای بۆ دەچن دەستلەکارکێشانەوەی چاوەرواننەکراو و زیاتر رووبدا لەبەر ئەو کۆگەلە بەربەستانەی ناوەوە و دەرەوە کە بە هەڵپەساردەیی ماونەتەوە کە بوەتە هۆکاری لێکجیابوونەوە و باڵباڵێن و دامەزراندنی پارتی نوێ کە ئەردوغانی تووڕەکردوە و لێدوانی دوور لە ئەتەکیت و نامۆڕاڵ بدات . لە لایەکی تریشەوە ئەستێرەکەی ( ئیمام ئۆغلۆ ) ی نوێنەری جەهەپە بەرەو هەڵکشاندەچی و پاڵپشتیەکی بەرچاوی بەخۆی بینیوە لە نێو پێگەی کۆمەڵایەتی بەتایبەتی لەو سەرکەوتنە سەرسوڕهێنەرانەی کە بەدەستی هێنا لە هەردوو شارەوانیەکانی ئەنقەڕە و ئەستانبۆڵ کە بێگومان نەخشەی سیاسی تورکیا دەگۆڕی و بە تایبەتیش هاتنە کایەوەی پارتی سیاسی نوێ لە لایەن گەورە بەرپرسکانەوە دەرگا واڵا دەکا بۆ کۆمەڵگەلێ پرسیار و ئایندەیەکی تەم و مژاوی تورکیا .

تێبینی:

سوود لە هەندێ سەرچاوە راگەیاندنەکان وەرگیراوە

  • 1