ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

مادە هۆشبەرەکان بەگوێرەی پێناسەی نەتەوە یەکگرتووەکان بریتیە لە هەموو ئەو ماددە خاو و ئامادەکراوانە کەتایبەتمەندی وریاکەرەوە و ئازار شکێنیان تێدابێت و بەکاربهێنرێت جگە لەبواری پزیشکی و پیشەسازی سودبەخش باری راهاتن دروست دەکەن لە رووی جەستەیی و دەرونیەوە زیان بە تاک و کۆمەڵگە دەگەینن

ماددەی هۆشبەر سێ جۆرە:-

١- وریاکەرەوەکان (stimulants)

٢- هێمن کەرەوەکان (depressants)

٣- هەڵوەسەهێنەرەکان (hallucinogens)

جێی باسە هیرۆین لە بەشی هێمن کەرەوەکانە ناوێکی تریشی هەیە پێی دەوترێت (ئەفیۆن یان تلیاک) وشەی ئەفیۆن وشەیەکی لاتینی کۆنە و بەمانای (باوکی خەو) دێت. وشەی تلیاکیش کەلەناو کوردا پێی دەوترێت لە فارسیەوە هاتوە کە ئەفیۆن دەڵێن تریاک و بە عەرەبیش وشەی تریاق هەیە کە بەمانای دەرمان دێت.

هیرۆین لە جۆرە روەکێک بەرهەم دێت کە پێی ئەڵێن گوڵی ئەفیۆن یان خاشخاش. مێژوی ئەم گوڵە زۆر کۆنە لە نوسینەکانی بابلی کۆندا وێنەی ئەم گوڵە هاتووە. نزیکەی ٦٠٠٠ ساڵ پێش زاین ئەم گوڵە دۆزراوەتەوە. ئەم گوڵە چەند ناوێکی تری هەیە لە بازرگانی و لە بازاڕدا پێی دەگوترێت ئەوانیش (قاوەی ، سماک ، سگاک ، ئەسپ ، ئێچ ، ستاک) ناوە زانستیەکەی (دایامۆرفین- diamorphine)ە. ئەفیۆن شیری وشککراوی گوڵی خاشخاشە کە مۆرفین و کۆداینی تێدایە کە ئازارشکێنی زۆر بەهێزن. شوێنی چاندنی بە کەوانەی زێڕین ناسراوە کە باکوری هەر سێ وڵاتی ئێران و ئەفغانستان و پاکستان ئەگرێتەوە.

لەوشەی ھێرۆ یان ھێرۆس واتا پیاوی قارەمان وەرگیراوە ھێرۆئین بەھۆی ئەو ئاڵ وگۆڕە کیمیایە ‌کە لە سەر مۆرفین دەکرێت بەدەست دێت و پێدەچێت کە دواین پلەی ئیعتیاد بێت.لە سالی ١٨٧٤ لەلایان زانایەکی بریتانیایی دروست کرا و ١٨٩٠ بەھۆی کەسێکی ئاڵمانی پەرەی پێدرا و ساڵی ١٩٥٥ لەئێراندا لەلایان کەسێک بەناوی دکتۆر مستەفەوی شێوەی بەدەست ھاتنی لە لابراتوار دا بۆ چەند کەس نیشان درا و بەم جۆرە لە وڵاتدا بڵاو بۆوە. بە شێوەی ھەڵمژین و دەرزی واتا تەزریق بەکار دێت.کەسانێک کە شێوەی ئامپول بە کاری دێنن لەرەگی پاش و پێشی باسک (قۆل) یان دەست پێدەکەن کەئەم کارە پشتی مانگێک وا لەرەگەکان دەکات کە ئیتر توانای وەرگرتنی دەرزیان نا بێت ، ھەر بۆیە موعتادەکان مەجبورن بۆ تەزریق لەرەگی مل (گەردەن)یان کەڵک وەرگرن ئینجا وایان لێدێت کە لەدەزگای تەناسوولی یان تەزریق بکرێ واتە لە دەمارێکی ژێر گونەکان!.عەوارز و کارتێکرنەکانی ھێرۆئین بریتین لە مێشک داماو و زەلیل دەکات بەجۆرەک کە مرۆڤ بێ ھەڵوێست دەکات لە ئاست ھەر شتێک، کەسایەتی مرۆڤ دادەروخێنێت و بێ دەستەڵاتی دەکات،بێخەوی لەکاتی شەو و خەواڵویی لەکاتی رۆژ، ئاوسانی مێشک، چاکردنی لوو واتا ئابسەی مێشک ،تێکدانی کاری گەدە(معێدە) و بێ مەیلی بۆ خۆراک و دابەزینی کێشی مرۆڤ و هتد... لەدوای چەند کاتژمێر پاش دوا دەرزی نزیک ٢٠ ساعەت، لایەنی موعتاد توشی بەیەکدا ھاتنی ریخۆڵەو گەدە ‌دەبێ بەجۆرێک کەمرۆڤ توشی سکچون و رشانەوە دەکات، لووت بێ وەستان ‌ئاوەچۆرە دەگریت و باوێشکی بڵند و بەردەوام ، پاشی ٣٦ ساعەت لەرزی بێ وینەو ئارەق کردن بەجۆرێک کەھەمو گیانی موعتاد تەڕی ئارەق دەبێت، ژانێکی بێ ھاوتا و ترسناک و پاشان بێ ھێزیێکی تەواو بەچەشنێک کەناتوانێت سەری بەرز کاتەوە و ھەمویان لەئاسەوار و کار تێکرنەکانی ئەم بەڵا ماڵ کاولکەرەیە.

هیرۆین لە جۆرە روەکێک بەرهەم دێت کە پێی ئەڵێن گوڵی ئەفیۆن یان خاشخاش. مێژوی ئەم گوڵە زۆر کۆنە لە نوسینەکانی بابلی کۆندا وێنەی ئەم گوڵە هاتووە. نزیکەی ٦٠٠٠ ساڵ پێش زاین ئەم گوڵە دۆزراوەتەوە. ئەم گوڵە چەند ناوێکی تری هەیە لە بازرگانی و لە بازاڕدا پێی دەگوترێت ئەوانیش (قاوەی ، سماک ، سگاک ، ئەسپ ، ئێچ ، ستاک) ناوە زانستیەکەی (دایامۆرفین- diamorphine)ە. ئەفیۆن شیری وشککراوی گوڵی خاشخاشە کە مۆرفین و کۆداینی تێدایە کە ئازارشکێنی زۆر بەهێزن. شوێنی چاندنی بە کەوانەی زێڕین ناسراوە کە باکوری هەر سێ وڵاتی ئێران و ئەفغانستان و پاکستان ئەگرێتەوە بەداخەوە بەهۆی هاوسنوری کوردستان لەگەڵ وڵاتی ئێران هەرێمی کوردستانیش بێبەش نیە لەبوونی مادەی هۆشبەر بەگشتی و هێرۆین بە تایبەتی.

 

  • 1