ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو ڕۆژانەی نیشتیمان پێویستی بەشیوعیەکان بوو، پێشمەرگەکانی حزبی شیوعی ئامادەبوون، گیان فیدای خاک و بویرانە لەبەرامبەر دڕندەترین و سەرسەخترین دووژمنی گەلەکەمان حیزبی بەعسی داگیرکەر وەستانەوە.

ئەو کاتەی هەمووان سەرقاڵی ژیان و ڕابواردن بوون، ئەو ڕۆژانەی خیانەت کاران چەکی جاشایەتیان لەشان کردبوو، ملکەچی دووژمنی گەلەکەمان بوون، شیوعیەکان لەشەری گەریلا و پارتیزانیدا، گورزی گەورەیان لە کەمەری دووژمن دەدا، سنگیان قەڵغانی بەرگری و شاخ ماڵ و لانەوازەیان و بەرد سەرینیان بوو، بۆیە دووژمن دووجار شیوعی بوونی بەتاوان زانیوە، یەکەمیان موخەریب و تێکدەر و دووهەمیان شیوعی و کافر بوونە لەدیدی حیزبی بەعسەوە. 

دووژمن بۆ بەرگرتن لەخۆری ئازادی، لەهەر شوێنیک ئەندامێکی حزبی شیوعی بگرتایە بەدڕندەترین شێوە مامەڵەی لەگەڵ دەکردن، زیندان خۆی شاهیدی بۆ شیوعیەکان دەدات، کەچەند خۆڕاگرانە بەرگەی ئازار و مەینەتیەکانی زیندانیان گرتوە، دووژمن زیندانەکانی پڕ کردبوو لەئەندام و لایەنگرانی ئەم حیزبە، تاوەکو لەڕێگای ئازاردان و سزادان و زۆرجاریش لە سێدارەدانەوە، بەر بەخۆری ئازادی بگرێت، ئەمانە تەنها تاوانیان شیوعی بون بوو، بۆیە بەو شێوازە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرا. 

دووژمن بێ ئاگا لەوەی زیندان بوە قوتابخانەیەک کە شیوعیەکان وەکو کارخانەیەک کاهینی ئەخلاقیان تێدا درووست دەکرد.

 ئەوئازادیەی ئێستا لەسایەی دەژین بەرهەمی خەباتی خۆڕاگری ئەو ڕۆژانەیە شیوعیەکان لە زیندان ئازادیان لێ زەوتکرابوو.

ئەوەی مایەی و نیگەرانیە دەسەڵاتی کوردی، لەسەرئینتیمای حیزبی پاداشتی ئەو کەسانەدەداتەوە، کە تەمەنی خۆیان لەخزمەتی نیشتیمان بە فیڕۆ دا، ئەوان خەباتیان بۆ ئازادی و سەربەخۆی نیشتیمان کرد، بەڵام نوغبەیەکی سیاسی بوون بە حاکم و حوکمڕانی نیشتیمان و ئەم شەهیدە زیندوانە بێ بەش کراون لەزۆر مافی خۆیان. 

زیندانە سیاسیەکانی حزبی شیوعی، مافی خۆیانە هاوتای زیندانیانی سیاسی عێراق، خزمەت بکرێن و پاداشتی خۆیان وەرگرن، جێبەجێ نەکردنی مافە ڕەواکانی زیندانیانی سیاسی، لایەنی بەر پرسیار لێ بەر پرسیارە و پێویستە بە زوو ترین کات ماف و داواکاریەکانیان بۆ جێ بەجێ بکەن، چونکە ئەوان لەپێناو ئازادی ئێمەدا ئازادیان لێ زەوتکرابوو، جێبەجێ نەکردنی مافەکانیان خیانەتە لەو دەستکەوتانەی کە گەلەکەمان لەسەر ماندوو بوون و خەباتی ئەم زیندانیانە بەدەستی هێناون، چونکە ئەمانە موڵکی گەلی کوردن نەک تاکە حیزبێک، ئەمان لەپێناو گەلێک تێکۆشان و خەباتیان کرد، نەک لەپێناوی حیزب و سەروەت و سامان. 

زیندانیانی لەباردۆخێکی دژوار و هەلومەرجێکی پراو پڕ لەقەیران ژیان بەسەردەبەن، ئەمە لەکاتێکدا بەشێک لە جاش و مستەشارەکان کەڕۆژانێک چەکیان دژی خەباتی ڕزگاری گەلەکەمان هەڵگرتبوو، مووچەو ژیانیان لەزیندانیانی سیاسی حیزبی شیوعی باشترە، ئەمەش بەهۆی داڵدەدان و ستراتیژیەتی جووت حیزبی دەسەڵاتەوە، کە جاش و مستەشارێک لەئەرک و مافدا لە زیندانێکی سیاسی زیاترە.

  • 1