ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەم چەند ساڵەی دوایی لە رێگای تۆڕی کۆمەڵایەتییەوە لەگەڵ پیاوێک ئاشنایەتیم پەیداكرد و ناوەناوە بەهۆی پیشكەمەوە لێدوانم لەو بەڕێزە وەردەگرت، دواتر كە زیاتر ناسیم ئەوجا تێیگەیشتم كە ئەو پڕواپڕە لە جوانی و رەوشت بەرزی، شیوعییەکی پاک و بێگەردەو خەمی چینایەتی خستۆتە كۆڵ و شاربەشارو شوێن بەشوێن دەگەڕێ‌ تا كێشەو گرفتی هاوڵاتیان چارەسەر بكات، ئەو بەرێزە هاوڕێ (کاسترۆ مەعرووف)ە. کەسایەتییەکی دیاری شاری سلێمانی و رانیە و قەڵادزێی قەشەنگەو هەرگیز ماندوو بوون نازانێ‌ چییە. ئەو ئێستا نوێنەری حزبی شیوعی کوردستانە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی. زۆربەی رۆژەكانی هەفتە جێگاو مەکانی لەناو خەڵکی هەژارو داماوی سنورەکەیانە کە ئەو خەڵكەی تیشكی سیاسەت و حکومڕانی ناتەندروستی وڵات لە زۆربەی خۆشییەکانی ژیان دایبڕاندونەو، هاوڕێ كاسترۆ لە نزیكەوە گوێ لە داخوازییەكانی ئەوان دەگرێت. ئەو کارگانەی لە لایەن سەرمایەدارە چاوچنۆکەکان بەڕێوەدەرێن، زۆربەیان پێشێلکاری بەرامبەر بەکرێکاران دەكەن، هەركە هاوڕێ کاسترۆ ئاگادربكرێتەوە لە بوونی شتێكی وا، بەزووترین کات سەردانی شوێنەكە دەكات و چارەسەر بۆ ئەو خەڵكە هەژارە دەدۆزێتەوەو تەواوی گرفتەكانیان دەخاتە بەردەستی لایەنی پەیوەندیدار.

لەراستیدا، ئەو لەگەڵ پیشەکەی خۆی راستگۆیە و لەگەڵ شیوعی بوونەکەش هەم راستگۆیە. ئاخر خۆ هەموو ئەوانەی بانگەشەی کاری باش و دیموكراسیەت و خزمەت گوزاری و باشبوونی ژیانی تاکەکان دەکەن، مەرج نییە هەموویان راستبن، چونکە زۆر هاتن و چوون نەیان توانی سەرکەوتووبن جگە لە بەهەدەردانی سامانی گشتی و لە پێناو بەرژەوەندی تایبەتی هیچیتریان نەكرد. کەچی هاوڕێ کاسترۆ لەم ماوە کەمەی كە بەرپرسیارێتیەی وەرگرتووە، زۆر ترین کاری ناوازەی و باشی ئەنجام داوە. دڵنیام ئەگەر لەماوەی دەسەڵاتی کوردی ئەوانەی جڵەوی دەسەڵاتیان لەبەردەست بووە، هەموویان کاسترۆیانە هەڵسوکەوتیان بکردبایە، ئێستا حاڵی ئەم میللەتە وانەدەبوو. وە دەشزانم ئەگەر تەمەن باقی بێت و لەهەر پێگەیەكی تر لەم وڵاتە پۆستێك وەربگرێت ئەو سەركەوتووانە كارەكانی خۆی ئەنجام دەدات. بۆیە هیوای تەمەن درێژی و کاری زیاتر لە هاورێ و هاوبیرم کاسترۆ مەعروف دەخوازم.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

  • 1