ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وێڕای بارودۆخی نالەباری كەركوك،حزبە كوردستانیەكان لەكۆبونەوەی بەردەوامدان بۆ ئەوەی یەك لیستی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك چۆن ئەنجام بدەن .

تانووسینی ئەم بابەتە سەرجەم حزبەكان بە یەكێتی وپارتیشەوە هاوڕان كەپێكەوە لیستێكی هاوبەش پێك بهێنرێت.هەرچەند ڕەنگە دۆخەكە لە ئەنجامی ململانێ توندەكاندا ئەم بیروبۆچونانە تێك بشكێنێ و ببێنە چەندلیستێكی جیا. بۆیەكورد دەبێت لە تێك شكانە بەردەوامەكانیەوە سەیری دۆخەكە بكات و بەرژەوەندی تەسكی حیزبایەتی لاببرێت و بەرژەوەندی گشتی نەتەوەكەمان بخرێتە پێش هەموو بەرژەوەندیەكانی ترەوە.

بۆچی یەك لیستی گرنگە؟

لە دوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە عەرەب لەم ناوچانەدا دەسەڵاتی ڕەهایان هەیە و بە هەر چوار لای خۆیاندا هەوڵدەدەن پڕۆسەی بە عەرەب كردن درێژە پێبدەن بۆ ئەم مەبەستە رێگاكانی ئیدارە و سەربازی و هێرشی بە كۆمەڵی عەرەب بۆ سەر گوندەكانی كورد بەڵگەن .بۆیە كورد نابێت فەرامۆشی ئەو هەڵوێستانەی عەرەب بكات،چونكە بیركردنەوەكانی ڕاكان جبوری و هاوشێوەكانی درێژە پێدەری بەعسیزمە و سیاسەتە شۆڤێنیەكەی ئەوان پەیرەو دەكەن .

ئەگەرچی یاسای سانتلیگۆ 1.9 زۆر یاسایەكی خراپە و لەبەرژەوەندی هێزە گەورەكانە هەڵبژاردنیش لە دۆخێكدا دەكرێت دەسەڵاتی سەربازی كۆی جومگەكانی كەركوكیان داگیر كردووە بە ئامانجی پەراوێز خستنی كورد، پەرلەمانی عێراق بەبێ گەڕانەوە بۆ كوتلە سیاسیەكان بە عەقڵیتی زۆرینە و كەمینە یاساكەیان تێپەراند لە ژێر فشاری دەوڵەتی ئێران و كوتلەگەورەكانی شیعەدا .

پێمان وایە بەر لە هەڵبژاردن بارودۆخی كەركوك ئاسای بكرێتەوە دەسەڵاتی سەربازی پاشەكشێی پێبكرێت سەرۆك كۆمار یاساكە رەتبكاتەوە بۆ ئەوەی جارێكی تر بە تەوافق تێپەرێنت .

ئەگەر چی كۆی دۆخەكە سەیر بكەین تابلۆكە بە ناتەواوی دەردەكەوێت،بەڵام لە هەموو ئەمانە گرنگتر كورد عیبرەت لە هەڵەی خۆی وەرگرێت و یەك لیستی بۆ سەرجەم حیزب و لایەنە سیاسیەكان بكاتە ئامانج وكاركردن بۆ سەركەوتنی داخوازییە نەتەوایەتیەكان. 

  • 1