ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەركاتێك باسی نەتەوەیەكی ستەملێكراوی گەورەی جیهان دەكەینەوە كە ئەویش نەتەوەی (كوردە), راستەوخۆ ساڵ و مانگ و ڕۆژی تراژیدیامان بەر گوێمان دەكەوێتەوە كە بێگومان ئەمەش جێگای ئازارە.

وە هەركاتێكیش كە گوزەرێك بە نێو مێژوودا بكەین بەتایبەتیش مێژووی گەلی كورد ,راستەوخۆ رووبەروی كۆمەڵێك شتی خەماوی و كارەسات بار دەبینەوە,چوونكە بەردەوام بە درێژایی مێژوودا ئەم گەلە خێر لە خۆ نەدیوە لە هەموو لایەكەوە بە بەردەوامی تووشی هێرش و كووشتن ودەستدرێژی بۆتەوە لەلایەن وڵاتانی دەوروبەریەوە یاخود وڵاتانی جیهان, كەتێیدا بە هەزاران كورد خوێنی لەسەر ئەم خاكەی خۆیدا بەبێ تاوانی ڕژاوە, یاخود لەسەر ماڵ و حالی خۆی دا شەق باران كراوە.

ئەم هەموو ڕوودا و كارەساتانەی كە كراوەتە سەر میلەتی كورد مێژوو بەردەوام بۆ نەوە پاش نەوەی خۆی باسی دەكاتەوە و هیچ كاتێك لەیاد ناكرێن, وە لە هەمان كاتیشدا دوو روداوی گرنگ تری میژوویی كە دووبارە رووبەرو كورد كراوەتەوە,

ئەویش ڕووداوی 16 ئۆكتەبەری باشوری كوردستان وە 9ی ئۆكۆبەری ڕۆژئاوای كوردستانە, واتە دوو رووداوی گەورە لە یەك مانگی جیاوازدا كە كوردی تێدا بووەتە سووتەمەنی.

16 ئۆكتۆبەر: رووداوێكی تراژیدی و كارەسات باری گەورەیە كە لە بەرامبەر گەلی كورد كرا پێش دووساڵ لەمەو بەر , لە باشوری كوردستان لە نێو جەرگەی قوودسی كوردستان (كەركوك) لەلایەن دەوڵەتی عێراقەوە ئەنجام درا ,عێراق یەكێكە لەو دەوڵەتانەی كە بە درێژایی مێژوو چەندین كردەوەی قێزەوەنی بەرامبەر كورد ئەنجام داوە. لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا بە چەندان كوردی بێناز بوونەتە قوربانی و وەهەروەها لەنێو ماڵ وحالی خۆشیان دا دەربەدەر كران, وە لەهەمان كاتیشدا رووداوەكە هاوشێوەی ئەو رووداوە مێژوویەیە كە لەسەردەمی بەعس دا كرا كە تێیدا كوردەكان راگواسران یاخود بە زۆری تەعریب دەكران, وە هەرچەندەش كە لەسەرئەم رووداوەدا گوێبیستی ئەوە دەبینەوە كە خیانەتێكی ناوخۆیی دەستی هەبووە لەم رووداوەدا هاوشێوەی مێژووی سەدەكانی رابردووی كورد كە زۆرجار ان لە ناوخۆدا خیانەتێك یان هەڵوەشانەوەیەك ئەنجام درا,بەڵام رووداوەكەی ئەم جارە ئەگەر بەخیانەت لێدانی ناوخۆیی لە قەلەم بدەین كە لەلایەن هێزێكی كوردی كرا , رەنگە ئەمە بۆ ئێستا قورس بێت كە ئێمە لایەنێك بە خیانەت بزانین لەم رووداوەدا كە ئەویش یەكێتی نیشتیمانی كوردستانە, چوونكە ئەو هێزەش بە درێژایی مێژوو خاوەنی كۆمەڵێك خەباتی كوردایەتیە بۆیە پێویستە چاوەڕێی داهاتوو بكەین كە بزانین چیمان بۆ روون دەكاتەوە.

رووداوەكان و كارەساتەكان بەرامبەر كورد هیچ كاتێك بە كۆتایی نایەت چوونكە پاش دووساڵ بەسەر ئەو رووداوە مێژوویەدا, راستەوخۆ رووداوێكی تری تراژیدی بینە قاقای گەلی كوردی گرتەوە , ئەم رووداوە ش وای كرد كە دووبارە مێژوو رووداوێكی تری ناخ هەژێنی گەلی كورد تۆمار بكات كە ئەویش 9ی ئۆكتۆبەرە لە رۆژئاوای كوردستان ئەنجام درا لەلایەن دەوڵەتە رەگەز پەرستەكەی جیهان كە ئەویش توركیایە,وە هەركاتێكیش باسی (كورد وتوركیا) دێتە گفتگۆ كردن راستەوخۆ پرە لە مێژوویەكی ململانێ و كوشتاری دا, وەهەروەها دەوڵەتی توركیا بە درێژایی مێژووەكەی خۆیدا بەردەوام بووە لە هەوڵدان بۆ سەركوتركردنی گەلی كوردا, بەڵام لەباسكردنی مێژوودا زۆر ناگەڕێینەوە بۆ مێژوویەكی دوورو درێژی كورد و توركیا یاخود كورد و عوسمانی چوونكە مێژوویەكی دوورو درێژە كە هیچ كاتێك لە گێرانەوەیەدا یاخود لە نووسینی دا كۆتایی نایەت, بەهۆی ئەو ستەمكاریانەی لە بەرامبەر گەلی كوردیان كردۆتەوە كە تەنها ئامانجیان سڕینەوەی ئەم نەتەوەیە بووە.

بەڵام ئەگەر بگەڕێنەوە بۆ سەردەمی توركیای كۆماریدا كە هەر لە سەردەمی مستەفا كەمال ئەتاتوركەوە هەتا وەكو سەردەمی ئەردۆغان دا دەبینین هەوڵی گەورە گەورەیان خستۆتە گەڕ بۆ نەهیشتنی ناسنامە و خاكی نەتەوەیەك دا كە ئەویش كوردە , بەڵام تاوەكو ئێستاش نەیان توانیوە لەو هەوڵەی خۆیان دا سەركەوتووبن چوونكە نەتەوەی كورد نەتەوەیەكی بچووك نیە تاوەكو بە شێوەیەكی ئاسایی كۆتایی پێ بێت, وە دەبێت ئەم نەتەوەیە ببێتە درزێك بۆ نێو دڵی دووژمنەكانی خۆیدا. بەڵام لێرەدا جیاوازیەكی سیاسی درووست دەبێت دەربارەی دژایەتی مستەفا كەمال ئەتاتورك بەرامبەر بە كورد,وە لەگەڵ دژایەتی كردنی ئەردۆغان بەرامبەر بە كوردان, ئەو جیاوازیەش ئەوەیە كە كە لەسەردەمی ئەتاتورك دژایەتی كردنەكەی خۆی بەرامبەر بەكورد بەهۆی هەستێكی نەتەوایەتی كۆنە پەرستانەی بوو, بەڵام كاتێك كە دژایەتی كردنەكە دێتە سەر ئۆردۆغان بەرامبەر بە كورد لە دوو ئاراستەی جیاوازدا خۆی دەبینێتەوە, ئاراستەیەك زاڵبوونەوە نەتەوەییە كۆنەپەرستكەیە , وە دووەم ئاراستەیشی لەژێر بەكارهێنانی ناوی ئاینی ئیسلامەوەیە , وەهەروەها دەیەوێت خۆی وەكو كارەكتەری عوسمانی نیشان بدات یان بە میراتگری عوسمانی خۆی بناسێنێت كە ئەوەش تەنیا خەونێكی خۆیە لەگەڵ خۆیدا بەرەو نێو گۆردا دەیبات.

*نووسینی هەر وشەیەك دەربارەی گەلی كورد بەخشینی ئازارێكی گەورەیە بە نووسەر یاخود مێژوونووس ,چوونكە بە درێژایی مێژوو بە ئەستەم دەبینرێت یاخود بە هیچ شێوەیەك نابینرێت كە ئەم گەلە لە خۆشی و ئارامی دا ژیانی خۆی بەڕێكردبێت هەر بەردەوام لە جەنگ وكوشتاری و ماڵ وێرانكردندا ژیانی خۆی بەرێ كردوە, وەهەركاتێك تاكێكی كورد سەری خستۆتە سەر بالیفەكەیەوە بە ئاواتی ئەوە خەوتووە كە بەیانیەكەی بە ئارامی هەڵسێتەوە و تووشی هیچ كاوڵكاریەك یان دەربەدەریەك نەبێتەوە.

 

15|10|2019

  • 1