ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەشى سێیەم

من لە بەشى دووەمى ئەم ڕا و بۆچونەم دا. باسم لە بزوتنەوەیەکى یەکگرتوى کورد کردوە لە سوریا بۆ بەبەرەکانى تورکیاى داگیرکەر.

ئەم بزوتنەوەیە (شەڕى پارتیزانى) لە پێش هەمو شتێکى ترەوە پێویستى بەیەکگرتنەوەى هەمو ئەو کەرت و کۆمەڵ و هێزانەی کوردى سوریا هەیە. کە ئەم لایەن و ئەو لایەن لە دەرەوەى سوریا. لەبەر بەرژوەندى پاوانخوازى تایبەتى دروستیان کردون ئیتر ئەگەر ئەو لایەنانە کورد بن. ئەمریکا بێ یان تورکیا ... هتد.

نەخۆشی و گرفتى گەورەى کورد لەسەرانسەرى کوردوستان دا. ئەو دەسڵاتخوازیەیە. کە هەندێک ئەیانەوێ هەر خۆیان ڕابەر و سەرکردەى کورد بن !! ئەوەتا وەک ئەبینین کە بزوتنەوە نەتەوایەتیەکە لە ئێران و لە عێراق و لە تورکیا و لە سوریا / یش. کراون یەکى بە (٤-٥) کەرتەوە. کورد واتەنى ((شیر و تیر لەیەکتر ئەسون)) و دوژمن / یش ئەوە خواستیەتى!!

ڕۆژگارى دورو درێژى خەباتى نەتەوایەتى لە ساڵى ٩٤٥ ەوە سەلماندى کە ئەم نەخۆشیە مایەى سەرنەکەوتنى بزوتنەوە نەتەوایەتیەکەیە هەتا ئەمڕۆ. بەڵام بە داخەوە پاوانخوازى و خۆ بە گەورەترزانى ئەم ڕاستیەى وەلا ناوە!! فەرامۆش کردوە!!

لەبەر ئەوە ئەگەر کورد لە سوریا دابە ڕاستى بیەوێ خەباتێکى شۆڕشگێڕانە دژى داگیرکەرى وڵاتەکەى دەست پێ بکات ئەبێ پێشەکى هەمو کەرت و بزوتنەوە ڕەسەنەکان, نەتەوە خوازەکان لەبەرەیەکى شۆڕشگێڕانەى نیشتمان پەروەرانەدا. لە بەرەیەک ـ هاوپەیمانەتى خەباتگێڕى دا یەک بگرن.

هەروەها ئەبێ هەوڵ بدەن بە تایبەتى لەم قۆناغە ناسکەدا لەگەڵ حکومەتى سوریادا, جۆرە هاوکاریەک پەیدا بکەن چونکە ئامانجێکى هاوبەش لە نێوان دا هەیە. ئەویش دەرکردنى بێگانەیە کە دوژمنى هەردو لایە. زامن کردنى ئازادى و سەربەخۆیى نیشتمانە کە هي هەردو لایە و ئەمڕۆ ئەمە یەکەم هەنگاو و یەکەم ئامانجە.. کورد هەرگیز و هەرگیز ناتوانێ سەربەخۆ بێ, بگاتە مافى ڕەواى خۆى ئەگەر وڵاتەکەى لەلایەن بێگانەوە داگیرکراو بێ. ئیتر ئەم بێگانەیە هەر لایەک بێ؟! 

لە لایەکى ترەوە ئەم بزوتنەوەیە. ئەبێ خاوەنى بڕیارو بەرنامەى سەربەخۆ بێت. هیچ لایەن و کەسێک (کوێخا) نەبێت بە سەریەوە و بەپێی بەرژەوەندى تەسکى خۆى فەرمانى بۆ دەربکات!! 

ئەمڕۆ لە تورکیا دا بزوتنەوەیەکى شۆڕشگێرانە لە ساڵى ٩٨٤ ەوە لەگەڵ حکومەتە دیکتاتۆر و ڕەگەزپەرستەکانى تورکیادا لە جەنگدایە. هەرچەندە ئەم بزوتنەوەیە دەمارێکى پاوان و دەسەڵاتخوازى تێدایە تاک ڕەوى بەڵام نزیکترین بزوتنەوەیە بە کوردى بریندار و لێقەوماوى سوریا. ئەم بزوتنەوەیە شۆڕشگێرە کۆڵنەدەرە ئەزمونى خەباتى پارتیزانى زۆرە. لە جیهان دا دەنگى داوەتەوە ئەتوانرێ گفتو گۆى لەگەڵ بکرێ هاوکارى لەگەڵ بکرێ ئەگەر بۆ ماوەیەکیش بێ. سودى لێ وەربگیرێ ... کەم یان زۆر. چونکە ئەمڕۆ تەنها ئەم بزوتنەوەیە بە ڕاستى و شۆڕشگێرانە دژایەتى داگیرکەر ئەکات.

لەلایەکى ترەوە نابێ وەکو جاران بزوتنەوەکە جڵەو (مقود) ى خۆى بداتە دەست هیچ لایەنێک. دەرەکى یان ناوخۆیی. یان دەوروبەر بەڵام ئەوە ناگەیەنێت کە دەرگا لەسەر خۆى دابخات. چونکە زۆر جار لە هەڵوێستێکدا لە قۆناغێکدا بوار ئەڕەخسێنێ کە سەربەخۆیانە سود لەو لایەنە وەربگیرێ بە وریاییەوە (دوژمنی دوژمنم دۆستمە) !!

ئەمریکا و بەریتانیا و یەکێتى ئەوروپا و هاوپەیمانەکانیان و (ئەڵقە لە گوێ کانیان) لە خۆرهەڵاتى ناوەڕاست دا هەرگیز دۆستى کورد نەبون و نابن. بەڵام کە جاروبار ناچار ئەبن قسەیەکمان بۆ بکەن. جۆرە لایەنگیریەکمان بکەن بەدەم هەر باشە و سودى هەیە (مویەک لە بەراز ببێتەوە!!)

ئەمریکا و هاوپەیمانەکانى لە ساڵى ٩١٦ بە دواوە جارێکى تر کوردوستانیان بەش بەش کردو تەفرەى کورد ئەدەن بۆ مەبەستى خۆیان یاری پێ ئەکەن کەچی (سەرکردەکان) دەستیان لێ بەرنادەن!!

بەکورتى و بە کوردى ئەمە تەنها ڕێگە چارەى کوردە لە سوریادا بگرە لە هەمو جیهان دا(١) 

(١) پۆتین ـ وتى باوەڕناکەم تورکیا بتوانێ ئەو ناوچەیە کۆنترۆڵ بکات

پێم وایە ئەمە ئیشارەتێکە بۆ شەڕى پارتیزانى

کۆتایى

 

 

 

 

  • 1