ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەرچەندە من ڕێزم بۆ هەموو گەلێک هەیە وەک لە نووسینێکی دیکەمدا گوتوومە , چونکە پەروەردەی سیاسیم ئەوەی فێر کردم , بەڵام زێدەڕۆییم ناکەم ئەگەر بڵێم ڕەگەزی تورک شۆڤێنیترین ڕەگەزی سەر زەوین و ڕقیان لە هەموو میللەتێکە , بە تایبەتیش کورد . تێ بینیم کردووە هەر شوێنێک تورک یان تورکمانی لێ بێت , بەچاوی دوژمن سەیری کورد دەکەن . ئاشکرایە کە خاکی تورکیای ئێستا , تورکەکان داگیریان کردووە . ئەوەی مێژوو بخوێنێتەوە دەزانێ کە تورک خێڵی کۆچەر بوون و بە دوای لەوەڕدا گەڕاون بۆ مەڕو ماڵات و ئەسپ و وڵاغەکانیان و هاتوونە ئەو جاران پێی دەگوترا ئاسیای بچووک . سەلجووقییەکان حوکمی ئەو ناوچەیان دەکرد . لەشەڕێکیاندا , یارمەتی سەلجووقییەکانیان دا و ئەمەش بوو بە هۆی سەرکەوتنیان . لە بەرانبەر ئەو چاکەیەدا سەلجووقییەکان ناوچەیەکیان بۆ دیاری کردن کە تێیدا نیشتەجی بن . دوای نیشتەجێ بوونیان شەڕیان بە ناوچەکانی دەوروپشتی خۆیان فرۆشت و بەرە بەرە داگیریان کردن و ئەو پارچە زەوییەی خۆیان فراوانتر کردو سەرەنجام سەری سەلجووقییەکانیشیان خوارد و حکوومەتیان دامەزراند . لەبەر ئەوەی خێلێکی مەغۆلیی دڕ و شەڕانی بوون , هەمیشە خەریکی شەڕ و خوێنڕێژی بوون . سوڵتان ئۆڕ خان کە یەکێک بوو لە دڕندەترین و خوێنخۆرترین سوڵتانەکانی عوسمانی سوپای ئینکیشاری ( یەنیچەری ) پێک هێنا لەو منداڵە مەسیحییە (٨--- ١٠) ساڵانەی کە لە شەڕەکانیان زۆر دڕندانە دەیانڕفاندن و لەسەر کوشتن و تاڵان کردن ڕایاندەهێنان . ئەو سروشتە دڕندانە خێڵەکییە بە درێژایی حوکم کردنیان لە و ناوچانەی کەوتوونەتە بەر قەڵەمڕەویان پێیانەوە دیار بووە . کوشتارە دڕندانەکەی ئەرمەنەکان لە ساڵی ١٩١٥ کە دەوری ملیۆن نیوێکیان لێ کوژرا بە ژن و منداڵ و گەورەو بچووکەوە ئاشکراترین ئەو دیاردە دڕندانەیەی تورکانە . لە دوای هەڵوەشانەوەی دەوڵەتی عوسمانی و ڕووداوەکانی دوای کۆتایی هاتنی جەنگی یەکەم و دامەزراندنی تورکیای تازە لە لایەن مستەفا کەمالەوە , ئەو سروشتە دڕندەییە بە هەموو سەرانی تورکیاوە دیار بووە بە تایبەتی بەرانبەر بەکورد و لە باکووری کوردستان . هەموومان دەزانین چ کوشت و کوشتارێکیان بە کورد کردووە و تەنانەت قسەکردن بە کوردیشیان لێ قەدەغە کردبوون , جگە لە ڕاگواستنی سەدان هەزار کورد بۆ ناوچە تورکنشینەکان بە مەبەستی سڕینەووەی هەموو ئاسەوارێکی نەتەوەیی کورد تا گەیشتە ئەردۆغانی سوڵتانی تازەی تورکیا کە خۆی بەپێشەوای موسڵمانانی ناوچەکە دادەنێ . هەر لەبەر ئەوەشە دەیەوێ سەڵتەنەتی عوسمانی زیندوو کاتەوە و دەست بەسەر چەندان ناوچەی وڵاتانی دەوروبەریدا بگرێ وەک هەنگاوی یەکەم بۆ گیان بە بەرداکردنەوەی سەڵتەنەتی عوسمانی . ئەو دەمێکە چاوی بڕیوەتە باشووری کوردستان کە بەشی زۆری ویلایەتی مووسڵی پێک دەهێنا و خرایە سەر حکوومەتی عیراقی تازە دامەزراو و نەوتێکی زۆری تێدایە کە لێکی تورکانی بۆ دێتە خوار و لە هەمان کاتیشدا چاوی بڕیوەتە ناوچەی ڕۆژئاوای کوردستان و بە بەشێک لەخاکی تورکیای دەزانێ . ئیستا ئەو بارودۆخەی بۆ ڕەخسا بە تایبەتی کە سەرۆکی ئەمریکا زۆر بێ ڕەوشتانە پشتی لە کورد کرد و وەکو بێ لایەنێک خۆی ڕاگەیاند. جگە لەوەش هەموو سەرانی تورک تا ئێستاش وەک سەرسەری و شەلاتییەک هەلسوکەوت لەگەڵ ئەو لایەنانە دەکەن کە لەخۆیانی بێ هێزتر دەزانن و دوور لە هەمووئەتەکێتێکی دیپلۆماسی . بۆ نموونە , کاتێک عەبدوڵلا ئۆجەلان لە سوریا بوو , مەسعود یەڵماز هۆشداریی دایە سوریا و گوتی ئەگەر ئۆجەلان دەرنەکەن , ئیمە چاوی سوریا دەردێنین . ئەو جۆرە هەڕەشەیە تەنیا کەسانی سەرسەری و ڕەوشتنزم دەیکەن . هەروەها ئەردۆغان گوتی ئەگەر کوردەکان لە ماوەی دیاری کراودا نەکشێنەوە , سەریان پان دەکەینەوە و ئەوقسەیە هەر لە کەسێکی شەللاتی دەوەشێتەوە و پیاوێکی سیاسەتمەدار و دیپلۆماتکار نایکات . لە لایەکی دیکەشەوە ئەردۆغان لە وتارێکیدا دەڵێ , کوردەکان زەردەشتین و کافرن و پێویستە بکوژرێن . ئەردۆغان بەم قسەیەی دەیەوێ ئەو عەرەبانەی هاوبیری ئەون و ئیخوانچین , بکاتە دوژمنی کورد . ئێستا ئەردۆغان لای هاوبیرەکانی , بە تایبەتی لە تورکیا پێغەمبەری سەردەمە و پێشەوای موسڵمانە ئیخوانچییەکانە , بەڵام ئەردۆغان بە پێغەمبەرایەتی ڕازی نابێ و ئیدیعای لەوە زیاتر دەکا و بەوەوە نەوەستا کە مەلاکانی لێ هان داین بمانکوژن , ئێستا خۆی هاتە مەیدانی فەتوادان و کوردی موسڵمان بە کافر دادەنێ و دەڵێ زەردەشتین و کوشتنیان حەڵالە لە کاتێکدا نابێ هیچ موسڵمانێک بە کافر دابنرێت مادامەکێ شایەتمانی هێناوە و ئیمانی بە خواو پێغەمبەر هەیە . با بۆ پێکەنین ئەم قسە خۆشەشتان بۆ بگێڕمەوە :

گوتمان تورک زۆر شۆڤێنین و هەموو دانیشتوانی ناو سنووری تورکیا بە تورک دەزانن و دەشبێ تورک بن. مامۆستا لە پۆڵ باسی گەورەیی تورک دەکات و دەڵێ , ئێستا ئەوەی تورکە دەست هەڵبڕێت . هەموو دەست هەڵدەبڕن و تەنیا منداڵێک نەبێ . مامۆستاکە پێی دەڵێ , بۆ دەستت بەرز نەکردەوە , ئەی تۆ تورک نیت ؟ منداڵەکە دەڵێت : نەخێر من کوردم . مامۆستا وەک فیشەکە شێتە ( دەمەرقاچان ) بەڕووی منداڵەکەدا دەتەقێتەوە و دەڵێ : چۆن دەبێ تۆ تورک نەبیت ؟ کێ گوتی تۆ تورک نیت ؟ منداڵەکە گوتی : دایک و باوکم کوردن . مامۆستاکە زیاتر تووڕە دەبێت و دەڵێ : باشە , ئەی ئەگەر دایک و باوکت گێل و بێ مێشک بوون , تۆ چی دەبیت ؟ منداڵەکە وەڵامی دەداتەوە و دەڵێ تورک دەبم .

هیتلەری سەدەی بیست و یەکەم لە تورکیا سەری هەڵدا

  • 1