ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

تووك تووك ئەمە زەنگی لێدانی مۆبایەلەكانمان نیە, ئەمە زەنگی خۆپیشاندانەكانی عێراقە كە لەسەرەتای مانگی ئۆكتۆبەرەوە شەپۆلە ناڕەزاتیەكەی عێراق دەستی پێكرد ,هەڵبەتە ئەمە یەكەم خۆپیشاندانی عێراق نیە كە ئەنجامیان داوە,چوونكە لە ماوەكانی ڕابردوودا چەندین خۆپیشاندانی جۆراو جۆری دیكە بەشێوەی پچڕ پچڕ ئەنجام دراوە لە بەشێكی ناوچەكانی عێراقدا كە دەرئەنجامەكەی بە شكست خواردوویی كۆتایی پێهاتووە وتەنها بكوژو برینداری لێكەوتەوە كە ئەوانیشلە كوڕی هەژاری گەلەكەیان بوون, چوونكە خۆپیشاندانەكان دەستی بەرژەوەندی خوازانی تێدا بووە بۆیە ڕووی لە شكت دا كرد,وە جارێكی تر دەم وچاوە گەندەڵەكانی عێراق هاتونەتەوە نێو گۆڕەپانی سیاسی عێراق دا, بەڵام دەستپێكی خۆپیشاندانەكانی ئەم جارە ڕنگە هیچ جیاوازیەكی ئەوتۆی تێدا بەدی ناكرێت لەگەڵ زنجیرە خۆپیشاندانەكانی دیكە, چوونكە دەبینرێت دووبارە هەندێ كەس و لایەن ئاراستەی خۆپیشاندانەكان دەجوڵێنن ,ئەوەی لێرەدا جێگەی تێبینیە ئەو لایەن و كەسانەی كە پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشاندانەكان دەردەبڕن و داوای هەڵوەشاندنەوە ئەم حكومەتەی ئێستای عێراق دەكەن كە عادل عەبدل مەهدی سەرۆكایەتی دەكات,وە دەیانەوێ سەر لەنوێ حكومەتێكی كاتی درووست بێت بەڵام ئەو كەسانە خۆ هەمان ئەوكەسانەن كە لە ڕابردوودا ئەزموونێكی خراپیان لە حوكمڕانی عێراقدا پەیڕەو دەكرد, بۆیە تەنها ئەو دەم وچاوانە دووبارە دەیانەوێ ئەم هەلە بقۆسنەوە,هەروەها لەكاتی ئێستادا بە تایبەتی لەگەڵ سەرهەڵدانی داعشدا عێراق كەوتە نێو گێژاوێكی قولی سیاسی دا كە بە چەندان گرووپ و میلیشیای جیاوازی لێ درووست بووە كە گاریگەری نەرێنی لەسەر سیاسەت و هەژموونی عێراق درووست كردوە ئەمەش وای لە عێراق كرد بكەوێتە نێو چاڵێكی قولی حوكمڕانیدا چوونكە لە ئێستادا ئەو حكومەتەی عێراق كە عادل عەبدل مەهدی سەرۆكایەتی دەكات تەنیا ڕووكەشێكە وە هیچ دەسەڵاتێكی ئەوتۆی بەدەستەوە نیە بەهۆی ئەوەی عێراقێكی یەكگرتوو و یەك دەنگ نیە هۆكارەكەیشی دەگەڕێتەوە بۆ زۆری حزبەكان و دەستوەردانیان لە كاروباری حكومەتدا لە پێناو پڕكردنی گیرفانەكانی خۆیان دا وە بوونی ئەم هێزە میلیشیایە زۆرانەی كە ئەمڕۆ لە گۆڕەپانی عێراق دەبینرێت وە لەهەمان كاتدا بوونەتە هۆی نا ئارامی وڵاتدا بۆیە پێویستە حكومەتێكی یەك دەنگی نیشتیمانی لە پێناو گەلەكەی دا درووست بێت ئەگەرنا هیچ كاتێك عێراق خۆشی بەخۆیەوە نابینێتەوە,جیاواز لەو زنجیرە خۆپیشاندانەكانی تری عێراق ئەوەی ئەم جارە تێبینەك بەرچاو دەكرا كە ئەویش بوونی تووك تووكەكان كە هەڵبەت یەكەمین جارە ئەم جۆرە تاكسیە لە نێو عێراق دا ببینم چوونكە ئەمە تەنها لە وڵاتانی هەژارو كەم درامەتەكان بەدی دەكرێت كە بە تەكسی هەژاران ناسراوە بەڵام بۆ عێراقیەكان بوو بە پاڵبشتیەك بۆ شۆڕشەكەیان , ئەوەی جێگای داخە كە بوونی تاكسیەكی لەم جۆرە لە نێو عێراقێكی دۆڵەمەند بە چەندین سامانی گەورە گەورەدا بۆیە بە كارەساتێكی گەورە لە قەلەم دەدرێت بوونی ئەم جۆرە هۆیانەی گواستنەوە ,چوونكە دەبوایە لەنێو عێراقدا بە چەندان میتڕۆ و پاسی پێشكەوتوو ببینرابایە بە درێژایی ئەم ساڵانەدا, نەك تەكسیەك لەم جۆرە كە زیان بە ژینگەش دەگەیەنێت.

  • 1