ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

داعش ئەو گرووپە تیرۆرستیەی كە لەئەنجامی ئەو ململانێیەی نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی كە لە عێراق و سوریا درووست بووە كە وای كرد گرووپێكی توندڕەو بەناوی داعشەوە سەرهەڵبدات كە خۆیان لە ژێر ئاڵای ئیسلامەوە دەبینیەوە, كە چەندان كاری قێزەونیان ئەنجام دا بە درێژایی ئەو چەند ساڵانەی ڕابردوودا,بەڵام خۆی لە ڕاستیدا ئەو گرووپە بە شێوەیەكی یەكجارەكی كۆتایی نەهاتووە ئەگەر كۆتایش پێهاتبێت بەڵام هێشتا فكرو ئایدیاكەی بەدوای خۆی بەجێ هێشتوە كە ئەمەیان لە هەمووی مەترسیدار ترە.

هەرچەندە ئێستا بەشێكی زۆری ئەو داعشانە لە نێو كوچی زیندانەكاندان بە تایبەتیش بەشێكیان لە زیندانەكانی حەسەكەن, ئەمەش ئەوەمان پێ دەڵیت: كە جارێ داعش بە كۆتایی نەهاتووە چوونكە بوونی ئەو كەسانە لە نێو زیندان بە مەترسی دادەنرێت, هەرچەندە لەماوەی ڕابردوودا كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی ڕاگەینرا كە سەرۆكی ڕێكخراوی داعشەكان بوو , بەڵام بە كوشتنی یەك كەس ئەم جۆرە ڕێكخراوانە بە كۆتایی نایەت چوونكە لە پاڵی دا بە چەندان كەسی تر پەیدا دەبن كە خۆیان بە سەرۆكی گرووپی هاوشێوەی لەم جۆرانە دادەنێن, یاخود هەتاوەكو ئێستاش ئەم فكرو ئایدیایەی لە نێو هزری خەڵكەكان دا ماوە بەتایبەتی ئەوانەی لە ژێر دەستی ئەم گرووپەدا بوون بۆیە دەبێت كار لەسەر كۆتایی پێ هاتنی فكری توندڕەوی بكرێت كە بۆئەوەی جارێكی تر گرووپ و ڕێكخراوی هاوشێوەی داعش درووست نەبێتەوە, بەتایبەتی ئەوانەی ئێستا كە لەنێو كووچی زیندانەكان دان پێویستە بە شێوەیەك پەروەردە بكرێن كە جارێكی بتوانن بە شێوەیەكی ئاسایی و تەندروستانە بێنەوە نێو باوەشی كۆمەڵگاكانیان وە خۆیان لەو جۆرە فكرو ئایدیانە بپارێزن. ئەگەر كار لەسەر پەروەردەیەكی تەندروست نەكرێن ئەو زیندنی كراوانە ئەوە دووبارە ئەو جۆرە كەسانە دەبنە هۆكاری مەترسی بۆ نێو سەرجەم كۆمەڵگاكان , خۆی لە ڕاستیدا هەندێكیان كەسانی نەفام و كەم عەقلن چوونكە ئاستی ڕۆشنبیریان زۆر لاوازبووە كە خۆیان ڕادەستی ئەم جۆرە ڕێكخراو و گرووپانە كردوە .

بەداخەوە ئەمە یەكەم گرووپ نەبووە كە لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەری هەڵدابێت لە ساڵانی ڕابردوو هاوشێوەی گرووپی لەم جۆرانە لە ژێر ناوی جۆراو جۆری دیكەوە سەریان هەڵداوە كە لە دەرئەنجام دا كاولكاری وێرانكاریان ئەنجام داوە ئەوی لێرەدا جێگای سەرسوڕمانە كە نازانم بۆچی ئەم گرووپانە سەرهەڵدەدەن و لە پاشانیش كۆتایی پێیان دێت بە بێ ئەوەی هیچ دەسكەوتێكیان بەدەست هێنابێت بەڵام تاكە دەسكەوتیان ئەوە بووە كە خەڵكی بەدبەخت و داماویان سەرگەردان و ماڵوێران كردوە هیچی دیكە.

 

29|11|2019

  • 1