ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

حەفتاو یەك ساڵ پێش ئێستا لە ڕۆژێكی وەكو ئەمڕۆدا واتە لە 10|12 كە جارنامەی مافەكانی مڕۆڤ لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ئیمزاكرا , كە هاوكاتیش هەموو ساڵێك یادی ئەو ڕۆژە دەكرێتەوە , كە لەو یادەدا ئەوەمان پێی دەڵێت كە ئیتر لە پاش ئیمزاكردنی ئەو جارنامەیەوە, بووە دەستپێكێك بۆ پێشێلكردنی تەواوی مافەكانی مڕۆڤ لەسەر ئەم گۆی زەویەدا.

هەرچەندە لە جارنامەكەدا چەندین مادەی تێدایە كە هیچ كامیان بایەخی ئەوتۆی پێ نەدراوە بۆ مڕۆڤ , وەیەكێك لە مادەكان كە زۆر بەلامەوە جێگای تێبینەی ئەوەیە كە ئاماژە بەوە دەكات كە دەلێت:هەموو مڕۆڤەكان بە تەواوەتی لە بەردەم یاسا یەكسانن وە نابێت هیچ جیاوازیەك بكرێت لە نێوانیاندا بەڵكو بەشێوەیەكی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵیان بكرێت بۆ ئەوەی مافەكانی خۆیان وەربگرنەوە, بەڵام خۆی لە بنەڕەتدا ئەو مادەیە بە هەڵە نووسراوە چوونكە لە بیریان كردوە شتێكی بۆ زیاد بكەن كەئەویش تەنیا مڕۆڤە هەژارەكانە كە دەبێت لەبەردەم یاسا چۆك دابدەن و بە هەموو سزایەكی دادگاو یاسادا ڕازی ببن و نابێت دەنگ هەڵببڕن ئەگەرنا دەنگیان بەتەواوەتی كپ دەكرێت ,بەڵام بۆ مرۆڤە دەست ڕۆیشتووەكان كە بە مڕۆڤە گەورەكان دادەنرێن لە نێو كۆمەڵگا ئەوان بۆیان هەیە ئەگەر هەر سەرپێچیەك بكەن یاخود هەر خراپەیەك بكەن نابێت یاسا سزایان بدات كەچی خۆی لە بنەڕەتدا هەر خۆیانن یاسا بەڕێوە دەبەن و یاسا دادەنێن بۆ كەسانی هەژار و لێقەوماو , ئەمەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەرێتەوە كە دادپەروەیەكی ڕاستەقینە لەنێوان مڕۆڤەكان دا نیە خۆی لە بنەمایەكی ڕاستەقینەدا كە دەبێت بگوترێت ئەوەیە كە زۆر بەلاوە ڕوونەوە وە ڕۆژانەش لەپێش چاوی خۆمەوە بەهەزاران خراپی و گەندەڵی و پێشلكردنی مافی هەژاران دەكرێت كەچی یاسایەكی دادپەروەرنیە مافی لێقەوماوان وەربگرێتە ئەمەش هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وشەی دادپەروەری لەلایەن مڕۆڤە گەورەكان تیرۆر كراوە زیندەبەچاڵیان كردوە بۆئەوەی هەژارەكان بخەنە ژێر دەستی خۆیان وكە ئیتر بەهیچ شێوەیەك داوای مافەكانی خۆیان نەكەن لە یاساو هەربۆیە ئەم ڕێكخراوانەی بەناو مافی مڕۆڤ و یاخود نەتەوە یەكگرتوەكان كە ئەمانە خۆیان بە پارێزەری مافەكانی مڕۆڤ دادەنێن بەڵام هیچ كاتێك ڕاست نیە و تەنیا بەرژەوەندی خۆیان لە پێشەنگی كارەكانی خۆیان داناوە هیچ تر... چوونكە هەردەم و هەردەم هەژاران و بە تایبەتی چینی كرێكار كە چینێكی گەورە ستەملێكراوە بەردەوام دەبێت لە پێشلكردنی مافەكانیان هەتاوەكو ئەو ڕۆژەی دەنگێكی ڕاستەقینەی دادپەروەر درووست نەبێت كە بتوانێت ڕووبەڕووی هەموو پێشلكاریەكان ببێتەوە كە لەبەرامبەر مڕۆڤە هەژارەكان دەكرێت. ئەگەر ئێستا نموونەیەكی بچووك بهێنمەوە كە لە سەردەمی ئێستادا دەبینین بە دەیان مڕۆڤی هەژار بێ حالە لە ماڵ و حالی خۆیان دەركراون كەچی ئەگەر ئێستا یاسایەكی دادپەروەر بوونی هەبوایە ئەوا مافی ئەو مڕۆڤە هەژارانەی لە كەسە خراپەكان وەردەگرت كە خۆیان بە مڕۆڤی گەورە داناوە وەرگرتبایەوە ئێستا ئەو جۆرە مڕۆڤانە ژیانیان وانەبوو بەڵام نیە نیە نیە بۆچی؟ نازانم!

جیاواز لەم مادەیە كۆمەڵێك مادەی تری تێدایە كە یەكێكی تریان لەو مادەیە باسی ئازادی ڕادەڕبڕین دەكات بێگومان ئەم مادەیەش دووبارە هیچ خزمەتێكی بە ئازادی ڕادەڕبڕین نەكراوە بەڵكو بەردەوام پێشێلی تەوای ئازادی ڕادەڕبرینەكان دەگرێت لە نێوان مڕۆڤەكان لەسەر ئاین و ڕەگەز و نەژاد و ڕەخنەگرتن...هتد كە زۆرجاران ئەو مڕۆڤە بەرەو ڕیگای مردن دەبرێت بەڵام ئازادی ڕادەڕبڕین خۆی لە بنەڕەتدا دەبێت لە ناخی تاكەكانەوە هەڵ بقولێتەوە كە بەخۆیان بڵین من مڕۆڤم بوونم هەیە لەسەر ئەم گۆی زەویەدا هەربۆیە من ئازادم و بە ئازادانە بیردەكەمەوە و بە ئازادانە دەژیم و لە هیچ كەسێك قەبول ناكەم سنور بۆ ئازادی بیڕوڕاكانم دابنێت بەڵكو ئەوە خۆمم كە چۆن سنور دادەنێم بۆ بیڕوڕاكانم نەك كەسێكی تری بەرامبەرم, كەسی بەرامبەر ئەركی ئەوەیە كەتەنیا ڕێز لە بیروڕاكانم بگرێت وە بە پێچەوانەوەش منیش بیڕوڕاكانی بەرامبەر بە هەند وەربگرم و سووكایەتی پێ نەكەم , كە ئەمەش وا دەكات یەكسانیەك لە نێوان مڕۆڤەكان درووست بێت.

خۆی لە بنچینەی مڕۆڤەیەتی دا كاتێك مڕۆڤ دێتە سەر ئەم گۆی زەویەدا هەموو مڕۆڤەكان وەكو یەكن و هیچ جیاوازیەكی لە نێوانیان دا بەدی ناكریت بەڵام بە تێپەر بوونی كاتەكان و سەردەمەكان مڕۆڤەكان ئاڵوگۆڕی مەترسیداریان بەسەردا دێت, كە هیچ كاتێك هەست بە بوونی خۆیان ناكەن یاخو ڕۆژێك لە خۆیان ناپرسن ئەو جۆرە مڕۆڤانەی كە بە شێوەیك دەگۆڕین كە لە پێستی مڕۆڤایەتی بوون دەردەچن و دەچنە قالبێكی پڕ لە نا مڕۆڤ بوونەوە , بیر لەوە ناكەنەوە كە بڵین ئێمە بۆچی وا گۆڕاوین چوونكە ئێمە مڕۆڤین وشەی مڕۆڤ واتە درووسكردنی هێلانەی خۆشەویستی لە نێوان یەكدی نەك درووستبوونی ڕق و كینەوە یەكتر لە ناوبردن كە ئەمە هیچ كاتێك سوود بە مڕۆڤایەتی بوون ناگەیەنێت, هەربۆیە دەبێت مڕۆڤ لەگەڵ خۆی دابنیشێت و دادگایی خۆی و دەروونی بكات نەك هەر بەشێوەیەكی هەڕەمەكیانە بیر لە ژیان بكاتەوە كە لە دەرئەنجامەكەیشی بە زیان دەشكێتەوە بەسەر خودی مڕۆڤایەتی بوون.

مڕۆڤ وشەیەكی ئاڵۆز و بێ سەرو بەرە

  • 1