ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هەڵبەتە پێش نۆ ساڵ لەمەو پێش لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شۆڕشێك دژی هەژاری و برسیەتی و گەندەڵی بەرپا بوو كە ناوی لێنرا بەهاری عەرەبی، كە هاوكات بەشێكی زۆری وڵاتانی عەرەبی لە خۆی گرتەوە وە دیارترین وڵاتی عەرەبی كە هەتاوەكو ئێستا كراوەتە ململانێ و جەنگ و كاولكاری كە هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو شۆڕشەوە كە هەتاوەكو ئێستاش هەر بەردەوامە ئەویش سوریایە،كە زیاتر لە نۆ ساڵە وڵاتێكی وەكو سوریا بۆتە شوێنی یەكلایی كردنەوەی ململانێی دەوڵەتە زلهیزەكانی جیهان كەدەرئەنجامی ئەو شۆڕشەیان بە هەلێكی گەورە قۆستەوە كە تێیدا قوماری خۆیان لەم ناوچەیەدا بكەن و سەرجەم بەرژەوەندیەكانی خۆیان تێدا یەكلایی بكەنەوە،وە هەرچەندە كوردیش لە نێو گۆڕەپانەكە دایە كە ئەویش دەیەوێ لەگەڵ ئەم قومارچیە گەورانەدا یاری بكات و بەهەر شێوەیك مافی خۆی وەربگرێتەوە كە چەندین ساڵە مافەكانی لێ زەوت كراوە.

جیاواز لە بەهاری عەرەبی پاش نۆ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوە جارێكی تر لە نێو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا شۆڕشێكی تر سەری هەڵدایەوە كە لەوەرزی پایزەوە دەستی پێكرد هەربۆیە دەتوانم بە پایزی عەرەبی لە قەلەمی بدەم، كە ئەویش لە شەقامی عەرەبی بەغداد هەلگیسرا دژی هەژاری و گەندەڵی، كە هاوكاتیش زیاتر لە ماوەی حەفتاو پێنج ڕۆژە بەردەوامە و كە هەتاوەكو ئێستاش نازانرێت داهاتووی ئەم خۆپیشاندانە چ دەستكەوتێكی دەبێت بۆ گەلی عێراق و بەتایبەتیش بۆ چینی گەنجانی خێر لە خۆ نەدیو..

  • 1