ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بە پێی ئەو سیستەمە گەردوونیەی كە بۆ مڕۆڤ دانراوە بۆ بەڕێكردنی تەمەنەكانی ژیانی بریتیە لە دوازدە مانگ , واتە هەر ساڵێكی مڕۆڤ لە دوازدە مانگدا خۆی دەبینێتەوە...

بەڵام ئەوەی كە لە درێژایی ئەو ساڵەدا دەگوزەرێت بۆ مڕۆڤەكان بریتیە لە خۆشی و ناخۆشی و مردن وە هەروەها لە دایكبوونی چەندین مڕۆڤی دیكە لە سەر ئەم گۆی زەویەدا,كەچی دەبینین زۆرجار ساڵێكمان بەلاوە ناخۆش و شووم بووە بۆمان كەچی ئاواتی ئەوە دەخوازین ساڵێكی تر بۆمان خۆشتر بێت , بەڵام خۆی هەرچەندە لە بنەڕەتدا ئەگەر سەیربكەین تەنها لە ژمارەیەكەوە بەرەو ژمارەیەكی دیكە هەنگاو دەنێین بەبێ ئەوەی هیچ گۆڕانكارییەكی ئەوتۆ ڕووبدات لە ژیانماندا بۆیە دەتوانم ئەم ژمارە گۆڕینەش بە بەشێكی دیكەی لە كەلتوورەكانی مڕۆڤی ئەمڕۆدا هەژماری بكەم,ئەگەر بە هاتنی ژمارەیەكی تر بۆ مەبەستی خۆشی ئارامی بێت, كەچی دەمان توانی لە ساڵی پێشتر بەدەستی بێنین,ئیتر بۆچی ئاوات دەخوازین كە لە ساڵ و ژمارەیەكی نوێتر بەدەستی بهێنین .

ئەگەر بێت و ڕێگریەك یاخود بەربەستێكی درووست كراو لە بەردەم بەدەستهێنانی ئەو خۆشی و ئاسوودەیەدا هەبێت بۆ مڕۆڤەكان نەك بە هاتنی ئەو ژمارە نوێیە بەڵكو بە هاتنی چەندین ژمارەی دیكە ئەو خۆشیە ناتوانرێت بەدەست بهێنرێت.

بۆ نموونە هەرێمی كوردستان لە ساڵانی ڕابردوو بە تایبەتی لە ساڵی 2014 بەولاوە كەوتە نێو گێژاوێكی پڕ لەجەنگ و ململانێ لە گەڵ گرووپێكی تیرۆرستی فكری كە ئەویش (داعش)بوو وە هاوكاتیش لەگەڵ درووست بوونی قەیرانی دارایی كە ئەم هەموو ڕووداوانە بەرۆكی خەڵكی هەژاری هەرێمی كوردستانی گرتبوو كە لە دەرئەنجامدا بە چەندین كێشەی كۆمەڵایاتی بەدوای خۆیدا هێنا , كەچی دەگەیشتنە كۆتا ساڵ خەڵكی ئومێدی ئەوەیان خواست كە ساڵێكی تر بەرەو باشی و ئاسوودەیی بڕۆین,كەچی ئومێدەكەیان بەجێ نەهات بەڵكو ساڵێكی تر هاتوو بارودۆخەكە زیاتر بەرەو خراپی پەشێویڕۆیشت,ئیتر بەهەمان شێوە ساڵەكە تێپەڕی بە ناخۆشی و دووبارە بەرەو ساڵێكی دیكە خەڵكی هەنگاوی دەنا ,هەربۆیە دووبارە ئومێدیان خواست كە ساڵێكی باشتر بێت بۆیان,بەڵام بە پێچەوانەوە زیاتر خراپتر بوو كە بووە هۆی كەمكردنەوەی مووچەی خەڵكی واتە لێرەوە ئیتر لە جیاتی ئەوەی ئومێد بۆ ساڵێكی تر بخوازن دڵیان بە ساڵانی ڕابردوو خۆش بوو, كەچی ئەمەش لە سەرەتادا ئاماژەم پێ كرد كە هۆكارەكەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بەربەست و ڕێگری لە بەردەم تاكەكانی كۆمەڵگا درووست بووە لە بەرامبەر بە ئومێدەكەیان بۆیە هەركاتێك ئەو ڕێگریانە كۆتایی هات ,ژمارە لەپاش ژمارەكان بۆ مڕۆڤەكان خۆشتر دەبێت.

هەرچەندە ساڵ بە ساڵ كە تێپەڕی بەشێك لەو بەربەستانە لە بەردەم خەڵك كۆتایی هات بەڵام كەچی ئەو دڵخۆشیە زۆرە بەسەر ڕووخساری تاكەكانی كۆمەڵگاوە نابینرێت , ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە ماندووبونی ساڵانی ڕابردوو بە ڕووخساریانەوە دەبینرێت یاخود بەشیوەیەكی كۆتایی تەوای ئەو بەربەست و كێشانە لە بەردەم تاكەكانی كۆمەڵگا كۆتایی نەهاتووە بۆیە ئەمەش وای كردوە ئومێدەكان لاوزتر بن بۆ داهاتوو,هەرچەندە جیاواز لەمانە كە لە ئێستادا هەفتەیەك لە ساڵی نوێمان تێپەڕ كردوە, كەچی ناخۆشی و بەربەستەكان لە بەردەم تاكەكانی كۆمەڵگا كۆتایی نەهاتووە كەچی لەسەرو هەموانە ئێستا تاكەكانی كۆمەڵگا لە ئێستادا لە بارودۆخێكی دەروونی سەخت دان لە هەموو ڕوویەكەوە ئەمەش بەهۆی ئەوەی كە لە سەرەتای ساڵی نوێوە ئاڵۆزی و ململانێی سەخت كەوتە نێوان دوو وڵاتی زلهێزەوە كە ئەویش ئەمریكا و ئێرانە هاوكات ئەمەش لەوەوە سەری هەڵدا كە سێ ڕۆژ لە پاش تێپەڕبوونی ساڵی نوێوە ئەمریكا كەسایەتیەكی گەورەی ئێرانی كردە ئامانج و تیرۆری كرد كە ئەویش قاسمی سولەیمانی بوو ,ئەمەش وای كرد هەڕەشەی جۆراو جۆر بێتە ئاراوە , هەربۆیە لە دەرئەنجامی ئەم هەڕەشە جیاوازانەوە ترس و دڵە ڕاوكێیەكی دەروونی بۆ تاكەكان درووست بووە چوونكە دەرئەنجامی ڕوودانی جەنگەگە لەنێوان هەردوولا تەنیا زیان بەو دوو وڵاتە ناگەیەنێت بەڵكو تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاگرەكەیانەوە دەسووتێنرێت بە تایبەتیش بۆ گەلی كورد كە تاكە نەتەوەیە لە هەر جەنگ و ململانێیەكدا بە درێژایی مێژوو كە دەبینین بۆتە قوربانی لەنێوان ئەو دوو دەوڵەتەی كە جەنگەكەیان هەڵگیرساندوە, یان بە پێچەوانە كە هەرچەندە من لەو باوەڕە دام هیچ جەنگێك لە نێوان ئەمریكا و ئێران درووست نابێت , بەڵام وای لێ هاتووە كە خەڵكە لە پاش هەر ڕووداوێكی ناخۆش خۆی ئامادە بكات بۆ ڕوداوێكی تری نەخوازراو كە ئەمەش وا دەكات تاكەكان لە ڕووی دەروونیە تووشی ڕووخانێكی گەورە ببنەوە...

  • 1