ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەگەر باسێك لە مێژووی خانمان لە كوردستان بكەین، چەندین كچە یاریزانی بەتوانا دەركەوتون لە خولەكانی كوردستان عێراقدا، بانگهێشتی ریزی هەڵبژاردەی عێراق كراون رۆڵی گرنگیان بینیوە لە سەركەوتنەكانی هەڵبژاردەكەدا.

وەڕویەكی جوانیان پیشانداوە و بەخشیوە بەتابلۆی وەرزشی عێراق و كوردستان، لەڕوویەكی تری جوانی بەخشیوە بە هەرێمی كوردستان، كە هێمایە بۆ ئاستی پێشكەوتنی فەرهەنگی و سیاسی و مەدەنی و كۆمەڵایەتیەكانی هەرێمی كوردستان .

لەم روانگەیەوە ئێمەی كورد خاوەنی كیان و ئالای خۆمان نین و لە خەباتدا بوین بۆ بنیادنانی كیانی خۆمان كە شەڕی هەبون و مانەوەمان دەكرد، بەڵام ئێستا سەردەم گۆڕاوە ئێمەی كورد ئەتوانین شەڕی خۆمان بە وەرزش بكەین، بۆبەدەستهێنانی ئاوات و ئامانجەكانی گەلەكەمان، لە ناویدا وەرزشی خانمان رۆڵی گرنگ دەبینێت لەبەرەوپێشبردنی كۆمەڵگادا.

وەرزشی كچان وێنەیەكی جوانتر دەبەخشێت بەتایلۆی سیاسی و فەرهەنگی كوردستان لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی زیاتر بدات بە وەرزشی خانمان لەكوردستان.

بۆیە پێویستە لیژنەی ئۆڵۆمپی و دام و دەزگا وەرزشیەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان گرنگی بەم چەند خاڵەی خوارەوە بدەن:

1.یەكەیەكی سەرپەرشتی دروست بكرێت بۆ پەرەپێدانی تیپەكانی كچان و خانمان تا ئاستی تیپەكانی خانمان بەهێزتر بكات.

2.پێویستە لەڕووی داراییەوە بودجەی زیاتر بۆتیپە وەرزشیەكانی كچان لە بوارەجیاجیاكاندا سەرف بكرێت.

3.پێویستە لیژنەیەكی خاوەن ئەزمون پسپۆر لەبواری وەرزش و خانمان و كچان لەگەڵ خێزان و كەس و كاریان دانیشتن بكەن كە وەرزش چی كاریگەری هەیە لەسەر پێشكەوتنی كۆمەڵگا.

4.دەبێت خەڵكی شارەزا سەرپەرشتی تیپەكانی خانمان بكەن بۆ بەرەو پێش بردنیان.

دابین كردنی پێداویستیەكانی خانمان لەلایەن یانەكانەوە بۆ تیپەكانی كچان وەك یاریگا و پاص و هاوكاری مادی .

  • 1