ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

به شی دوو هه م

دوای مانگێک ته ویله که داخراو هه مومانیان دابه ش کرد به سه رچه ند شوێنێکا  ,وه ک پۆلییسخانه کانی (خه زره ج) و( باب الشط) و( به ندیخانه ی ناوه ندی) من و چه ند هاورێه ک به ر خه زره ج که وتین و که ژێرزه مینێکی پاک و وته مییز یو دیواره کانی مه ر مه ربوو، بۆیه من زوو به ئامیری چنینه که ناوی خۆم له دیواره که هه ڵکۆڵی ، به رێوه به ری پۆلیسخانه که کورد بوو به ڵام له کاتی ده وامدا نه ئه بوایه که س بزانێ که به ندی لێیه ئه گه رده نگێکی ببستاییه ئه هاته خواره وه بۆمان وبه توره ییه وه ئه یگۆت من بلبل م نیه له قه فه فه زدا هه تا ده وام ته واو ئه بێت ئه بێت ده متان داخه ن وفزه تان لێوه نه یه ت ، وه کو هه مو ماله کۆنه کانی موسڵ توالێته که له سه ربان بوورۆژی دوو جار پێش ده وام و دوای ده وام ئه یان بردین بۆ توالێت ، پۆلیسێک له به ر ده می توالێته که ئه وه ستا ئه گه ر یه کێک تۆزێ دواکه وتایه له قه یه کی ئه دا له ده رگاکه وئه گه ر یه ک وشه ی بوتایه به پاڵ و له قه له پێپلیکانه که ئه یهێنایه خواره وه بۆحه وشه که وپۆلیسه کان به  نیتاق * ئه که وتنه گیانی به م جۆره هه موو رۆژێک یه ک دووکه س به ر ئه و کاروانه ئه که وتن وه که سێکمان نه بو له و کاروانه رزگاری ببێت ، زوربه ی پۆلیسه کان به دووی * شه مه ر بون هه رچی ده ماری مرۆڤایه تی هه یه تیایاندا نه بو بۆ میز کردن ته نه که یه کیان دا نابو بۆنه که ی له ژێر زه مینه که بڵاو ئه بوه وه  به لام ئێمه له گه لی راهاتبوین ! وهه موورۆژێک دووجار ئه مان برد بۆسه ربان ئه مان رشت نزیکه ی دوو مانگ له وێ ماینه وه دوایی ره وانه ی گرتوخانه ی ناوه ندی موسڵ کراین وله وی به دیداری طارق شه هوانی و طه الفارس شاد بومه وه ، به ڵام به داخه وه زۆری نه برد گوێزرانه وه بۆ ژوری اعدام

ئه م به ندیخانه یه له چه ند به شێک پێکهاتبو،  وه هه ربه شێک تایبه ت مه ندی خۆی هه بو به شی یه ک به نده ئاساییه کان به شی دوو شیوعیه کان به شی قه ڵا * تێکه ڵ بووله ئاسایی وئه وکوردانه ی له سه ر شۆرشی ئه یلول گیرابون له وانه کاک خه سره و تۆفیق برای شه هید داراتۆفیق و پیاوێکی ئایینی مه سیحی مه زنی القۆش به ناوی ( رۆفائیل ده لگۆ ) وده ها کوردی که ، به شی وه رزش که له دوو ژوروحه وشه یه کی پچوک پێک هاتبوبۆ ، بۆ ئه و به ندانه ی دژایه تی رێنمایه کانی به ندیخانه که یان ئه کرد ، ژوری تاکه که سی که ئه که وته ناو شوره ی *به ندیخانه که که چه ند مه ترێک له به شی وه رزشه وه دور بوو تایبه ت بوو بۆ ئه و که سانه ی که رۆژی دوهه م له سێداره ئه درێن ، به شی حکمدراوان به سێداره زوربه ی ئه وانه ی له م به شه دابون شیوعی بون و چه ند که سێکی حکمدراوانی ئاساییشیان له گه ڵدابوو....لێره دا ئه مه وێ ئاماژه به وه حشیه تی جه لاده که بکه م ئه م کابرایه که سێکی کحولی هه میشه مه ست بو ، هه ر که پاره ی عه ره قه که ی نه مایه ئه چوه سه ر به شی حکمدراوانی ئیعدام داوای پاره ی لێ ئه کردن ئه وه ی نه یدایه تێ هه ره شه ی لێ ئه کردو پێی ئه وت (به خوا  به جۆرێ هه ڵت ئه واسم دوو کاتژمێر رۆحت ده رنه چێت ) ، شیوعیه کان نه یان ئه دایه ئاساییه کان له گه ڵ هه مومواجه یه کدا ئه بوایه پاره یان بۆبهێنانا یه تاکوبیده ن به جه لاده که ! ژوری سێداره لێدان ئه که وته ته نشت به شی حکم دراوان به سێداره .

به رێوه به ری به ندیخانه که  (کاک که مالی میرزا که ریم ) بو که له خانه واده یه کی ناسراوی سلێمانیه ومآموره که ش ( کاک که ماله شه ل ) بو که هه روه ها که ساییتیه کی ناسراوی گه ره کی کانێسکانی سلیمانیه من وه ک ویژدان ئه ڵێم ئه م دو که سه له گه ڵ ئازار دانی به ند کراوه کان نه بون بۆیه ئه شکه نجه دان نه بو وه ئه گه رله لایه ن پاسه وانه کانیشه وه کارێ بکرایه بێ ئاگاداری ئه وان بوو وه زۆر جار به دوای داوا کاری به نده کانه وه ئه هاتن .

به بۆنه ی یه کی ایاره وه له  مه حجه ری دوو ئاهه نگێکمان گێرا پاسه وانه کان خۆیان کرد به  ژوری ئاهه نگه که دا وچه ند که سێکیان لێ راپێچ کردین بۆ به شی ریازه یه کێ له وانه من بووم ده روازه گه وره که ی که په نجه ریه کی پچوکی تیابو بۆ چآودێری وبه سه ر شوره که دا ئه یروانی کرده وه کردیانیانه ژوره وه ، دوو ژوری پیس ئاسمان زیاتر هیچ شوێنێکمان نه ئه بینی ، له م به ندیخانه دا زیاتر له120 به ندی سیاسی تیابوبه هۆی هه ڵکشانی ژماره که وه نه دانیان به دادگا به رێوه به رایه تی به ندیخانه که خانویه کی به رامبه ر به ندیخانه که که له دوو نهۆم پێک هاتبو به کرێ گرت که پێیان ئه وت (بیت ابۆ قوبع )وه هه ندێ له به ند کراوه کانیان گواسته وه بۆ ئه وماڵه به ڵام زۆری نه برد حه وت به ندی شیوعی به یارمه تی یه کێک له پاسه وانه کان هه ڵهاتن به و هۆیه وه هه ردو که مالی به رێوه به رو مآمور گیران و ده رکران یان دورخرانه وه هه روه ها یازده پاسه وان له کاره کانیان ده ر کران و دوای رۆژێک هه مو هه ڵهاتوه کانیان گرته وه .

وه ک ئا ماژه م پێ کرد من له به شی ریازه بوم رۆژی 26/8/1964 بو به هات هاوارو ده نگی ناره زایه تی له هه مو به شه کانی به ندیخانه که به رز بوه وه لێره دا زانیمان که فه رمانی جێبه جێ کردنی له سێداره دان بۆ یه کێ یان چه ند که سێک هاتوه ، بۆیه ئێمه ش لای خۆمانه وه که وتینه هاواری ناره زایه تی ده ربرین پاسه وانه کان هه مو سه ربانه کانیان گرتبو، ئه وشه وه خه و نه بوو به تایبه تی که زانیمان کێن ئه وانه ی له سێداره ئه درێن هه رچه نده هه مومان ئه گریاین به ڵام یه ک دڵ نه وایی ئه وی که ی ئه کرد ، بۆ رۆژی

دوایی 27ی کاتێ له دوره وه گوێمان له سرودێک بو که دوکه س به ده نگی به رز ئه یان وته وه ( هبوضحایا الاضطهاد ضحایا جوع الا ضطرار.....هتد ) ورده ورده ده نگه که له ئێمه نزیک ئه بوه وه تاکو گه یشته به ر په نجه ره پچو که که ی به شه که ی ئێمه ، له شکرێک له پاسه وان وئه فسه رێکی سه ربازی وکۆمه ڵێک سه ربازی کڵاو سور و له پێشیانه وه مآموری به ندیخانه ، دوو که س له ناوه راستیانه وه به جلی به ندیخانه وه سه ربه رز له دواوه ده ستیان که له پچه کرابووبه ره و ژوری تاکه که سی رێیان ئه کرد ، ئێمه ش به گریانه وه پاڵه په ستتۆمان بوو بۆ به ر په نجه ره که  تا بیان بینین ، دوای نیو کاتژمێرله شکری پاسه وانه کان و ئه فسه ره که گه رانه وه ، کات دوای نیوه رۆ بوودوو پاسه وان به ره و ئه وان ره ت بون هه ندێ شتیان پێ بونه مان ئه زانی چیه ئه وه نده ی نه برد پاسه وانێک هاته به شه که ی ئێمه و ناوی سێ هاورێی خوێنده وه که یه کێکیان من بوم دوو هاورێی له گه ڵ خۆیا له سه رداوای ئه وان برد لایان نزیکه ی کات ژمێرێک لایان مانه وه دوای گه رانه وه یان منی له گه ڵ خۆیا برد هه رچه نده زنجیرو که له پچه له پێیاندا به ڵام دوای نزیکبۆنه وه لێیان ویستیان به ره و پیرم بێن به ڵام هه ر شه ش پاسه وانه که ی که به دیاریانه  وه بوون رێگه یان پێ نه دان و به پێی ئه ورێنماییه ی به من درابو بۆم نه بو له ئامێزیان بگرم هه رچه نده ئه وانیش هه وڵیان دابه ڵام رێیان لێ گیرا من به قوڵپ ئه گریام له سه ر پێ خۆم پێ نه ئه ئه گیرا له باتی ئه وه ی من دڵنه وایی ئه وان بکه م ئه وان به منیان ئه وت شه رمه هاورێ خۆ تۆ هه م پیاوو هه م شیوعی ئه مه شه ره فه بۆ ئێمه که له پێناوچینی چه وساوه دا شه هید ئه بین و هه رئێمه نین که ئه م باجه ئه ده ین سه ده ها له هاورێیانمان له و رێیه دا شه هید بون ئه مه شه ره فه بۆ ێێمه ! به ڵام ئه وه ی له سه ر ئێوه یه له بیرمان نه که ن ،  دوای ئه وه ی ژیریان کردمه وه طه ده ستی دایه بوخچه یه ک که نزیک خوی داینابو وتی هاورێ ئه زانی ئه مه چیه ؟ گوتم نه خێر بوخچه که ی کرده وه قاتێکی شین و کراسێکی سپی بۆینباخێکی سوری تیا بوو وتی ئه مه جلی زاوایه تیمه که ژنم هێنا ئیمشه وله به ری ئه که م موافه قه تم وه ر گرتوه ئه گه ر هێشتیان سببه ی به م جلانه وه ئاهه نگی شه هاده ت ئه گێرم ! لێره دا طارق روی تێکردووبه پێکه نینه وه  وتی منیش له ئا هه نگه سرود ئه ڵێم ! که من گوێم له م وشانه بووده سم کرد به گریان بۆیه پاسه وانه کان گوتیان کاته که ت ته واو بوو ، وه دوای خواحافێزی گه رامه وه بۆ به شه که ی خۆم واته به شی ریازه .

رۆژی 28/8/ 1964 بو ناو شوره که وه ک گۆره پانی جه نگی ئه بینراکۆمه ڵێک سه ربازی کڵاوسور له گه ڵ ئه فسه رێکا به رتبه ی نه قیب له دوایه نه وه کۆمه ڵێ پاسه وانانی به ندیخانه که له گه ڵ مآموره که ی به شوره که دا واته به به رده می به شه که ی ئێمه دا به ره و ژوری تاکه که سێکه ره ت بون ، ئه وه نده ی نه برد ده نگی زنجیروکه له بچه کانیان و تنه وه سرودی (الموت لیس لنا نحن الاباد الموت للظالمین الطغات ) وادیاره به پێی رێکه وتن وشه ی (السجن ) یان گۆ ریوه بۆ (الموت ) وه ناو به ناو دروشمی ژیان بۆ شۆرشی کورستان ۆوحزبی شیوعیان به ده نگی به رز ئه وته وه ،قافڵه که گه ێشته به ر ده رگای به شه که ی ئێمه لێره دائه فسه ره که که بردنی ته ها ی پێ سپێرابو قافله که ی وه ستان پاسه وانه کانی به ندیخا نه ش تارقیان به ره وژوری سێداره راپێچ کرد !  ئه فسه ره که روی کرده ته ها وپێی گوت براکه م ته ها خۆت ئه زانی تۆ ئه چی بۆ مردن هه روه ها ئه زانی شیوعیه ت کفرو الحاده له به ر ئه وه وا باشه پێش مردنت شایه تمان بێنیت و خۆت بێبه ریکه ی له وحزبه لێره دا ته ها به زنجیرو که له پجه که یه وه قه ڵه م بازێکی دا بۆ سه رو چاوی ئه فسه ره که وهاته ده م وتی ..کوری قه حبه ئه ته وێ سه ر شۆر که م مردن به خێر بێت من له پێناوی گه لا ئه مرم به ڵام ئێوه له ژێر پێڵاوی گه لا وردوو خاش ئه کرێن ! له م به ینه دا سه ربازێک له دواوه قۆنا‌غه تفه نگێکی دا به سه ریدا به ڵام ئه فسه ره که وه ستانی وشه رمه زاری کرد ..! قافله که به رێ که وت و( ته ها )به رده وام بو به سرود گوتن به ده نگی به رز به جۆرێک هه تا ده ره وه ی به ندیخانه که ش ده نگی سروده که ی ئه بیسترا له دواییدا بردیان بۆ سه ربازگه ی غوزلانی له وێ به ده ست رێژی گوڵه شه هیدکرا ( وشه هید تارق) له ژوری سێداره ی به ندیخانه که له سێدا ره درا .

ئه وه ی شایانی باسه دوای بڵاو بونه وه ی ئه م بابه ته له رۆژنامه ی (طریق الشعب )ژماره 9 ی نیسانی 1999 به زمانی عه ره بی بڵاو کرایه وه کوری شه هید تارق که ناوی (سائر)ه سۆراغی کردوم تاکو له رێی ئێ مایله که مه وه دۆزیمیه وه له گه ڵ دو کوری و ژنبراکه ی هاتن به میوانیمان له سلێمانی بۆ بیستنی باسه که روبه رو چونکه ئه و کاته ئه وزۆر مناڵ بوه .

*نیتاق / قایشی پشتی سه ربازی

* به دوو/ دانیشتوانی بیابان

* شوره/ پانتاییه بوو به پانی سێ مه تربه چوار ده وری ناوه وه ی به ندیخانه که دا .

 

عنوان البريد الإلكتروني هذا محمي من روبوتات السبام. يجب عليك تفعيل الجافاسكربت لرؤيته.

 

 

 

 

 

  • 1