ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 بەکر تەیفور/ بۆ سەرۆک ئەردۆغانسڵاو، به‌ڕێز

سڵاو، به‌ڕێز

ئه‌وه‌ی له‌ واقیعدا ده‌بیندرێت، پاش(هیتله‌ر و سه‌دام) تۆ فاشلترین سه‌رۆكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی، چونكه‌ ڕۆژانه‌ به‌هۆی هه‌ڵه‌ و هه‌ڵپه‌كانته‌وه‌، به‌شێكی جیهانت سه‌رقاڵ كردووه، ڕۆژێك ده‌ست بۆ ئه‌ملا و ڕۆژێكیش په‌ل بۆ ئه‌ولا ده‌به‌یت، هێرشی دڕندانه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌یت، به‌ به‌رده‌وامی سنوور ده‌به‌زێنی و تاوانی گه‌وره‌ و جینۆساید ئه‌نجام ده‌ده‌یت و خۆت له‌ واقیع گێل ده‌كه‌یت و هه‌ڵدێیت، وێڕای ئه‌م تاوانانه‌ت، شكست و سه‌رشۆڕی شه‌رمهێنه‌ر بۆ مێژووی وڵاته‌كه‌ت تۆمار ده‌كه‌یت، دڵنیام به‌م كردار و ڕه‌فتارانه‌ت ناوت ده‌چێته كتێبی گینسه‌وه‌، بۆ ئه‌مه‌ش گه‌لانی توركیا لێت خۆش نابن، ئینجا ناچار ده‌بیت ڕۆژێك ده‌ستی (پۆتین) و ڕۆژی دواتر (ترامپ)ی مامۆستات بێ شه‌رمانه ماچ ده‌كه‌یت و كڕنۆشیان بۆ ده‌به‌یت، له‌و پێناوه‌شدا به‌ ملیاران دۆلار له‌ سامانی وڵاته‌كه‌ت به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌یت. باشتر نه‌ده‌بوو بابه‌تیانه‌تر كێشه‌ ناوخۆییه‌كانت له‌ كرده‌یه‌كی ئازایانه‌ی لۆژیكانه‌ و گه‌ڕانه‌وه‌ت بۆ واقیعی زانستی سیاسی و ئینسانی چاره‌سه‌ر بكه‌یت؟ ئه‌ویش داننانه‌ به‌ مافی ڕه‌وای گه‌لی سته‌م لێكراوی (كورد) له ‌باكوری كوردستان، تۆ قه‌ت بیرت له‌وه‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ چیت داوه‌ له‌ كێشه‌ و پێكهاته‌كانی وڵاتانی (سوریا، لیبیا، قوبرس، یۆنان، عێراق، ئیسرائیل ......هتد)؟

به‌ڕێز، قه‌یران به‌ ڕاوێژ و لۆژیك چاره‌سه‌ر ده‌بێ، نه‌ك دروستكردنی قه‌یرانێكی دیكه‌ و په‌نابردنه‌ به‌ر هێز.‌‌

 

  • 1