ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 هادی کوڵکنی/ لەساڵیادی دامەزراندنی حزبدا

۳۱/ ئازاری (۱۹۳٤ ) ڕۆژێکی پرشنگدارە لەمێژوی سیاسی عێراق و کوردستان یەکەم حزبی چەپی پێشکەوتوخواز دامەزێنرا ...

بۆئەوودەم کە نابەرانبەری گوزەران و چەوسانەوەی چینایەتی لەلوتکە بوو. دامەزراندنی حزبی شیوعی بەڕووی چەوسێنەران و خاوەن کارو موڵکەکاندا تەقیەوەو هەرزوو تەواوی چین و توێژەکان ئەم حزبەیان وەک فریاد ڕەسێک و پاڵپشتێکی گەورەی خۆیان وەرگرت ... لەگەڵ تێکۆشانی چینایەتی ڕێڕەوی تێکۆشانی فکری و پەروەردەیی کۆمەڵگایشی کردە ڕێڕەوی تێکۆشانی.

دواتریش مەبدەئی ڕووبەڕوبونەوەی چەکداری دژبە ڕژێمی دیکتاتۆری بەعسی کردە بەشێکی گرنگی تێکۆشانی و لەم بوارەیشدا گەلێک تێکۆشەری کردە قوربانی گەل و نیشتمان تا دروستبونی بەرەی کوردستانی کە هێزێکی کاریگەری ئەم بەرەیەو کاریگەری جدی هەبولەدروستبونی بەرەکە وپاشانیش لەڕاپەڕینی جەماوەری بەهاری ساڵی( ۱۹۹۱) دا ڕۆڵی کاریگەر و بەرچاوی هەبووکە ئەوکات خاوەن زۆرترین هێزی پڕ چەک و جەماوەری بەرفراوان بوو ....تایەکەم هەڵبژاردنی پرلمانی کوردستان و پێک هێنانی یەکەم کابینەی حکومەتی هەرێم حزبی شیوعی چاوی لەتەواوی دەرئەنجامەنادروستەکانی هەڵبژاردن ونانیشتمانی ئەوکابینەیە پۆشی لەپێناو سەقامگیربونی ئاشتی و بتەوبونی پێگەی حوکمڕانی کوردی، بەڵام بەداخەوە کە لەئەنجامی ململانێی بەرژەوەندخوازی حزبی شەڕی نێوخۆ دروست بوو.

حزب زۆر ژیرانە خۆی لەتەرەفگیری بەدورگرت و لەو پێناوەیشدا زۆرباجی گەورەی داو لەگەڵ ئەوەیش هەمو جوهدی خستەگەڕ لەپێناو کوژاندنەوەی ئاگری شەڕی ناوخۆ ولەگەیاندنی هەردوو حزب بەمێزی گفتوگۆ جێگادەست دیارە....

هەمو ئەم کارە دروستانەی سەرەوە بێ گوێدانە بەرژەوەندی حزبی و وەلانانی ماف و ئیمتێازاتێکی هاوڕێکانی بۆهەرحزبێکی خاوەن سیاسەتی دروست ڕاستە، بەڵام لەوڵاتێکدا کە هەمو دەزگاکانی بەموئەسەسە کرابێت و مافی هاوڵاتی بون تێیدا بەرجەستەبێت و تەواوی تێکۆشەران و شەهیدان و هاوڵاتیانی لەماف و ئەرکدا یەکسانبن، 

قیادەی ئەوکاتی حزبی شیوعی لەدیدی نیشتمان پەروەری و بەرژەوەندی گشتیەوە ئەولەویەتی لەپێناوبتەوکردنی گیانی یەکترقبوڵکردن و دامەزراوەیەکی کارگێڕی نیشتمانی دا چڕکردبویەوە و بێ باکانە بەرژەوەندی حزبەکەی فەرامۆش کردبوو تادەرئەنجام حزبی شیوعی بەڕەکەی لەژێر دەرهێنرا و تێکۆشەران و جەماوەر و ڕێکخستنەکانی بەوهۆیەی بێ بەش بون لەهەر ماف و ئمتیاز و سەرچاوەیەکی بژێوی بەناچاری زۆرێکیان ڕویان لەهەردوو حزبی دەسەڵات کردو زۆرێکی تریش سەرقاڵی ژیانی کولەمەرگی خۆیانن کەبەدیدی من دەکرا قیادەی ئەوکاتی حزب هەردوو چەمکی تێکۆشانیان بەژیرانە بگرتایە لەلایەک سیاسەت دروستی خۆیان پەیڕەوبکردایە لە تێکۆشان بۆ فەراهەم کردنی ژیانێکی ئازاد و ئاشتی و دادپەروەرانە لەچوارچێوەی ئەو جوهدانەی کەباسمانکرد. 

لەلایەکی تریش هەوڵەکانیان چڕتربوایە بۆ بەرژەندی هێشتنەوەی شکۆمەندانەی حزب و لەهەروەرچەرخانێکی سیاسی و ئیداری دا ئیمتیازی حزب و هاوڕێکانیان لەئەولەویەتی کاریان بایە نەک بەناوی بەرژەوەندی گشتی حزب و هاوڕێکانیان فەرامۆش بکەن کەدەکرا وەک هەرحزبێکی دیکەی ئەم هەرێمە شەڕیان لەسەرمافی گشتی حزب و هاوڕێکانیان بکردایە تانەگات بەم ئاستەی لەشکرێک لەشیوعی و پێشمەرگەی نەبەرد لەپێناو ژیان و وەرگرتنی مافیان حزب بەجێ بهێڵن و بەنابەدڵی ڕو لەحزبەدەسەڵات دارەکان بکەن کەبەداخەوە ئەمجۆرە لە سیاسەتکردنەی قیادەی حزب.حزبی بەم دۆخەی ئێستە گەیاندکە هەر ئەو حزبانەی هەمیشە دەستی قیادە شیوعیەکان بەدەستیانەوەبو تا لە خیانەت و بەرەو هەڵدێرچونی سیاسی و نیشتمانی ڕایان بگرێت

پێمان بڵێن حزبی بچوک .

بۆیە زۆرگرنگە لەئێستەدا کە کاردەکەین بۆبەستنی کۆنگرەی (۷) ی حزب دەبێ قیادەی حزب بەرژەوەندی حزب وژیان و گوزەرانی شیوعیەکان لە پێشینەترین کاریان بێت لە چوارچێوەی تێکۆشانی سیاسی و نیشتمانی چینایەتیمان کاربکەین بۆ شکۆمەندترکردنی حزبی شەهیدان و هەڵەکانی ڕابردوومان ڕاست کەینەوە و وەڵامی دروستی نەیارانمان بدەینەوە کەهەمیشە چاویان لەنەمان و لاوازبونی حزبمانە.

بەرز و پیرۆزبێت 

(۸٦) هەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حزبی شیوعی عێراق و کوردستان 

شەکاوە بێت ئاڵای سوری چەوساوەکان

هادی کوڵکنی

۲۰۲۰/۳/۳۱

  • 1