ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پارێزگاری دهۆک لەبەرامبەر داخوازی مامۆستایانی پارێزگای دهۆک ئەمشەو لەسەر کەناڵی ڕووداو پەنا بۆهەندێک دەستەواژەی سواو دەبات ووشەی کافر لەپاڵ ووشەی پیرۆزی شیوعیدا بەکار ئەهێنێ، کاربەدەستانی دەسەڵاتی هەرێم بەم شێوەیە دەیانەوەت شکستە یەک لە دوای یەکەکانیان بشارنەوە، خۆزگا بۆ یەکجار لەبەرامبەر ئەو هەموو تۆپباران و سووتماک کردنەی خاکی پیرۆزی کوردستان جورئەتتان بکردایە ڕەفتارفاشی فاشستەکانی تورکیاتان ڕیسوا بکردایە، کە ڕۆژانە سنوری پارێزگای دهۆک تۆپباران دەکەن و دەیان خانەوادەی جوتیارانی سنوری پارێزگاکەی ئێوە دەربەدەر دەکەن. ئەرێ ئەوەی تورکە ڕەگەزپەرستەکان ئەنجامی ئەدەن کافرییە یان ئەو شیوعیانەی بە سەدان شەهیدیان داوەو خانەوادە سەربەرزەکانیان لە سایەی دەسەڵاتەکە شکستخواردووەکەی تۆدا بە پلە دوو دادەنرێن. ئەرێ ئەوە کوفرە کە ئێوە موچەی خەڵکی نادەن یان شیوعی بوون کوفرە

دروستکردنی ئەم بابەتانە لای ئێمەی شیوعییەکان هیچ بایەخێکی نییە، بەڵکو بابەتی سەرەکی لای ئێمە داکۆکی کردنە لە بەرژەوەندییەکانی جەماوەری خەڵکی زەحمەتکێشی گەلەکەمان و داکۆکی کردنە لە سەروەرییەکانی خاکی نیشتمانە داگیرکراوەکەمان لەلایەن تورک فورس عەرەبەوە.