ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئێستا کە شەپولی کۆرۆنا مەترسیدار تر بووە و ڕووی لە زیادبوونە و هەمووان داوای خۆپارێزی دەکەین، دیسانەوە، هاوشێوەی کۆتایی شەپولی یەکەمی کۆرۆنا لەبازگەکان پشکنین نابینێریت و هاوڵاتی تووشبوی کۆرۆنا لەهەر کویەکی عێراقەوە بیەوێ دێتە گەرمیان وکەسیش پێی نازانێت، بەڵگەش ئەو ژنەی کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوو لە بەغداوە گەڕاوەتەوە کەلار و تووشی کۆرۆنا بووە.

بۆیە داواكارم لە هەریەك لە ژووری ئۆپەراسێونەکان( ئیدارەی گەرمیان و تەندروستی گەرمیان) پێویستە بەزووی بێنە سەرخەت و خەمێکی هاوڵاتیان بخۆن، لە هەموو پارێزگاکانی عێراق،دەرگای هاتن وڕۆیشتنی پارێزگاکان داخراوە، لە گەرمیان نەک دانەخراوە بەڵکو ڕێگیری لە توشبوانیش ناکرێت بێنە گەرمیان، لەکاتێکدا مەترسی گەوڕە ڕوو لەگەرمیان دەکات، ئەگەر ڕێگیری لێ نەکرێت.

 

  • 1