ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

نەخۆشخانەی شەهید هەژار، تاکە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سنوری گەرمیانە، کە گەرمیانیەکان لەکاتی ڕووداوە بەپەلەکاندا ڕووی تێدەکەن، لە ئێستادا ئەو نەخۆشخانەیە بەهۆی بایکۆت و نەخۆشی کۆرۆناوە، دەرگاکەی قفڵ دراوە. 

ئەم نەخۆشخانەیە بۆ خەڵکی گەرمیان، لەماوەی رابردوو چەندین حاڵەت روویداوە وەكو، پیاو كوشتن و ڕووداو هاتووچۆ و پیشمەرگە شەهید و بریندار بوون و چەندین رووداوی جیاجیای تر . زۆر باشە، بەڵام بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا و دواكەوتنی موچەی پزیشكان و كارمەندا، حكوكەتیش هەرێمیش هیچ ئاوڕێك لە ژیانی موچە خۆران ناداتەوە و ئێستا ئەو نەخۆشخانەیە كارەكانی راوەستاوە.

ئاخر خۆ هەموو کەس پارەی نییە بچێت بۆ نەخۆشخانەی ئەهلی و چارەسەری خۆی بكات و لەنێویشیان چینی هەژار دەبێت روولە شاری سلێمانی بكات و خۆ زۆرجاریش مەرگ مەودای هەندێكیان نادات و لەم رێگایە توش ڕووداوی هاتووچۆ دەبن.

بەداخەوە تاکەی گەرمیان قوربانیدەر بێت بۆ داکۆکی بۆ شەڕ بۆماڵوێرانی و بۆ سیستەمی خراپی تەندروستی و بۆ حكومەتی گەندەڵ و كە ناتوانێت سادەترین مافی هاوڵاتییان دابن بكات.

هەڵبەت من هەق بەکارمەند و پزیشک دەدەم بێ مووچەی پاڵی پێوە ناون و باکۆتیان کردووە، لە کاتی هاتنی شەپۆلی کۆرۆناشدا هەوڵیانداوە و خزمەتیان کردووە، ئێستا بەشێکیانیش تووشی کۆرۆنا بوونە، بەڵام ژیانی خەڵک گرنگترە لە زۆر شت، فەرموو ئەم گەرمیانە ڕووداوێک ڕوو بدات خەڵک چی بکات، ڕوو لە کوێ بکات، بۆیە پێویستە حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەرێك بۆ ئەم كێشەیە بدۆزێتەوە. 

 

  • 1