ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

سۆسیۆلۆژیا واتە(كۆمه‌ڵناسی). ئه‌و چهمکو تیۆره گشتگیره‌یه كهلقو پۆپی جیاوازی وه‌ك سۆسیۆلۆژیای سیاسی‌و سۆسیۆلۆژیای ئابوری‌و سۆسیۆلۆژیای فهرههنگیو هتد لێ بۆته‌وه، قورسترین میتۆدی خوێندنەوەی كۆمەلگەیە و تیۆرێكە بۆ پراكتیك كردن بەسەر ناساندن و هەڵوەشاندنەوەی كۆمەلگە و خوێندنەوە بۆ كولتوورە جیاوازەكان. گرنگترین لقی ئەم تیۆرە ئه‌وەیه كه له‌هه‌موو لقه‌كانی تر كاراترهو بهسۆسیۆلۆژیای سیاسی ناسراوه، هەندێكجار خوێنەر بەپێی شوناسی نەتەوە و كولتوور خوێندنەوە بۆ كارێكتەرە سیاسییەكان دەكات، هەندێكجاریش بەپێی جیۆگرافیا و رووبەر و شانۆ سیاسییەكە بابەتەكە هەلدەسەنگێنرێ، ئه‌م تێگه‌یشتنه پێشتر‌و له‌سه‌ده‌كانی 17و 18 سەریههڵدا، سه‌ره‌تا (جۆن لۆك) له‌به‌ریتانیا 1623_1704و (جان جاك رۆسۆ) 1712_1778 له‌فه‌ره‌نسا داكۆكییه‌كان له‌تیۆره‌ی فاكتەره درەونییهكان ده‌كرد له‌نێو كۆمەڵگهدا، پێشتریش (تۆماس هۆبز) 1588_ 1679 كه‌خاوه‌نی یه‌كه‌مین دەقی پەیمانی كۆمه‌ڵایه‌تییه،ئەم تیۆری هێنانه‌دی كۆمه‌ڵگه‌ی نموونه‌یی پێشكه‌ش كرد، پاشان (مۆنتیسكۆ) 1689_1755 قسه‌ی له‌سه‌ر سۆسیۆلۆژیای سیاسی كردووه، بەو مانایەی هه‌ڵبژاردنی سیستمه سیاسییه‌كان له‌سه‌ر بنچینه‌ی ناڕهزایهتییو نایه‌كسانی كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی نوێ دەكاتەوە، پاشان (ڤۆڵتێر) رەخنهی له‌بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی گرت‌و بیرۆكه‌ی نیشتیمانی خسته‌روو، ئەم تێۆرە جیاوازانە، ئەگەرچی كاتێكی زۆری خایاند و كاریگەری نیگەتیڤی لەسەر كۆمەڵگەی رۆژئاوایی دانا، بەڵام توانیتی لەگەل قۆناغەكاندا كۆمەڵگەیەكی تەندرووست و مۆدێرن بەرهەمبهێنێت، وەكو ئەوەی ئێستا فەزڵی هەیە بەسەر تەواوی رۆژهەڵاتدا، بەڵام ئەم تیۆرانە زەمینەیەكی گۆنجاوییان بۆ رۆژهەڵات سازنەكرد، تاكو لەو هەژارییە فكری و ناهۆشیارییە رزگاریان بێت، تاكو ئێستاش لەو فەزا نائاساییەدا دەژین كە فكر چەندین قۆناغی بڕی، ئەوان لە شوێنی خۆیان چەقییان بەستییوە.

دوا به‌دوای ئه‌م شه‌پۆله له‌بیرمه‌ندانی سۆسیۆلۆژی سیاسی لە رۆژئاوا، بیرۆكەی نوێ هاتەئاراوە، هۆشیاركردنەوە و پەخشكردنی هۆشیاری لەڕێگەی ئابوری، ئەوەی پێی دەگوترێت سامانی میللەتان، كە ئادام سمیس دایهێنا، یان ئەوەی شێوەی بەرهەمهێنانی ئاسیایی پێ دەگوترێ، هه‌ر یه‌ك له بیرمه‌ندانی وەك (وێڵ دیورانتو جۆرج باڵاندیهو دۆركهایمەر) ووردتر له‌رۆژئاوا تێڕوانینی جیاوازیان خسته روو، هه‌روه‌ها له‌نێو عەربیشدا بەر لەهەموویان ئەم بیرۆكانە مومارەسە كراوە،كه‌سێكی وه‌ك (ئیبن خه‌لدوون 732_808 كۆچی) كهبیرمهندێكی ئیسلامی بوو بنەمایەكی خۆمالی داناوە، له‌كتێبه به‌ناوبانگه‌كه‌ی كه‌به(مقدمه) ناسراوه، باسێكی بنچینه‌یی كۆمه‌ڵناسیی پراكتیك كردووە بەسەر كۆمەڵگەی عەربیدا،ئەو تۆێژینهوهكەی له‌سه‌ر شارستانیهتو كولتوور‌و دهوڵهتو سه‌ركرده‌و ئه‌خلاق و هاوڵاتیو هتد بوو، لێكۆڵینه‌وه‌كانی ئیبن خه‌لدون له‌سه‌ر دهمارگرژیو بهدهوهییهتو قۆناغی گواستنه‌وه‌یه بۆ شارنشینی كه‌له‌ئه‌نجامدا دهمارگررژی به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت، له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزده‌و بیسته‌مدا كه‌سێكی وه‌ك (دكتۆر عه‌لی ئه‌لوه‌ردی) له‌عێراق سه‌ریهه‌ڵداو جه‌ختی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان‌و تاك به‌تایبه‌تی كۆمه‌لگه به‌گشتی كرده‌ووه، هه‌روه‌ها خویندنه‌وه‌یه‌كی گشتگیر‌و وردی له‌سه‌ر تاكی عێراقی كردووه كهلهگواستنهوهی سیستمی به‌ده‌وی بۆ سیستمی ده‌وڵه‌تی مۆدیرن چی به‌سه‌ر دێت‌و تاك چۆن ره‌فتار ده‌كات، ئه‌و له‌په‌راوێزی بۆچوونی جیاوازه‌وه وای نیشان ده‌دا ئه‌م تیۆره‌یه بۆ هەر كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك به‌پێی كولتوور‌و مێژوو و جوگرافیاكه‌ی خۆی پراكتیك ده‌كرێت به‌سه‌ریدا، ئیدی كولتووری رهسهنو كولتووری درووستكراو لەەكتر جودا كرانەوە.

له‌هه‌ردوو باره‌كه‌دا ناكۆكییهكانو دژه‌كان له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا رادەوەستن، بهپێچهوانهشهوهیەكتر تەواو دەكەن، هه‌ر یه‌كێكیش له‌و كولتوورانه جۆرێك له‌هاوڵاتی په‌روه‌رده دهكەنو ئاماده‌ی ده‌كەن،مەعریفە و دژە مەعریفە، بەناڕاستەوخۆ جەهل بەرهەمدێنن، چونكە بەناڕاستەوخۆ كار بۆ ئەوە دەكەن ئەو سیستمەی حاكمە، پێشبڕكێ لەگەڵ كۆمەڵگەدا بكات و نەهێڵێت خەڵك لەو هەژارییە رزگاریان بێت، كۆمەلگەش بەپێی خۆبەرهەمهێنانەوەی لەبورای كولتووری و رۆشنبیری بەگشتی، جارێكی تر لەگەل گەشەی ژیاندا جەهل و هەژاری بەرهەمدێنێتەوە. 

بەلەبەرچاوگرتنی ئەو كاریگەییە سیاسییەی سیستمی سەرمایەداری مۆدێرن، ئەو كۆمەلگانە خۆیان بەرهەمهێنایەوە، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی حاڵەتێكی تر هه‌یه كه‌ئایین توانیویەتی كولتوور جێگیر بكات‌و چه‌قبه‌ستووی بكات، وەكو ئەوەی لەنێو عەربستان و بەشێك لە رۆژهەڵات هەیە، به‌مه‌ش هه‌رچی زیاتر هه‌ژاری له‌هۆشیاركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك تۆختر كردۆتەوە، چونكه گوتاری ئایینی گوتاری نه‌گۆڕو زاڵه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌دا، دكتۆر عه‌لی ئه‌لوه‌ردی له‌كتێبی لێكۆلینه‌وه لهبنهڕهتو مێژوودا ئاماژه به رێبازه سیاسی‌و واقیعی‌و نهتهوهییو یاساییه‌كان ده‌كات، له‌باسی یەكهمو ته‌وه‌رەی یه‌كه‌مدا ئه‌لوه‌ردی قسه له‌سه‌ر تیۆه سیاسی‌و سۆسیۆلۆژیەكاندا دەكات، كه ئاراسته‌ی سیاسی ده‌وڵه‌ت دیاری ده‌كه‌ن له‌مێژووی ئیسلامه‌وه تاكو سه‌رده‌می مۆدێرنه، هه‌روه‌ها قسه‌كردن له‌سه‌ر بڕیاری سیاسی‌و كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر سۆسیۆلۆژیای كۆمه‌ڵگه، به‌شێكی تری موناقه‌شه كردنی عه‌لی ئه‌لوه‌ردی یه له‌و كتێبه‌دا.

دوابه‌دوای ئه‌م بیرمه‌ندانه ناسراوترین كۆمه‌ڵناس له‌ئامریكا سه‌ریهه‌ڵدا، ئه‌ویش (ویلیا‌م گراهام) بوو 1840_1910 ئه‌و باسی له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵی كۆمهڵگهدەكرد، دواتر (لستر وارد) یه‌كه‌مین كه‌س بوو یه‌كێتی كۆمه‌ڵناسانی دامه‌زراند له‌ئامریكا، سه‌رجه‌م توێژینهكهی له‌سه‌ر چاكسازی كۆمه‌ڵایه‌تی بوو كه له‌مافه‌كانی ئافرهتو پیاوان، ئەویش لەنێو سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسیی‌دا خۆی نیشانده‌دا كه توانی كاریگەرییەكی زۆر له‌سه‌ر سیستمی ده‌وڵه‌ت دابنێ.(جۆرج زیمێڵ) 1858 _1918 كۆمه‌ڵناسێكی دهركووتوی ئه‌ڵمانی بوو، كه‌ڵكی لهتوێژینەوهكانی (ئەمانوئێل كانت) وه‌رگرتبوو، لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی تاكو گروپ كرد، هه‌روه‌ها (ماكس فیبه‌ر) 1864_1920 كۆمه‌ڵناسێكی ئهڵمانیو هاوسه‌رده‌می (دۆركهایمهر) بوو له‌سه‌ده‌ی بیست، كه‌ڵكی له‌هۆكارو ده‌ره‌نجامی نێوان دیارده كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وهرگرتو سوودی له‌میتۆدی به‌راوردكاری مێژوویی وه‌رگرت له‌بواری ئیدیۆلۆژیاو ئایین، به‌تایبه‌تی له‌و به‌رهه‌مه‌یدا كه‌به‌ناوی (ئه‌خلاقی پرۆتستانتی‌و سیستمی سه‌رمایه‌داری) بڵاوی كرده‌وه،ئەو تێزە بوو به میتۆدێكی كارپێكراو. هه‌موو ئه‌و بیرمه‌ندو فه‌یله‌سوفانه گرنگیان به‌چه‌مكی كۆمه‌ڵناسی داوه به‌هه‌موو لق‌و پۆپهكانییهوه، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێكیان لهتێڕوانینێكهوه ته‌ماشای ئه‌م چه‌مكه‌یان كردووه بۆ سیستمی سیاسی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان‌و تاكو كۆمه‌ڵگه به‌گشتی، به‌ڵام به‌پێی هه‌لومه‌رجی مێژوویی‌و جوگرافیا‌و كولتووری كۆمه‌ڵگه‌كان، تائه‌و راده‌یه‌ی كاریگه‌ری له‌سه‌ر سیستمه سیاسییه‌كانیش دانا كه سیستمی دیموكراسیه‌تی مۆدێرن‌و پارلهمانتاریو سیستمی سێنترالیزمی جێكه‌وته كرد، كەوابوو ئەگەرچی كۆمەڵگەكان لەسەر مەعریفەی كەڵەكە بووی یەكتر خۆیان دەوڵەمەند كردووە، بەڵام نەتەوە و كۆمەڵگەی دیكە هەن كە هیچ كەڵكیان لەو مێژووانە وەرنەگرتووە، بۆیە هەمیشە لەگەڵ ئالوگۆری سیاسی‌دا، لەغیابی ئەو سیستە سۆسیۆلۆژییەدا ژیاوە، تاكو ئێستاش ئەم كۆمەڵگەیە كەڵكی لە ئەزموونی نەك هەر سیاسی وەرنەگرتووە، بەڵكو كەڵكی لە ئەزموونی سۆسیۆلۆژی خۆشی وەرنەگرتووە، بەوپێیەی كە كورد لەنێو هەموو گەلاندا ناناسرێتەوە بە كولتوورەكەی و حاڵەتە سۆسیۆلۆژییەكانی، ئەمە هەمیشە غیابەكەی ئەبدەیت كردۆتەوە، هەروەها دوچاری هەژارییەكی كەموێنەی كردووە لە وڵامدانەوە بەو پرسیارەی بۆچی لەشوێنی خۆی چەقی بەستاوە.

 

ههژارییفكری

تارماییەك بەسەر فەزای كۆمەڵایەتیدا

هه‌ژاری به‌مانا به‌رفراوانه‌كه‌ی له‌روانگه‌ی سۆسیۆلۆژیاوه كۆمه‌ڵێك دیارده لهگەڵخۆیدا به‌كێش ده‌كات، مه‌به‌ستم له‌هه‌ژاری ته‌نها هه‌ژاری ئابوری‌و ژیانی تاكو كۆمه‌ڵگه نییه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی مەبەست له‌هه‌ژاری كۆمهڵگهیهكە كه له‌زۆربه‌ی بواره‌كانی مەعریفەدا هه‌ژاره، تەنانەت ئەو مەعریفەیەش ك ژیانی رۆژانەی پێرای دەكرێ، بۆنموونه ره‌نگه پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك یان هه‌ر قه‌واره‌یه‌ك، دیارده‌ی تری فكری بەرههمبێنێت، یان خاوه‌ن چه‌مكی فكری خۆی بێت كه‌له‌گه‌ڵ قۆناغه سیاسییه‌كه‌دا ته‌ریب بێت، یان بەلایەنی كەمەوە لەگەڵ دۆخی كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری كۆمەڵگەكە گونجاندوویەتی، یه‌عنی مه‌به‌ستم له‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك ئه‌گه‌ر خاوه‌ن ئابورییه‌كی سه‌ربه‌خۆ بێ له‌هه‌موو بواره‌كان، هەژار نابێت، بەپێچەوانەوە ده‌وڵه‌مه‌ند ده‌بێت له‌رووی فكره‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه خاوه‌نی ئابوری سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ ره‌نگدانه‌وه‌شی به‌سه‌ر هۆشیاری كۆمه‌ڵگه‌وه دهبێتو هه‌میشه میتۆده فكری یه‌كانی تری ده‌ره‌وه‌ی خۆی دووباره ده‌كاته‌وه كە بۆ دۆخ و زەمی ئێستا ناگونجێت،ئەگەر خاوەن كولتوورێكی تایبەت بە سۆسیۆلۆژیا و مەعریفەی كلاسیكی خۆی نەبێت، تا ئەو رادەیەی كە ناشتوانێ پراكتیكی بكات له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی خۆی، بۆیه هه‌میشه به‌هه‌ژاری ده‌ژی له‌زۆربه‌ی بواره‌كان، به‌تایبه‌ت پەروەرده‌و ئاماده‌كردنی تاك و سیاسەتی بەرێوەبردن له‌كۆمه‌ڵگه‌دا. 

هه‌وڵدان بۆ گه‌وره‌كردنی قه‌واره‌و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ڕووی ئابورییه‌وه، هه‌وڵدانه بۆ درووست بوونی هۆشیارییه‌كی فكری‌و یاسایی‌و شارستانی‌و سیاسی، ئه‌مه‌ش له‌په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا باشتر ده‌بینرێ كهشوناسی پێوهردهگیرێ، سابا ئه‌و په‌یوه‌ندییه ئاسۆیی بێت، یاخود ستوونی بێت كهگرێدراوی ەبەرچاوگرتنێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م حاڵه‌ته ئه‌گه‌ر له‌ئێستادا بۆ نه‌ته‌وه‌و كۆمه‌ڵگه بێ ده‌وڵه‌ته‌كان له‌به‌رچاو بگیرێ، ئه‌وا له‌رۆژئاوا له‌سه‌رده‌می پێش رێنیسانس‌و دوای رێنسانسیش تاماوه‌یه‌ك له شێوه‌ی ژیانی ههژاریو له‌ته‌واوی بوراه‌كاندا ژیان به‌ڕێوه چووه، تابه‌و ئه‌ندازه‌یه گه‌یشت كه مۆدێرنه له‌دایك بوو شار گه‌وره بوو، هه‌روه‌ها كاری دەست بوو بە دەستەجەمعی و مانیفاكتۆر و پاشانیش تەكنۆلۆژیا گه‌شه‌ی كرد، پاشان سیستمی پارله‌مانی جێگه‌ی خۆی كرده‌وه لهكێبهركێ سیاسییه‌كاندا، چونكه به‌سه‌رهه‌ڵدانی مۆدێرنه ئیدی حیزب بوو به‌ئه‌لته‌رناتیڤی كایه‌ی سیاسی له‌به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت، له‌وێشه‌وه ئینسان لهكۆتوبهندی سیستمی دهرهبهگیو عهشیرهتو بنه‌ماڵه‌و ئایین و كولتوور رزگاری بوو، له‌رێگای حیزب‌و رێكخستنه سیاسییه وەهمییەكانهوه ئینسان بوو به‌خاوه‌ن هۆشیاری هه‌مه‌لایه‌نه، هه‌ر له‌وێشه‌وه ته‌واوی چاره‌نووسی خۆی بۆئاینده دیاری ده‌كرد، به‌ڵام له‌چه‌شنی ئەم دۆخەی كه تائێستا له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه، عەرەبەكان بەهەموو جەهلێكەوە، توانیان كەڵك لەو ئابورییە نیمچە سەربەخۆییە وەربگرن و بگونجێن لەگەڵ رۆژئاوا، كەچی كوردەكان ئەو هۆشیاریەش كە لەرێگەی شۆرشەوە بەمانا كلاسیكییەكەی وەریانگرتبوو، بەوەبەرهێنانی نەوت وەكو سەرمایەیەكیتا هەتایی گۆرییانەوە، ئەو هۆشیارییە هێندە بە نیگەتیڤ پراكتیك كرا، پرنسیپەكانی ژیانیشی لەدەستدا كە پێشتر شانازی پێوە دەكرا، ئیدی بوو بە كۆمەڵگەیەك كە نەئەمیان بێت و نە ئەویان.

هه‌ڵبه‌ته ئه‌و گه‌شه‌و سه‌رهه‌ڵدانه زانستییه به‌رهه‌می فكری بیرمهندانو موماره‌سه‌كردنی سیاسه‌تێك بوو له‌نێو فه‌لسه‌فه، هه‌روه‌ها كاركردن بوو له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه بهگشتیو ئامادەكردنی تاك به‌تایبه‌تی، به‌م هۆكارانه‌ش هه‌رچی زیاتر رۆژئاوا له‌قۆناغی مت بوونه‌وه ده‌یان فرسه‌خی بڕی به‌ره‌و رێنیسانس، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ئه‌و فكرانه‌ی له رۆژئاوا سه‌ریانهه‌ڵدا به‌ره‌و رۆژهه‌ڵات هاتن، سیستمی پارلهمانتاریو هه‌ڵبژاردن یه‌كێك له‌و وەرگرانهیه كه‌ته‌واوی ژیانی رۆژهه‌ڵاتی خسته ژێر پرسیاره‌وه، به‌ئه‌ندازه‌یه‌ك كه ناچار بێت مۆدێلی سیاسی نوێ قه‌بوڵ بكات، یان ئه‌وه‌ی تاك بتوانێ له‌مافه‌كانی خۆی بپێچێته‌وه تا درووستكردنی بڕیاری سیاسی له‌نێو سیستمی دهوڵهتو حیزبیه‌ت، به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه كێشمه‌كێشی فكری‌و سیاسی ماوه‌یكی زۆری خایاند، تاكو بگاته ئه‌و ئاسته‌ی كه به‌شێكی زۆر لهكولتووری كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی وه‌لابنرێ، یان بەهاتنه مه‌یدانی نه‌وه‌ی نوێ بۆ نێو كایه جۆراو جۆراهكان له‌رێگای زانكۆكانه‌وه، یان هه‌وڵدانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مهدهنیو هتد، رۆشنبیری كورد لەجیاتی ئەو دەورە ببینێ كە لەپێناویدا قوربانی داوە، وەكو لاسایكردنەوەی كارێكتەرە رۆشنبیرییەكانی رۆژئاوا، بەپێچەوانەوە خراپتر لە سیاسیەكان، زیانیان بەو نیمچە هۆشیارییە سیاسییەدا كە كورد بەر لە راپەرینی 1991 هەیبوو، هاتنی سەروەختی مامەڵە بە سیاسەتی نەوتییەوە، ئەو نیمچە كولتوورە درووستكراوەش كەهەبوو، بەوەهمێكی واقیعی كە درووستكرابوو لەلایەن هێزە بەناو سیاسییەكانەوە، ئەوەشی لەدەستدا و نە ئەمیان بوو نە ئەویان، بەو مانایەی كە نەبوو بە رۆژئاوایی لەسایەی ئابوری، نەبوو بە رۆژهەڵاتییەكی وەكو عەرەبەكانی سعودیە و ئیمارات و كوێت و بەحرێن و هتد، بەمەش بوارێكی بۆخۆشی نەهێشتەوە كە بەرگری لە شوناسەكەی رابردووی بكات بەرامبەر بەئەویتر، ئەم حاڵەتە كاریگەری لەسەر فەرهەنگ ئەدەب و هونەرەكەشی كرد، بۆیە خاوەنی لانیكەمی هونەر و ئەدەبی خۆی نییە ئەگەر بەراوردبكرێ بە ئەدەبی بیانی.

چه‌مكه فكریهكانونهتهوهیژێردهست

زۆربه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وانه‌ی كه‌به‌درێژایی مێژوو، ژێرده‌سته‌ی سیستمه تۆتالیتاره‌كان بوون یان له‌ئه‌نجامی جه‌نگه جهانییهكانهوه چه‌پێنراون سەرمایهی سه‌ربه‌خۆیان نه‌بووه، بۆیه نه‌بوونه‌ته خاوه‌ن چهمكو سه‌رخانی فكری خۆیان، چونكه خاوه‌ن ژێرخانی ئابووری خۆیان نه‌بوونه‌و ئیمپریالیزمی جیهانی كه‌ڵكی لێوه‌رگرتووه، زۆر به‌ده‌گمه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك هیندی وچینی توانیویانه كولتووری خۆیان بپارێزن، هه‌روه‌ك ئەوه‌ی بیرمه‌ندێكی وه‌ك گاندی كه‌سێكی وه‌ك كۆنفۆشیۆسو بودایان هه‌یه، یان دهوڵهتو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی وه‌ك ئێران ماوه‌ته‌وه وه‌ك خۆی‌و هه‌ندێ چه‌مكی به‌رهه‌مهێناوه كه لهسههرهوهردیو شیرازیدا كۆده‌كرێته‌وه، یان ئه‌وه‌ی گرنگیان داوه به‌سیستمی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی خۆیان، بەڵام قه‌واره‌یه‌كی نهتهوهییو جوگرافیایه‌كی وه‌ك كوردستان كه یه‌كێك له‌و رووبه‌ره ئابڵۆقه دراوانه‌یه له‌چوارچێوه‌ی چه‌ند دهوڵهتو سیستم‌و زمانێكی جیاواز له‌زمانی خۆی، ئه‌ویش ههرێمێكهوەكو دەستكەوت چاوی لێدەكرێ، نه‌ك له‌ئه‌نجامی جه‌نگی جیهانی كه پاڵپشتی كرابێت له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تێكی زلهێزه‌وه، كەچی نه‌یتوانیوه مێژووی كولتووری خۆی بنووسێته‌وه‌و بچێته نێو مێژووه‌وه وه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی تر، به‌و مانایه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی ئێستاش پاڵپشتی ده‌كرێت له‌لایه‌ن هێزه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه، ئه‌وا به‌قه‌د ئه‌و كاته هێزی نییه كه جه‌نگه جهانییه‌كان دەوڵه‌تانی وه‌ك نیشتیمانی عه‌ره‌بیان درووست كرد، به‌پێچه‌وانه‌وه كوردیان پشت گوێ خست و خۆشی خۆی پشتگوێ خست، لانیكەم نەیتوانی لەرێگەی رۆشنبیرییەكی سەربەخۆوە چارەسەرێك بۆ ئەو غیابە هۆشیارییە بدۆزێتەوە.

ئەو دارهدارەیەی كورد لە ئاستی ئابوری و سیاسی و فەرهەنگی مومارەسه‌ی فهرههنگو ئه‌زمونی دیموكراسیه‌تی راسته‌قینه دهكاتو خه‌ریكه ده‌چێته نێو هاوكێشه‌ی سیاسییه‌وه، درووست وەكو ئەوە وایە لە هەشتاكان بەهەڵە چەمكە فكرییە ئەدەبی و سیاسییەكانی بەكارهێنا،بۆیە تاڕاده‌یه‌كی زۆر له‌دونیای ئەدەب و سیاسیەتیشدا ئەگەر لە پەراوێزی عێراق نەبێ، نه‌وه‌ك فه‌رهه‌نگی نهتهوهییو نه وه‌ك قه‌واره‌یه‌ك كه‌زمانی تایبه‌تی خۆی هه‌یه نه‌ناسراوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی زۆری كردۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نه‌بێته‌وه له‌نێو مه‌حفه‌لی رۆشنبیری‌و فكری، ته‌نها ئه‌وه‌نه‌بی كه خه‌ریكه ده‌چێته نێو هاوكیشه‌ی سیاسییه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا وەكو كارتێكی سیاسی و چەكداری، هه‌رئه‌وه‌ی كه هه‌ڵپه‌ی ئه‌وه‌ده‌كات رۆشنبیری خۆی بگه‌ێنیته دونیا لهبوراهكانی هونه‌رو سینه‌ماو ئه‌ده‌ب، به‌ڵام له‌په‌راوێزی ئه‌و چه‌مكه فكرییانهیه كهلهرۆژئاوا مووماره‌سه كراوه‌و خه‌ریكه ئه‌لته‌رناتیڤی نوێ ده‌دۆزرێته‌وه، بۆیه له‌رووی سۆسیۆلۆژییه‌وه ئاسان نییه شیته‌ڵكاری كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی بكه‌ین به‌پێی ئه‌و چەمكه فكریانه پراكتیكی له‌سه‌ر بكه‌ین كهلهپێشهكی باسهكهماندا ناویان ریزكراوه، نزیكترین نموونه‌ش ئه‌وه‌یه كه سیستمی ره‌خنه‌و پرۆژه‌ی ره‌خنه‌گرتن له‌دونیای رۆشنبیری كوردیدا ئامادە نییه، چونكە لەبنەمادا رەخنەی وەكو دوژمنكاری تەماشاكردووە، نەك وەكو ئازادی بیركردنەوە و چاكسازێ هەمەلایەنە، بۆیه ره‌خنه‌گرتن له‌سیستمی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی كورد قورستره، له‌ره‌خنه گرتن له‌رۆشنبیری كوردی، ئه‌مه ئه‌و مه‌عزه‌له گه‌وره‌یه‌یه كه جورئهتو توانایه‌كی له‌راده‌به‌ده‌ری ده‌وێ قه‌ناعه‌ت بهكۆمهڵگه بكه‌ین، رەخنهگرتنی له‌لا ئاسایی ببێته‌وه، هه‌تا ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش جێگیر نهبێتو لێبورده‌یی نه‌بێته كولتوور، له‌هه‌موو بواره‌كاندا له‌جێگه‌ی خۆی ده‌مێنێته‌وه‌و گه‌شه‌و هەڵدانی تەكنۆلۆژی له‌شوێنێكیتر بوه‌ستێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌وڵی جدی نییه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌و به‌رهه‌مهێنانی چه‌مكی فكری‌و ئاڵوگۆڕی كولتووری، ئه‌وا غه‌درێك ده‌كه‌ین له‌م قه‌واره‌یه، به‌ڵام هه‌وڵێكی ههژارانهیهو ناتوانێ ئه‌و هه‌موو فرسه‌خه ببڕێ كه شه‌مه‌نده‌فه‌ری پێشكه‌وتن جێیهێشتووه. 

ئه‌وه‌ش كه‌به‌شێكی گه‌وره له‌پانتایی سیاسی داگیر ده‌كات، له‌رووی سۆسیۆلۆژیه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی له‌سه‌ده‌كانی پێشووهوهوەكو چۆن ئەدەبی بەو شێوە سیاسییە وەرگرتبوو، ئاوهاش حیزبی وه‌ك ئه‌لته‌رناتیڤی سیاسی وه‌رگرتووه‌و موماره‌سه‌ی سیاسی پێكردووه، سابا به‌هه‌ر ستایلێك بووبێت كهبهشیكی زۆری شۆڕشگێڕی بووه، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ی ژێرده‌ست بووه كه‌متر كه‌ڵكی له‌و فه‌زا سیاسییه وه‌رگرتووه كه‌له‌نێو هاوكیشه سیاسییه نیوده‌وڵه‌تییه‌كان كاری پێكراوه، بۆنموونه گۆڕانی چاره‌نووسی كورد له‌په‌یمانی سیڤه‌ره‌وه بۆ په‌یمانی لۆزان، بەبێ ئه‌وه‌ی هیچ پاڵپشتێكی نێوده‌وڵه‌تی هه‌بێ، به‌پێچه‌وانه‌وه كوده‌تای له‌سه‌ر كراوه و خۆشی یەكێك بووە لەو هۆكارانە، ئەگەرچی كۆمەڵێك سزای ژیانی سیاسیی هەیە كە لێرە ناكرێ باس بكرێ، به‌ڵام سه‌ره‌نجام ده‌ستبه‌رداری سیاسهتو كاری حیزبیه‌ت نه‌بووه، ئه‌گه‌ر له‌شاخیش بووبێت‌و ئەگەر بە وەهمیش بووبێت، بەڵام ئەمە نەبۆتە هۆكارێك بۆ هۆشیاری سۆسیۆلۆژی كە ئەمەبەستە ستراتیژییەكەیە.

ئه‌وه‌ی كه خاڵێكی پۆزه‌تیڤه‌و له‌مۆدێلی سیاسی‌و فكری سیاسی رۆژئاواوه وه‌رگیراوه، ئه‌وه‌یه كهنهتهوهیهك بڕوای به‌هه‌ڵبژاردنی خۆی نییە لەهیچ سێكتەرێك، ئه‌م رێوره‌سمه كه سیستمێك دیاری ده‌كات ئه‌گه‌ر به‌هه‌ژاری بچێتهرێوه، بەڵام ئەوە ناتوانێ كە نەتەوە و شوناسی نەتەوە گەرەكیەتی، بەشێوەیەك پارچە پارچەی كردووە، كە كورد هێندەی بە شوناسی ناوچە و عەشیرەت و بنەماڵەوە پابەندە، واتە ئەوەندەی بە شوناسی بچووكەوە پابەندە و شانازی دەكات، هێندە پابەندی شوناسە گەورەكە نییە كە نەتەوەیە،بۆیە كوردستان هێشتا نه‌یتوانیوه دەوڵەمەندی خۆی نیشان بدات لە هیچ بوارێك، ئەو لۆبییە وەهمییە نەتەوەییەی كورد لە رۆژئاوا، چونكە خەریكی بەخێوكردن و تەمیزكردنی پەراوێز و شتەكانی ترە لەجیاتی شوناسە گەورەكە، لەبواری ئەدەبیشدا كاری نەكردووە بۆ ئامادەبوون، نموونەش ئەو هەموو بابەتە وەرگێردراوە بێ بەهایانەیە لە زمانەكانی ترەوە بۆ كوردی هەیەتی، كەچی بەپێچەوانەوەی عەرەب و فارس و ئەفغان و پاكستان، نەتوانراوە دەقێك بكرێتە سەر زمانەكانی تر، ئەمە كێشەی هەرە گەورەی هۆشیاری سۆسیۆلۆژی كوردییە، چونكە بروای بەو كولتوور و شوناسە شمولییە نییە كە هەیەتی، بۆیەش بە كوردی دەنوسێت، چونكە دەرەتانی دیكەی نییە بە زمانەكانی تر ناتوانێ بنووسێت. 

هه‌ژاری بیركردنه‌وه‌ی خه‌ڵك لهچۆنیهتیو چه‌ندایه‌تی بۆ فكر و بۆ بەرگریكردن لە حاڵەتە سۆسیۆلۆژیاكەی، بەهەموو پاساوه نەشیاوەكانی بیانوویه‌كی یاسایی لەبار نەبووە كه خه‌ڵك ئاماده‌بن ئەلتەرناتیڤیكی تر لەنەوەی نوێ پەیدا بكات، ئەمەدرهنجامی ئەو پاشخانەیە كە لەسەدەی رابردوو بەهەلە بەكاریهێنا، له‌به‌رچاوگرتنی پله‌به‌ندی هاوڵاتی و پێكەوەژیانی درۆیینە، وەكو ئەوەی لەكوردستان هەستی پێدەكرێت وەكو غەدرێك دەرهەق بە ئەرمەنی و كریستیانی و كاكەیی و ئێزدی و هتد، بەپێچەوانەوە بەهێزكردنی ئەو گوتارە زاڵە ئاینییەی ئیسلام، هۆكاری سەرەكی ئەوەبوو هیچ چەمكێكی فكری سیاسی هەرز نەكردبوو، تەنها بە رواڵەت وەریگرتبوو و كاری پێدەكرد، ئەگەر ئەم مەعزەلەیە لەنێو سیاسییەكان وابووبێت، خراپتر لەنێو رۆشنبیری و نووسینی كوردی بوو، بۆ نموونە بونگەرایی و بونیادگەری و ماركسی و نەتەوەخوازی و ریالیزمی شۆرشگێری، بەتەواوەتی لەئەدەبی كوردی رەنگیدابۆوە كە چەند بەهەڵە كاری پێكراوە،لەكاتێكدا تاكه رێگای ده‌رچوون له‌هه‌ژاری فكری، ئەوەبوو كە كۆمەڵگەی كوردستانی رزگاری بێت لە ئایینی زاڵ و بروا بە فرە ئایینی و فرە كولتووری بهێنێ، كەچی لەنێو ئەدەبدا دژایەتی ئەو رەوتە رۆشنبیرییە دەكرا كە بەنیازبوو كرانەوە بكاتە ستراتیژی نەتەوەی.

پرسیارە بنچینەییەكە ئەوەیە چۆن بتوانین وڵامێكی تێڕوانینی پۆزه‌تیڤ بده‌ینەوە له‌باره‌ی قه‌واره‌یه‌ك كە هەمیشە لە غیابی سۆسیۆلۆژی بنەرەتیدا دەژی، وەختێك ده‌بینین نهسنووری جوگرافی‌و نهسنووری سیاسی ئاستێكی نییە بۆ خۆ سازدانەوە، خه‌ڵكیش كه به‌شێكی گه‌وره‌ن له‌دیاری كردنی چاره‌نووسی خۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ هۆشیارییه‌كیان هه‌بێت له‌باره‌ی خۆ سەلماندنەوە، ئیدی چۆن لەم فەزایە رزگار دەبن كە نە كوولتووریان دیارە و نە شوناسە گەورەكەیان، لەكاتێكدا ئەو نەتەوە و كۆمەڵگانەی لە رۆژهەڵات بە دواكەوتنەوە لەم چەرخەدا ماون، بەهۆی گەمەی سیاسییەوە شوناسی گەورە بەقوربانی شوناسی بچووك دەكەن، نموونەش عەرەبە كە لەدەیان فۆرمی جیاوازدا بەنیازن سۆسیۆلۆژیای خۆیان بسەپێنن بەسەر ئەویتردا، هەڵبەت كوردیش بۆ لاساییكردنەوەی ئەم كولتوورە، ئەوەتا هێندەی شانازی بە شوناسی بچووكەوە دەكەن كە خێڵ و عەشیرەت و بنەماڵەی بچووكن، هێندە شانازی بە كوردبوونەوە ناكەن، لە كاتێكدا هەموو مێژوویان و هەموو قوربانیان و هەموو جەنگیكیان لەپێناو پاراستنی ئەو شوناسە بووە، هۆكاری ئەمەش نەبوونی مەعریفە و هۆشیاری نەتەوەیی بووە، یان لانیكەم بڵێیین خاوەنی بنەمایەكی پتەوی سۆسیۆلۆژی نیین، تاكو لە سۆسیۆلۆژیای سیاسیی‌دا ئامادە بن.

 

  • 1