ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

وانەی(۱)
بارزان محمدسوورە
وزەی ناوەكی ئێستا لە ناوەندەكانی جیهانی شوێنێكی گرنگی گرتووە، كە بۆتە جێی چاوتێبرینی دەوڵەتان و ڕێكخراوە تیرۆرستەكان، كە لەبواری جەنگی بۆ بەرگریكردن، بەپراكتیكی دەولەتەكە دادەنرێت و لە بواری ئاشتیش بەكۆڵەگەی بواری ئابووری لە ڕووی دەست كەوتی كارەبا دادەنرێت،
بوونی وزەی ناوەكی و دەركەوتنی چۆنیەتیەتی دۆزینەوە و ماوە ماوە بۆ بەكارهاتوو سەبر سەبر كارا كراو كاتێك هەست بەبوونی گەردیلەو كەرت بوونی كرا، ئەمەش بۆ زانای بەناوبانگ( ئەلبیرت ئەنشتاین) دەگەرێتەوە كەلە ساڵی1879ز. دەركی بەم وزەیە كرد، بەشێوەیەك، كە دواتر بۆ ماوەی(30) سالێك واز لە بیرۆكەی ئەنشتاین هاتووپشت گوێ‌خرا، دواتر دوو زانای ئەڵمانی لەسەر بیرۆكەی ئەنشتاین لێكدانەوەیەكیان كردوو بۆیان دەركەوت، كە ئەم زانایە مەبەستی تیشكی خۆر نەبووە بەڵكو مەبەستی وزەی ئەتۆم بووە، كە سوودی لێوەربگرن، بەڵام دواتر بیرۆكە كەیان ڕەوانەی كن زانایەكی تركرد لە سوید ئەمیش لێكۆلینەوەی بۆ كردوو لە ئەنجاما بۆی دەركەوت، كە لە ژێر كاریگەری نیوترۆنە هاوێژراوەكاندا ئەتۆمەكانی یۆرانیۆم (گردیلەكانی یۆرانیۆم ) كەرت بوون و بونە ئەتۆمی بچوكتری ئەو توخمانەی لەخۆی سوكترن: وەك باریۆم ناوكی ئەتۆمە قورسەكان دابەش دەبن وەك چۆن خانە زیندووەكان دابەشبوونیان بەسەر دادێت، دواتر وردە وردە بۆ بوارە جۆربە جۆرەكان بەكارهات و كەلەساڵی(1940) بۆ بواری وزەی ناوكی كەڵكی لێوەرگیراو لە ساڵی(1945)تاقی كرایەوە سەرەڕای وزەی ئەتۆمی، كە بەم هەموو لایەنە باشانەی، كەهەیەتی بەڵام گیروگرفتی زۆر و ترسناكی هەیە، كە ئیمڕۆ بە دوای خۆیاندا هێناوە ئەم گیروگرفتەش لە هەموویان گرینگتر ئەوەیە، كە دونیا هەمووی پێوە سەرقاڵەو بووەتە كێشەیەكی بەدەنیو لە نێو میدیاكانییش شوێنی گرنگی گرتووە، كە شانبەشانی نەخۆشیە دەرمەكان و هەروەها كاری تیرۆر ئەمانە هەمووی شانبەشانی دەڕوات وپڕمەترسی دارترینە لەسەر هەسارەكەمان. بەتایبەتیش لەڕووی پیس بوونی ژینگە، كە لەم سەردەمە گرینگی تایبەتی پێدەدرێت لە میدیا بینراو بیسرا و خوێندراوەكانی دونیا لە ڕووی ئیكستیمالۆجیی خەڵكەكەپێش بەرن ،لەڕووی زانیاریەوە خەڵكەكە ئەوەی نیەتی بیزانێت و ئەوەی هەیەتی زانیاری زانستی زانین لەسەر زیاتربێت، بەڵام پێش چەند ساڵێك تەنیا كۆمەڵە دەوڵتێكی دیاری كراوی پێوە گیرۆدە بوو بوو، ئەوانیش ئەو دەوڵتانەی دەگرتەوە، كە دەوڵەتی پیشەسازیبوو دەوڵەتەكانی تری لێ‌ بێبەش بوو تاڕادەیەك، بەڵام بەهۆی زۆر بوونی دانیشتوان بۆیە هەرچەندی دانیشتوان زیاتربن بێگومان داخوازیش زۆردەبێت، بۆیە پێویستەپێداویستیش زۆربێت بۆپڕكردنەوەی پێویستی وداخوازی خەڵكی، بۆیە بەكارهێنانی كارابا لە بوارەكانی پیشەسازی و هەروەها لەكارگە گەورەكان و بەكارهێنانی لەلایان دانیشتوان، ئیمڕۆكە ئامێرو كارپێكەرەكانی ژیانی ڕۆژانە بووەتە هۆی ئەوەی كە بەكارەبا كاربكەن، ئەمەش وایكرد، كە وزەی ئەتۆم بۆكاری كارپێكردنی وزەی كارەبابخرێتەگەڕ و زیاتر بەكاربێت و بەشێكی زۆری دەوڵەتانی جیهان پەنایان بۆ بردووە، كەچی بۆ هەندێك دەوڵەت هێڵی سورەو نەكا لەبواری سەربازی بەكاری بێنێت، بەڵام ئەوەی جێی بایەخە، كە لەم سەردەمەدا بەكار هێنانەكانی وزەی ناوەكی بە رادەیەكی یەكجار زۆر زیادی كردووە،كە كۆمەڵێك دەوڵەتی تریش بە هەر شێوەیەك بێت، هێڵی سوریش بێت بۆیان پەنایان بۆ بردووە و خەریكی كارپێكردنن، بەڵام نەزانراوە بۆ چ مەبەستێكە، ئاشتی یان بواری سەربازی بۆیە لێرە ژمارەیەك دەوڵەت دەخەینە ڕوو، كە بەشێوەیەكی نامرۆڤانە لە مرۆڤیان بەكارهێناوە، كەقوربانیەكانیان لە هەژماركردن نایەت ئەوانیش ئەمانەن:
-1-هێرش كردنە سەر بنكە ئەتۆمەكانی عیڕاق لەلایەن ئیسرائیل:
بنكەئەتۆمیەكەی عیڕاق، كەئیسرائیل هێرشی كردەسەر لە ساڵی (1981)دا دامەزراوە ناوەكیەكانی عیڕاقی كردە ئامانج و فرۆكە جەنگیەكانی ئیسرائیل بۆ ئەوەی ڕێگربێت لەعیڕاق تاچەكی ناوكی پلۆتۆنیۆم بەرهەم نەهێنێت. ئەوەی عیراقی بەرەو داڕمان برد، برەودان بووبە بەەوپێشبردنی بواری سەربازی، كەدەوڵەتانی دەوروبەرو جیهانیش مەترسیان لێنیشتبوو، هەرئەمەش بووەهۆی ئەوەی كە لە 2003 وڵاتان بەگەلەكۆمە هێرشی بكەنەسەرو لەناوی بەرن.
-2 هێرشی ئیسرائیل بۆسەر ئەتۆمی سوریا:
بەهەمان شێوەی عیراق هێرشی ئیسرائیل بۆسەر بنكە ئەتۆمیەكانی سوریا،ئامانجێكی تربوو. سەرەڕای ئەم هەموو بەرگریكردنە بۆ دەست نەخستنی ئەم چەكە، بەڵام بۆخۆیان بێ پسانەوە خەریكی بەرهەم هێناننوو درووست كردنن،لەم دواییانەدا لەكۆمەڵێك جەنگ بۆمبای تیادا بەكارهاتووە، كەوزەی یۆرانیۆمی لەكار خراوی تێدا بووە. لەجەنگی عیراق و هاوپەیمانان و سوریا چەكی هێشیووی فسفۆڕی قەدەغەكراو بەكارهاتووە.
3-بەكارهێنانی چەقی قەدەغەكراولەلایەن هاوپەیمانانی وڵاتەیەكگرتوەكان لە ئەفغانستان:-
بەكارهێنانی لەئەفغانستان لەساڵی(2001-2002)دا بۆمبی یۆرانیۆمی لەكارخراوی تیادا بەكارهاتووە،لەم یۆرانیۆمەش خراپتری تێدا بەكارهاتووە، كە یۆرانیۆمی سرووشتی و یۆرانیۆمێكی دەستكردی بۆ زیادكراوە، كە زۆر مەترسی دار تر دەبێت لە یۆرانیۆمی لەكارخراو، كەچوار جۆر یۆرانیۆم بەئاستێكی زۆرپیس و دژوار بوونە، كە كاریگەری بۆ نەوەی نەوەیان لەسەر ئەم كۆمەڵگایە دەبێت، كەنیشانەكانیشی دەتوێتەوە و دەبێتە هەڵم و بڵاو دەبێتەوە ژینگەپیس دەكات، لەڕێی هەناسە دانەوە دزە دەكاتە ناولەشی مرۆڤ و زیندەوەران و خاك و ئاوەكانی ئەو وڵاتە بۆ چەندین ساڵا ئاسەواری خراپی لەسەرجێ دێڵێت، لە ئەنجامی پشكنینەكانی نەخۆشەكانی ئەم وڵاتە دەركەوتووە، ئەم چەكە كۆمەڵكوژە، بەكارهاتوون، بۆ ماوەیەكی زۆركاریگەری لەسەر دانیشتوانەكەی دەبێت بۆ چەندین نەوە دەمێنێتەوە، دەركەوتووە یۆرانیۆم بۆماوەی (4تا5) ملیار ساڵا دەمێنێتەوە.
4- بەكارهێنانی چەكی كۆمەڵكوژی لە یابا ن لەلایەن یەكێك لەو وڵاتانەی، كەداكۆكی لەمافی مرۆڤ لەجیهان دەكات بەناو:- لەجەنگی جیهانی دووەم دا بۆسەر كەوتن و دەست كەوتن، وڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆمبی قەدەغەكراوی لە دژی مرۆڤ لە یابان بەكارهێنا، هەروەها ئەوەی لە یابان لەلایەن گەورەترین وڵاتی ئیدیحای دیموكراتی دەكات لەجیهان بەكارهات لەهەریەك لەشارەكانی(هێرۆ شیما و ناكازاكی) كەبووە هۆی دەرچونی(440)هاوتای تیشكدەر كە ئەمەیان بەهەواو ئاو دا بڵاو بووەوە و ڕاستەوخۆ كاریگەری دەبێت، بەڵام كاریگەری زۆری نابێت لەمانەوەی چونكە لەگەڵا باران باریندادەبێتە هۆی لەناو بردنی بەڵام وەنەبێ بۆماوەیەكی زوو لەناوبچێ ڕەنگە بۆماوەی هەزان ساڵا كاریگەری هەر بمێنێت، بەڵام بەپێی زۆر و كەمی بارانیش دەگۆڕێت كەچی كاریگەری نێگەتیڤی بۆ ژێرزەوی هەردەبێت.
-5 ئەوەی لەجەنگی كەنداو لەلایەن هاوپەیمانان بەكارهات :- ئەوەی لەجەنگی كەنداوی دووەم بەكارهات لەساڵی (1991)دا كە زیاترلە(1)یەك ملیۆن بۆمبای تیادا بەكارهات، كە هەڵگری یۆرانیۆمی لەكارخراو بوون، كە بەجەنگێكی ناوەكی دانرا، بەپێی ئامارەكانیش ڕێژەی تووشبوون بەشێرپەنجەی(صرتان) لە عیڕاق دا بە بەراورد لە ساڵی (1989) كە(6555)حاڵەت هەبووە، كەچی ئەم ڕێژەیە لە ساڵی (1998)بەرز بۆتەوە بۆ (10931)حاڵەت، كە زۆربەی دانیشتوانەكانی باشووری عیراق بەدەست نەخۆشیەكانی شێرپەنجەی" خوێن، سیەكان، پێست، كۆئەندامی هەناسەدان، سەرەڕای حاڵەتی لەبارچوونی منداڵا و لەدایكبوونی كەمووكورت"ی زیادی كردووە، كەئەمەش سەرەڕای قڕكردنی و لەناو بردنی مرۆڤ، ژێرخانی ئابووری وڵاتیش بەرەوهەرس هێنان ولەناوچوون دەبات، كارەساتی تریش لەهەرەسی ئابووری دێتە ئاراوە، هەروەها كاریگەری لەسەر سەربازەكان كردووە، كە بەژدار بوون وەكو "تەنگەنەفەسی، لەبیرچوونەوە، سەرئێشە، تا، گرفتی جگەر و پڵاس، گورچیلە" كەتووشی بوون، بێگومان كوردستانیش لەم كارەساتانە بێبەش و بەدوور نەبووە، كەكاریگەری زۆری لەسەر هەیە، كە تەماشا بكەین ڕێژەی شێرپەنجە لە كوردستان لەزیاد بوونێكی چاوەڕوان نەكراو دایەو هەروەها بوونی كەم خوێنی، كە نەخۆشخانەی(نانەكەلی)كەسەرێك بدەی بەڕاستی سەرت سوڕدەمێنێت دەڵێی خەڵك هەمووی لێرەیە،كە بەدەست ئەم نەخۆشیانەوە دەناڵێنن، ئەمەیە دەرەنجامە خراپەكەی چ جەنگی 1991 كەنداو كوێت و عیڕاق و هاوپەیمانان، كە یۆرانیۆمی تیادا بەكارهاتووە، لە ساڵی(2003)داسەرەڕای بەكارهێنانی لێزەری سوتێنەر، كەكاری ترسەناكی لەسەرخاك وئاو وهەوا هەبووە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی، هەم مرۆڤەكان، هەم رووەك وئاژەڵیش بەرەو لەناوچوون، بەرێت وئەوەی دەش مێنێتەوە لەژێر كۆمەڵێك نەخۆشی دژوار دا ژیانێكی مەرگەساتی بەڕێبكات.
هەوەها یۆرانیۆم ئەو بڕەی كاركردنەی، كەپێویستە بۆ بەرهەم هێنانی (یۆرانیۆم-235)ی تەواوپیتێنراو لەو سووتەمەنییە ناوكیانەوە، كە لەراكتۆرەكاندا بەكاردەهێنرێت دەردەكەوێت، ئەم گۆڕینەلە بەكارهێنانی ئاشتیانەوە بۆ بەكارهێنانی سەربازی تەواوگرانەو بەمەسرەفە و سەرمایەیی زۆری تێدەچێت وسەرەڕای ئەو مەترسیە گەورەییەی، كەئاماژەم پێكرد.
كەچی ماددەیەكی تر، كەقابیلی كەرت بوونە لەپیشەسازی چەكە نهێنی یەكانداپەنای بۆ دەبردرێت وسوودی لەم بوارە لێوەردەگرن، ئەویش (پلۆتۆنیۆم-239)یە كەكارپێكەرە ئاساییەكاندا درووست دەبێت، كاتێك كەناوكی گەردیلەی (یۆرانیۆم -238)ی زۆر و زەوەند نیوترۆن دەمژێت كارلێكی هەر گەردیلەیەك، دواتر دووئەلیكترۆن بەشێوەی تەنۆلكەكانی بێتان دەردەپەڕێنێت، ئەم گۆڕینەش لەساڵی(1940)دۆزرایەوە.(1-e)ی(pu239) گەلێك كێشەوزیانی گەورەی هەیە وەك بۆمبای (pu-239)بەرهەمی،كە بەكارهات ئەم پلۆتۆمیەی تیادا بوو ئەوە مەترسی(100)هەزارجار زیاد دەكات، هەروەها لەداهاتووشدا قوربانی زیاد دەكات، بۆسەر دانیشتوان ‌و گیان لەبەران ‌و ڕووەك لەڕێگەی كاریگەربوون لەسەر خاك ‌و ئاوو هەوا.

  • 1