ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمە تازەترین مانشێتی هەواڵێكی وەزارەتی پلاندانانە كە رایدەگەینن لە ماوەیەكی نزیكدا سێكتەری " ئاو، كارەبا، رێگەوبان" ش هەراج دەكرێت ودەدرێت بە كەرتی تایبەت و بەو هۆیەشەوە هاوڵاتیان لە بەرامبەر بەكارهێنانی بەشێك لە شەقامەكان دەبێت پارە بدەن .

ئەو گۆرانكاریە پێ‌ دەگوترێت( خصخصە) بەتایبەتیكردنی كەرتی گشتی، ئەمە بەشێك لە بەرنامەكانی حكومەت لە چوارچێوەی پرۆژەی نیولیبرالیزم كە بریتییە لە گۆرینی پەیكەری ئابوری هەرێم بۆ نەهێشتنی رۆڵی حكومەت لە ژیانی كۆمەڵایەتی و نەهێشتنی پاڵپشتییەكانی پەیوەست بە فەرمانبەران و كرێكاران و بیمەكۆمەڵایەتییەكان و ئەو خزمەتگوزارییانەی لە كەرتەكانی وەك تەندروستی و ئاو كارەبا و خوێندن و هتد .. نامێنێت و هەمووی دەبێت بەپارە، ئەوەی پارەی هەیە ئاو كارەباو تەندروستی و رێگاو بانیشی دەبێت ئەوەشی نەی بێت ئەوە هیچی لەوانە نابێت. لەم مۆدێلە لە دەسەڵاتدا چیتر حكومەت و دەسەڵات بە گشتی بۆ خەڵك نییە بەڵكو ئەركیان دەبێتە پاسەوانی كۆمپانیا و سەرمایەدارەكان لە چوار چێوەی بەتاكیكردنی هەمووشتێك و كورتكردنەوەی دەسەڵات بۆ خزمەتی كەمینەیەكی سەرمایەدار بۆ چركردنەوەی زیاتری دەسەڵات و كەڵەكەكردنی زیاتری پارە لەسەر حیسابی زۆرینەی كۆمەڵگاو .

هێرشەكانی دەسەڵاتی كەمینە بۆسەر زۆرینە هەر لێرەدا ناوەستێت وەك چەندین ساڵە بەردەوام بووە، ئەوەی دەتوانێ‌ و دەبێت بیوەستێنێت تێكۆشانی جەماوەرییە هاوشان لەگەڵ یەكگرتوویی هێزەچەپ و كۆمۆنیستەكان، ئەم دۆخە بۆ ئێمەی چەپ و كۆمۆنیست پێویستی بە تێپەراندنی عقلیەتی گروپگەرایی و دۆگمایی فكری و سیاسی و حزبی هەیە ئەگەرنا ئەوەشی ماوە لە دەست دەچێت .

  • 1