قسەکردن لەسەر چەمکی ریفۆرم ، بەبێ ھەبونی موعارەزەیەکی راستی ، تەنھا جوانکاری دەسەڵاتە .
یاخود چاکسازی یەک لە پرەنسیپەکانی دیموکراتی و بەرھەمی ململانێی نێوان دەسەلات و موعارەزەیە ، ھەرکات موعارەزە زالبو بەسەر دامودەزگای دەولەت ، فەوزا بەرھەم دەھێنێت . ھەرکات دەسەلات زالبو بەسەر موعارەزەو ھەمو کۆمەلگەدا ، بێ شک دیکتاتۆری بەرجەستە دەبێت ، ئاگایی کۆمەلگە ئەو ھاوسەنگیە دەپارێزێت .
واتە ئاگایی کۆمەلگەی ئەوروپی و ترسی (چەپەکان) ھەبونی موعارەزەیەکی رادیکال نەبێت ، پارتە (راست و توندرەو و ناسیۆنالست و دینی و ...)کانی ئەوروپاش ئەو خۆشگوزەرانیە تالان دەکەن .
چاکسازی
بێ موعارەزە بونی نیە ـ !؟
ئەوانەی باسی چاکسازی دەکەن
دەبێت موعارەزەیەکی راستیش قبول بکەن .
لەبەر ئەوەی چاکسازی بەشێکی پرۆسەی دیموکراتی و تەواوکاری موعارەزەیەکی خۆرسکە . یاخود چاکسازی چارەسەری خەوشەکانی حوکمڕانی دەکات . موعارەزەش پزیشکی چاکسازیە و خەوشەکانی دەسەلات چارەسەر دەکات . واتە بەبێ موعارەزەیەکی کارا و خۆرسک ، چاکسازی بونی نیە .
با رونتر بڵێم ..
دوبارەکردنەوەی مێژوی گۆران و نەوشیروان مستەفا گالتەجاری بەرھەم دێنێت . لەراستیدا ئەوەش جۆرێکی موعارەزەی (موزەیەف) ھاوبەشی دەسەلاتی پێ دەوترێت .
موعارەزەی راستی دوانەی دەسەلاتە ، لەگەل یەکەم رۆژی لەدایکبونی ئەو دەسەلاتە بونی ھەیە ، ھەمیشە لە دۆخی نھێنیدا وەک سێبەرێک لەدوای ئەو دەسەلاتەیە .
جیاوازی نێوان دیموکراتی و سیستمەکانی تر ئەوەیە ، دانەی ئەو موعارەزەیە ، لە رێکخراوێکدا دێنێتە قۆناغی ئاشکراو بە دوانەی خۆی دەزانێت ، پارێزگاری لێ دەکات و پێویستی یەکترین .
بۆ وەلامی ھەمو پرسیارێک ، بەرەو روی ئەوی دەکاتەوە . موعارەزەش ھەمو پرسیارەکانی بەرەوروی دەسەلات دەکاتەوە . ئەم پرۆسەیەش ناوی چاکسازیە .
واتە موعارەزەی راستی
پزیشک و مامانی دەسەلاتێکی خوازراوی خەڵکە .
لەبەر ئەوەی ، ئەگەر ئەو دەسەلاتە وەلامی خەلکی پێ نەبێت ، حیزبێکی تر و دەسەلاتێکی تر دەخەنە شوێنی ، نەک موعارەزە بچێتە شوێنی دەسەلات .
واتە موعارەزەو دەسەلات
ھەرگیز بۆ شوێنی یەکتر نابێت و ھاوشێوە نین .
ئەگەر دەساودەسی دەسەلات بکەن ،
بە ئینقلاب و شۆرش دائەنرێت . یاخود پاشکۆی یەکترین و موعارەزەیەکی موزەیەفە و دەسەلات بەرەو گەندەلی دەبات .
دەکرێت کۆمەلێک حیزب ، ھاوبەشی حکومەت و پەرلەمان بن . بەلام ھەمیشە دەسەلات پێگەی موعارەزە دەپارێزێت . موعارەزەش ھەمیشە لەبەرچاوی خەلک وێنای دەسەلات دەکێشێتەوە .
وێناکێشان .. واتە ئەرشیفکردنی رۆژەکانی دەولەت و دەسەلات ـ لەبیر ناچنەوە ـ بونی سەرخان و ژێرخان ـ ھەنگاونان بۆ چاکسازی ـ ئاستی گوزەرانی خەلک و دامودەزگاکان ـ ئاستی رۆشنبیری و تەندروستی و خۆشگوزەرانی گشتی ـ کە ھەردولا سودمەندی حوکمرانی ئەو ولاتە دەبن .
ئەوکاتەی موعارەزەیەکی موزەیەف دەردەکەوێت ،
کێشە لەناو دەسەلات ھەیە و ناھێلێ وێنە راستیەکە پێشانی خەلک بدرێت . لە ناخیدا دەسەلاتێکی تۆتالیتارە و موعارەزەکەشی دەگۆرێت بە تاقمێکی پۆپۆلیستی نێو کۆمەلگە ـ ھەمیشە بەدحالی بون ـ ھەنگاو بەرەو شۆرش ـ سەرکوت ـ تیرۆر ـ گەندلی ـ سکاندالی یەکتری و سوکایەتی بە ھەمو پیرۆزیەک کۆمەلگا ...
ئەویش رسواکردنی پنتەکانی دەسەلات ـ بەدحالی بون لە نێوفەرمانگە و حکومەت و پەرلەمان ـ تێکدانی بازار و ژیانی خەلک ...
دەسەلاتێکی درۆ ـ موعارەزەیەکی وەھمی ـ
سەجەم کەنالەکانی راگەیاندن دەکەنە سەکۆی درۆکان ، خەلک دەکەنە داشی گەمەکان ، شارەکان دەکەنە دۆزەخی ھەموان ،
کێ ھەست بە بونی ئەو دۆخە ناکات لە کوردستان ؟؟
ئایا ـ ـ دەکرێت بانگەشەی چاکسازی بکرێت لە دۆخێکی وھادا ، کاتێک ھەمو دلنیاین ـ کەس لەیەکتر تێ ناگات ؟؟
ئایا ـ ـ پارتی دیموکرات بونی موعارەزەیەکی راستی و خۆرسک ، لە ھەولێر و قەڵەمڕەوی زۆنی زەرد قبوڵ دەکات . لەکاتێکدا زیاترین ئیدعای چاکسازی دەکات ؟؟
ئایا ـ ـ ئێستا سەردەمی پێگەیشتنی دەسەلاتێکی خوازراوی خەلکی کوردستان و بەرجەستەبونی موعارەزەیەکی راستیە ،
یان تەنھا بۆ شاردنەوی قەیرانەکانی ئەو ولاتەیە ...
باسی چاکسازی دەکرێت ؟؟