ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

منیرەخان ئەو خانمەی هەتا نەخۆشی وتەمەن چۆکی پێ دانەدا، گۆڕەپانی تێکۆشانی لەریزەکانی حزبی شیوعیدا چۆڵ نەکردو. وەسیەتی کرد کەمرد بەرلەوەی بخرێتە گۆڕەوە ببرێتە بارەگای حزبەکەی و بەئاڵای سووری شیوعیەت داپۆشرێت. منیرەخان ئەو ژنەی لەدوای شۆرشی 14ی تەموزی ساڵی 1958وەلەرێزی کۆمەڵەی ئافرەتانا(رابتیە) لەگەڵ دەستە خوشکەکانیا( منیرە رەشید سەعاتچی و منیرەی ساڵحە فەندی وزکیە بابان) چالاکانە کاریان ئەکرد. لەگەڵ ئەوەی براکانی خۆی هەموویان ئەندامی چالاکی حزبی شیوعی بوون. بەڵام بۆخۆی لەرێگای کۆمەڵەی ئافرەتانەوە تێکەڵ بەکاری حزبایەتی ئەبێت و لەساڵی 1960 وە ماڵەکەیان وئەندامەکانی خێزانەکەیان ئەبنە پورەیەک هەنگ لەکاری حزبیایه‌تی و کۆتری نامەبەر بۆ بارەگایەکی پچووکی حزبی شیوعی بۆگەیاندن و وەرگرتنی پۆست وبڵاوکراوەکان و هێنان وگەیاندنی ئەوپۆست وبڵاوکراوانە بۆ شارۆچکەکانی سلێمانی و شارەکانی تر وەک کەرکوک وهەولێر وبەغداد بەهاوکاری چەند ژنێکی تری شیوعی لەوانە( فاتمە شەریف و رەحمە شەریف و ئایشە شەریف وئایشی وسفیەی شیخ حسەین وخجیج خان دایکی نەسرین ی خیزانی محەمەد سادق. وەهەر لەو رێگایەدا لەهاوینی ساڵی1967 لەبازگەی نێوان شاری بەغداو دیاڵە لەکاتی پشکنینا بە بڕێکی زۆر بڵاوکراوەی حزبیەوە لەگەڵ کچەپچکۆلەکەیا( بەهار) دەستگیر ئەکرێت پاشان کچەکەی ئەنێرێتە دەرەوە بۆمالێ خزمەکانی لەبەرئەوەی هەربەو هۆیەوە ئەندامانی خێزانەکە پەرتەوازە بوبوون کورە پچووکەکەی(هێرش) ئەباتە لای خۆی بۆ زیندان. بۆماوەی زیاتر لە شەش مانگ لەگەڵیا لەزێندانی ناوەندی لەشاری بەغداد ئەمێننەوە. بەڵام دوای ئەوە بەهۆی نێوانکاری خزمانەوە دادگا ئازادی ئەکات و بۆ سلێمانی ئەگەرێتەوە. هەر پەلامارو هێرشێک لەبەغداو لەناو شاری سلێمانیەوە بۆسەر شیوعیەکان بەرپابکرایە ئەندامەکانی ئەم خێزانە هەروەک شیوعیەکانی تری شاری سلێمانی پشکی شێریان بەرکەوتوەو لەوپێناوەشدا بەرگریان کردوە. هەر لەو پێناوەدا کۆرە ناونجیەکەی دوای ئەوەی لەخولێکی پەیمانگەی کادیرانی لاوان لەگەڵ 12هاورێی تریا لەرێگای خابورەوە بەرەو ناوچەی زاخۆ ئەگەرێنەوە بەدەستی چەکدارەکانی عیسا سوار هەموویان شەهید ئەکرین و گۆڕ بزرئەکرێن. هەرلەو مانگەدا یەکێکی تر لەکورەکانی لەئاوی چەمی تانجەرۆدا لەلای پردی قەرەگۆل ئەخنکێت. دوای ئەم هەموو کارەساتە گەورانەو لەگەڵ پەلاماری حکومەتی بەعس بۆسەر شیوعیەکان لەساڵی 1978 منداڵەکانی ئەم ژنە خەبات گێرە ئەبنە پێشمەرگەو بۆ خۆشی ماڵەو ماڵ وبەرێگای ئەم دێ وئەو دێ و ئەم بنکەو ئەوبنکەی پێشمەرگە شیوعیەکانەوە بوو. لەوەرزی زستانی ساڵی1980دا هاوژینەکەی کە کرێکارێکی فەرمانگەی رێگاوبان بوو کۆچی دوای کردو هاوری منیرە لەماڵەکەیا بەتەنها مایەوە چونکە ئەو کوروکچەکانی لەنا شارا مابونەوە هاوژینیان کردبوو، بەجیا ئەژیان. لەبەر ئەوەی ئەم خێزانە هەژارە خاوەنی خانوی خۆیان نەبون لە کودەتای بەعسیەکان وهاوپەیمانەکانیانەوە لە 8 ی شوباتی ساڵی 1963 بەدواوە هەر ماوەیەک ولەخانویەک ولەکۆڵانێکا بوون بۆ شوێن بزری وخۆ شاردنەوە. هەروەک لەپێشەوە باسمانکرد هەمیشە ماڵەکەیان بارەگایەکی نهێنی شیوعیەکان بوەو هەر کادرێکی حزب بەسەردان یان بەکاری حزبی بهاتایە شاری سلێمانی ئەم ماڵە یەکەم ئێستگەی پشوی لەناو ئەم خێزانەدا بووە هەروەها زۆرجاربوە ئەو هاورییە وەک یەکێک لەخێزانەکەیان لەگەڵیانا ژیاوە یەکێک لەو شێوعیانە هاورێی هەمیشە زیندو ئەحمەد مەحمود حەلاق بووە. هەروەها یەکێکی تر لە بوێریە ناوازەکانی منیرەخان هەندێجار لەبەر هۆکاری نەناسینەوەو چەواشەکاری دوژمنانی

حزب ناوی مناڵی کادیرەکانی بەناوی خۆیەوە تۆمار ئەکرد. ژنە شەهیدێکی شیوعی. وتی رۆژێک چووم بۆلای باجی منیر ماڵیان لەگەرەکی ئسکانی سەرەوە بوو بۆ ئەوەی ئەو یارمەتیەی لێ وەربگرم کەحزب مانگانە بۆی ئەناردم . کەهەستام برۆم عەباکەم دا بەسەرما، باجی منیر وتی ئەو عەبایە داگرەو ئەم عەبایەی من بۆ خۆت ببە . وتم باجی منیر بۆچی لەوەڵاما وتی با دوژمنەکانمان تانەو توانجمان لێ نەدەن بڵێن شیوعیەکان خزمەتی خێزانی شەهیدەکانیان ناکەن. لەکاتی نەخۆشیەکەیا حەزیەکرد هەمیشە سەردانی بارەگای حزب وهاورێکانی بکات. هاورێکانیشی لەسەردانی کردنی و لەبەرێکردن و پرسەکەیا کەم وکوڕیان نەکرد. یادت بەخێر هاوری و دایک و لانەو پشت وپەنای لێ قەوماوان وبەبێ جیاوازی بیروبرواو .

 

  • 1