ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

گفتوگۆی هێمنانە،لە نێوان دوو جیاواز لە بیرکردنەوەدا (تاک بن یان کۆمەڵ ،کەس بن یان حزب وحکومەت)،بۆ گەیشتن بە ئەنجامێک و باوەڕهێنان بەیەکتر، لە دروستی لێکدانەوەو تێگەیشتندا، هۆشیارییەکی فراوان وئارامییەکی گەورەی پێویستە. ئەوەش ڕاستی(هێزی مەنتیق) لە بەرامبەر(مەنیقی هێز) دا دەسەلمێنێ،کە یەکەمیان ڕاست و ئامانجدارو،و دووەمیان هەڵەو ماڵوێرانکەری بەدوادادێت.

یەکەمجار نییە لە عێراقی بەناو(نوێ)ی دوای سەدام و هەرێمی کوردستانی ،خۆ بە خاوەن(ئەزموونی دیموکراسی) دا ڕووبدات،کە لەهۆکارێکی سادەو بچووکەوە ئەنجامێکی هەڵەی گەورە ڕوودەدات، کە ئەگەری کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.

ڕەنگە لێدوانەکەی هۆشیار زێباری، لە بەرامبەر حەشدی شەعبی کرابێتە ،هۆکار بۆ ئەو ئەنجامە، کەسووتاندنی بارەگای لقەکەی پارتی و سوکایەتی بە ئاڵای کوردستان لەلایەن لایەنگرانی حەشدەوەی لێکەوتەوە.

ووتەکانی هوشیار زێباری هەرچییەک بن،(ووشەن) .ئەگەر کینەیەکی شاراوە خۆی حەشار نەدابێت،ئەوا بەرپرسێکی حەشد لەهەمان کەناڵ یان لە یەکێک لە کەناڵەکانی حەشدەوە، وەک خۆی یان زیاتربە هەمان چەکی (ووشە) ڕوونکردنەوەو وەڵامی دەدرایەوە. (ئەگەر کار بە هێزی مەنتیق بکرایە) . نەک سەر بکێشێ بۆ سووتاندنی بارەگا سوکایەتی بەئاڵا،کە هێمای گەلێکەو هەستی زۆرینەی ئەم گەلە بریندار بکرێت.

هاوسۆزیم بۆ هاووڵاتیانی هەرێم بۆ نیگەرانیان بۆ بێرێزیکردنی بە هێما نیشتمانییەکەمان،و دڵنەوایی و  هاوخەمیم بۆ ئەندامان ولایەنگرە دڵسۆزەکانی پارتی بۆ سووتانی بارەگاکەیان. 

ئەمکارە ناشیرینەی بەغدا، یادەوەریمان دەباتەوە بۆ هێرشکردنە سەر بارەگاکانی( حزبی شیوعی لە زاخۆ و چۆمان) و سووتاندنی بارەگاکانی( یەکگرتوو لە بادینان) و(بزووتنەوەی گۆڕان لە هەولێر)لەلایەن لایەنگرانی پارتییەوە،، وبارەگاکانی زۆرێکی تر لە حزبەکان لەلایەن (خۆپیشاندەرانی هەرێم و بەغداوە) کە هەرهەموو ئەو کارانە ،دەکەونە ڕیزی کارە ناشیرین ودزێوەکان، کە مرۆڤە

دڵسۆزو نیشتمانپەروەرەکانی پێ نیگەران و نەیارانی دڵخۆش دەکرد.

No description available.

No description available.

 

  • 1