له په‌راوێزی په‌یوەندی کورد و شیعه
د. هەردی مێد-فەرەنسا
به ههنگگرتنی پرسیڕق له شیکردنه‌وه و تێگه‌شتن له کرده سیاسییه‌کان پرسێکی نازانستی و عه‌فه‌وی نییه. له ڕاستیدا،Emotion که ده‌شێت به جۆشیان سۆز لێره وه‌ریبگێڕین،ڕه‌هه‌ند و لایه‌نێکی گرنگ و سه‌ره‌کی چالاکییه سیاسییەکانه. ڕقش به‌شێکی سه‌ره‌کی پرسیEmotion-ه. سیاسه‌ت به‌بێ خرۆشان، دروستکردنی جۆش و ڕق مه‌حاڵه. هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره ده‌که‌ین وابزانین سیاسه‌ت و سیاسه‌تکردن بریتییه له کۆمه‌ڵێ کرده و گوفتاری عه‌قڵانی. سیاسه‌ت له جۆش،ڕق، هه‌ڵچوون، خرۆشان، فریودان...خاڵی نییه. ڕق به‌شێکی گرنگی کاری سیاسییه و یه‌کێکه له بزوێنه‌ره‌کانی په‌یوه‌ندی و پهیوهندبهندییه سیاسییه‌کان.
قسه‌کردن له ڕق و تێگه‌شتن لێی له دوو ئاستدا گرنگه: ئایاڕق له دامێنه‌وه درووست ده‌کرێت و له ئاستی سه‌ره‌وه به هه‌نگ وه‌رده‌گیرێت و بره‌وی پێده‌درێت؟یان له سه‌ره‌وه درووست ده‌کرێت و بۆ خواره‌وه شۆڕده‌بێته‌وه؟ له گۆشه‌نیگای ئه‌م دوو پرسیارهوهگرنگه ئه‌مڕۆ تێبگهینڕقی شیعه له ئاستی خواره‌وه هه‌یه و بره‌وی پێده‌رێت له هه‌مبه‌ر کورد؟ یان له ئاستی سه‌ره‌وه، واته له ئاستی ده‌ستگاکانی ده‌وڵه‌ت و پارته شیعه‌کانه‌وه کار بۆ درووست‌کردنی ئه‌م ڕقه ده‌کرێت و کۆمه‌ڵگاش پێی تێدا ده‌خشێنێت؟
به خوێندنه‌وه بابه‌ت و مژاره میدیایی و ڕۆژنامه‌وانییه‌کان وا تێده‌گه‌ین که ڕقی شیعه له دامێنه‌وه درووستبووه و له ئاستی سه‌ره‌وه به هه‌نگ وه‌رگیراوه. بۆ نموونه، زۆرجار گوێمان له‌و بیرۆکه‌یه ده‌بێت که گوایه: گه‌ر گوتار و ئاکاری حزبه شیعهکانتونده له به‌رانبه‌ر کورد، ئه‌مه به مه‌به‌ستی سه‌رنجڕاکێشانی شه‌قامه. ئه‌م گوتاره له‌م ڕۆژانه زۆر له بره‌ودابوو. زۆرێک ده‌ڵێن حزبه شیعه‌کان گه‌ر به‌م شێوه‌یه توندبوون له په‌رله‌مان له سه‌روبه‌ندی گفتوگۆ و پهسهندکردنییاسای قه‌رز، به هۆی پرسی هه‌ڵبژاردنه و ده‌یانه‌وێت له‌م ڕێگه‌یه‌وه سۆز و په‌سندێتی شه‌قام بۆ خۆیان دابین بکه‌ن. واته، گه‌ر بڕوا به‌مان بکه‌ین کۆمه‌ڵگه‌ی شیعیڕقی له کورده و سیاسییهکانش ده‌یانه‌وێت له سه‌ر ئه‌م ڕقه وه‌به‌رهێنان بکه‌ن.
به‌ش به حاڵی خۆم، بڕوام به‌وه نییهڕق له دامێنه‌وه درووستبێت. ڕقی شیعه له کورد، وه‌ک ڕقی تورکمان له که‌رکووک له کورد، هه‌ردووکیان به‌رهه‌می ئه‌کته‌ر و ده‌ستگا سیاسییه‌کانن. به مانایه‌کی دی،ڕق گه‌مه‌یه‌که له سه‌ره‌وه‌ڕا دروستکراوه و هه‌ر لێره‌شه‌وه بۆ کۆمه‌ڵگا له ڕێگه‌ی میدیا و ئه‌کته‌ره لۆکاڵییه‌کانه‌وه شۆڕده‌کرێته‌وه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، پێموایه توندی پارته شیعه‌کان له به‌رانبه‌ر مافه‌کانی کورد و قه‌واره‌ی هه‌رێم هیچ په‌یوه‌ندی به شه‌قامی شیعه‌وه نییه. شه‌قام ته‌نیا بیانوو و پاساوه و جێی نیگه‌رانییشه که زۆرمان به هه‌ڵه بڕوامان پێهێناوه. شه‌قام پاساوێکی خه‌یاڵی، بیانوویهکیڤیرچواڵ و موجه‌رده که پارت و ده‌ستگا سیاسی و حکومییه‌کان بۆ لێدان له کورد و بچووککردنه‌وه‌ی فیدراڵی به‌کاری ده‌هێنن. به بڕوای من له ٢٠٠٩ه‌وه خه‌باتی شیعه خه‌باتی دروستکردنه‌وه‌ی ناوه‌ند و له په‌لوپۆخستنی قه‌راخه‌کانی ده‌وڵه‌ته. مالکی به ئاشکرا و ڕاشکاوانه ئاماژه‌ی به دروستکردنه‌وه‌ی ناوه‌ند ده‌دا، به ئاشکرا هه‌وڵی بۆ سه‌پاندنی ئه‌و بڕوایه ده‌دا که دروستکردنی ناوه‌ندێکی به‌هێز، زه‌مینه‌سازی بۆ ده‌رچوون له زه‌بروزه‌نگ و ڕێکخستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی خۆشده‌کات.
له کۆتاییدا، من بڕوام به‌و بیرۆکه‌یه نییه که هاووڵاتییانی شیعه دوژمنی کوردبن و ڕقیان له‌مان بێت. گه‌ر ڕقێک هه‌بێت دروستکراوه له سه‌ره‌وه‌ڕا هه‌م بۆ تۆخکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان، هه‌م بۆ به‌کارهێنانی وه‌ک پاساو و بیانوو به‌مه‌به‌ستی سیاسی.