به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه چل رۆژ به‌ر له ئێستا باری ته‌ندروستی تێكچوو،تا له شاره‌دێی پردێیه‌وه گه‌یه‌ندرایه نه‌خۆشخانه‌ی سه‌نته‌ری دڵ له هه‌ولێر له رێگادا كۆچی دوایی كرد،هۆ خونچه گوڵه‌كه‌ی زێده خۆشه‌ویست و ئازیزی هه‌مووان،هه‌ی خاتوونه پاك و بێگه‌رد و په‌پووله ئاساكه،ئه‌ی شۆڕه‌ژنه بوێر و چاوو دڵتێرهكه،هۆ خاتوونه شۆخ و شهنگهكه،كه‌ی ئێستا كاتی كۆچی ناواده‌ت بوو؟خۆ تۆ به‌م كۆچه ئه‌به‌دییه‌ت سه‌دان خێزان و هه‌زاران خزم و دۆستانت نیگه‌ران كرد،ئه‌ی ئه‌وه‌ت نازانی كه به كوژانه‌وه‌ی مۆمی ته‌مه‌نت ماڵی هه‌موانت خامۆش و سارد و سڕ كرد،راسته خۆ تۆ نه‌خۆشی دڵت هه‌بوو،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته به‌ر ده‌ساڵ له ئێستا نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی دڵت بۆ ئه‌نجامدرا،خۆشبه‌ختانه به‌سه‌ركه‌وتوویی ده‌ربازت بوو،تۆش زۆر ئازایانه و بوێرانه چوویته به‌ر ده‌ستی پزیشكه‌كان و نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ت ئه‌نجامدا،ده‌زانم چه‌نده ئازارت چه‌شت و له ناخۆشیدا بووی وێڕای سه‌ختیه‌كانی ژیان،مه‌ولانای رۆمی ده‌ڵێ:(گوڵ له‌سه‌ر به‌رد ناڕوێ،ببه به خۆڵ ده‌بیته گوڵستان).
خه‌سڵه‌ته‌كانی تۆ له‌م وته به‌نرخه‌دا بوو،چونكه ببویته خاك و خۆڵ،یه‌ك پارچه گوڵ و گوڵزار بووی بۆ هه‌مووان،داخه‌كه‌م مه‌رگ مه‌ودای نه‌دا تێر پڕبه‌دڵ نه‌گه‌یشتی به خۆشی و شادییه‌كانی ژیان،به ئاوات و ئامانجی خهونهكان،چی بكه‌ین له چه‌رخی زه‌مانه كه‌وتوینه‌ته نێو دونیا بێسۆزهكهی سه‌رمایه‌داری كه چه‌نده مرۆڤه‌كان تیایدا بێ‌نرخ و بێبه‌هان،ئه‌وه‌ی له‌م جیهانه تایبه‌تمه‌نده‌ی لیبرالیزم و سه‌رمایه‌داریه‌دا ته‌نیا و ته‌نیا ئه‌وه‌ی گرینگه قازانجه،زۆر له مێژه قسه‌م له‌سه‌ر ره‌وشی ته‌ندروستی ئه‌م وڵاته‌ی له‌مه‌ڕ خۆماندا كردووه و ره‌خنه‌ی جددیم لێی گرتووه،ئه‌وه‌ی به‌لای حكومه‌ته‌وه گرینگی و بایه‌خی پێنه‌درێت ته‌ندروستی مرۆڤه‌كان و بواری ته‌ندروستیه كه به ته‌واوی فه‌رامۆش كراوه،داخه‌كه‌م رۆژانه و هه‌فتانه لێره و له‌وێ چه‌ندین هاوڵاتی ده‌بنه قوربانی ئه‌و فه‌رامۆشی و بێباكیهی حكومه‌ت له بواری سیكتهری ته‌ندروستی،له زۆر بۆنه‌دا ئاماژه‌م به‌وه كردووه سسته‌می سه‌رمایه‌داری وه هه‌نگاونان به به‌تایبه‌تكردنی ئه‌و سێكته‌رانه‌ی كه موڵكی گشتین ماڵی هه‌مووانی وێرانكردوو به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندۆته‌وه و هیچ نرخێكی بۆ تاكی هاوڵاتی نه‌هێشتۆته‌وه،دوو هۆكار كه زۆر جێگه‌ی نیگه‌رانین له رووداوی كۆچی تۆدا: یه‌كه‌میان گه‌ر بنكه‌ی ته‌ندروستی پردێ ئۆتۆمبێله فریاگوزاریهكهیان بخستایه‌ته خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كان و حاڵه‌ته لهناكاوهكان و كتوپڕ به‌كاریان بهێنابایه له‌وانه بوو تۆ ده‌ربازت ببوایه،پاشان دوای ئه‌وه‌ی به مردوویی لاشه‌كه‌ت گه‌ێندرایه سه‌نته‌ری دڵ،پزیشكه‌كان پشكنینیان بۆ دڵت ئه‌نجامداوه و بۆیان ده‌ركه‌وتووه و به نیگه‌رانییه‌وه گوتویانه:خۆزگه ده‌بوو كاتی خۆی ئه‌و ئامێره‌یان بۆ دابنابایه كه بۆ ماوه‌ی شانزه ساڵ كارده‌كا نه‌ك هی دهساڵییهكه،چونكه به گوته‌ی ئه‌وان ئامێره دهساڵییهكه بۆ خه‌ڵكانی ته‌مه‌ن سه‌رو په‌نجا ساڵییه نه‌ك سی ساڵی،ئه‌مه‌ش هه‌ڵه و كه‌مته‌رخه‌میه‌كی زه‌قی پزیشكه‌كانه،خاتونه‌كه‌م بۆ نووسینی هه‌ر وشه‌یه‌كی ئه‌م بابه‌ته ئهسرینێكم رشتووه،هه‌رچه‌نده به گریان و غه‌م هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر نابێ،گه‌لێك له خزمان بیروبۆچونی جیاوازیان له‌سه‌ر ئاسه‌واری كۆچی ناواده‌ی تۆدا هه‌بون،هه‌ندێكیان خه‌می جگهرگۆشهكانتیان بوو، هه‌ندێكی دیكه‌یان له خه‌می هاوسه‌ره‌كه‌تدا بوو،هه‌ندێكی تریان له خه‌می دایكه جگهرسوتاوهكهت دا بوون،چونكه كاتی خۆی زۆر به كوێره‌وه‌ری گه‌وره‌ی كردبوون و تۆ دوو ساڵان بوویت باوكت كۆچی دوایی كردبوو، خوشكێكی دیكه‌شت له كۆچڕهوهكهی ساڵی(1991)دا له رووباری چۆمان خنكا ،خه‌می چیرۆكی ژیانی دایكه بهدبهختهكهتیش كهمنین،وێڕای هه‌موو ئه‌و خه‌مانه،به‌ڵام من به‌ته‌نێ له‌نێو هه‌موواندا له خه‌می تۆدابووم،پێمگوتن ته‌نها سڵاو له چاوه‌كانی ئه‌و چوون و بۆ هه‌تاهه‌تایه جێیهێشتین،به‌و كۆسته گه‌وره‌یه‌ی تۆ تێگه‌یشتم ته‌نیا هۆكارێك كه وامان لێده‌كات به‌رگه‌ی ژیان بگرین ئه‌وه‌یه كه ژیان هیچ مانایه‌كی نییه،خاتوونه‌كه‌م ماوه‌ته‌وه بڵێم رۆژێك نه‌بووه له ژیانتدا بێ‌ئازار بوبێتی،به‌ڵام تۆ بوێرانه به‌ره‌نگاری نه‌خۆشیه‌كه‌ت ببویتهوه و هه‌ر گوێت پێنه‌ده‌دا و هه‌میشه وات نیشان ده‌دا كه هیچت نیه و به‌تایبه‌ت تا جگهرگۆشهكانت هه‌ست به‌وه نه‌كه‌ن و منداڵه‌كانت وا راهێنابون به هیچ كڵۆچێك له ژیاندا نیگه‌ران نه‌بن و له ئه‌گه‌ری هه‌ر رووداوێكدا له ئاست به‌رپرسیارێتیدابن،به‌ڵام داخه‌كه‌م مه‌رگی له‌ناكاوی تۆ ئه‌م جیهانه به‌رینه‌ی له‌لایان زۆر بچووك كرده‌وه و تووشی شۆكی كردن و قه‌د له‌و بڕوایه‌دا نه‌بوون كه تۆ هه‌روا به سوك و ئاسانی له ده‌ستیان ده‌ربچیت و كۆچی دوایی بكه‌ی،مامۆستا ره‌فعه‌تی هاوسه‌رت به نیگه‌رانیه‌كی زۆر و فرمێسك رشتنه‌وه بۆی گێڕامه‌وه و گوتی:هه‌میشه هه‌وڵمان ده‌دا له شادی و خۆشیدابێت و خه‌مبار نه‌بێ،به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆی ئه‌و ئازاره قوڵه‌ی ناخی دوور بوو له شادی،چونكه هه‌میشه ترسی مردن له‌سه‌ر سه‌ری بوو،به‌ڵام قه‌د له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووین مردن كتوپڕ وا یه‌خه‌گیری ببێت،هه‌روه‌ها گوتی:زۆربه‌ی شه‌وان له‌تاو ئازاری سینگ و هه‌ناوی خه‌وی كه‌م بوو له كۆتاییه‌كانی شه‌و تا دره‌نگانێك هه‌ر بێداردهبوو،بۆ ئه‌مه‌ش زۆر شه‌كه‌ت ده‌بوو به‌و هۆیه‌وه به‌یانیان هێنده خه‌وی خۆش‌بوو زۆرجار جگه‌رگۆشه‌كانم ئاگاداردهكردنهوه(ژینۆ،چرۆ،به‌ڵێن)پێم ده‌گوتن:وه‌رن بزانن ئایا دایكتان زیندووه...یاخود مردووه؟به گێڕانه‌وه‌ی ئه‌م به‌سه‌رهاتانه هه‌موو ئاماده‌بووانی پرسه‌كه‌ی ده‌هێنایه گریان،به‌ڵام فایده‌ی چی كێ به گریان و خه‌م و ئازار مردوویه‌كی زیندوو كردۆته‌وه،خۆ ئاشكرایه تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانمان هه‌رده‌بێ به كه‌سه‌ره‌وه ئاخت بۆ هه‌ڵبكێشین،وه مامۆستا ره‌فعه‌تی هاوسه‌ریشت ده‌بێ ئه‌و هۆنراوه‌یه‌ی د.هاشم شیرازی كه هۆنه‌رمه‌ندی كۆچكردوو(محه‌مه‌دی ماملێ)به ده‌نگه ره‌سه‌نه‌كه‌ی ده‌یڵێت(زه‌مانه گوڵێكی دامێ و لێیستاندم) بڵێته‌وه،بن‌و بێخه‌م بنوو خاتونه گه‌نجه شۆخ و شه‌نگه خێر له خۆ نهدیوهكه بنوو،یاددت به‌خێر.