ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

مرۆڤدۆستی ئەوە نییە ئەو مرۆڤانەمان خۆش بوێت كە لەڕەنگ و ئایدیا و نەتەوە و مەزهەبەكەی خۆمانەوە نزیك بێت، بە پێچەوانەوە مرۆڤدۆستی خۆی دەبینێتەوە لە كۆمەڵێك بەها كە دەمان بەستێتەوە بە چواردەورەكەمانەوە.

هەمنگوای لەڕۆمانی پیرەمێرد و زەریادا دەڵێت: مرۆڤ بۆ ئەوە نەخوڵقاوە تا ببەزێت. پاڵەوانەكەی ململانێی سروشتی كرد و نەبەزی، بە پێچەوانەی زۆربەمانەوە كەڕەنگە پێشیەكەم هەنگاو نائومێدی بەڕوخسارمانەوە ببینرێت!

بە بۆنەی قەیرانە دروستكراوەكانەوە ژیانی هەزاران خێزان لە لێواری داڕوخان دایە و بەرپرسانی تەندروستی هۆشداری دەدەن لە مەرگی نەوەكان، بەرزبوونەوەڕێژەی شێرپەنجە، كەچی كۆدەنگییەكی نیشتیمانی نییە و هێشتا كەمینەیەك لە پارك و شەقام و هۆڵەكان دەبینرێن، كە ناڕازینبەم بارودۆخە و زۆرینەیەكیان لە نزیك بەرپرسان و دەسەڵاتن،یان لەڕاییكردنی ژیانیڕۆژانەیاندان كە بەهۆی قەیرانەكان و بێدەنگ بوون لە قەیرانەكان، دروسبوون.

توركیا و ئێران و ڕوسیا لە ئاستی سەرۆكایەتی هەرسێ وڵاتدا كۆدەبنەوە و پرسی كورد گەڵاڵە دەكەن، توركیا و ئێران هەریەكەیان هێزێكی كوردی وڵاتەكەیان بە مەترسی بۆ سەر خۆیان ناودەهێنن، كەچی دوای چەندڕۆژێك درۆنەكانی توركیا كۆمەڵكوژی ئەنجام ئەدەن و بە ئاسانی بە سەریاندا تێدەپەڕێت. گەرچی بەراورد بە كۆمەڵكوژییەكانی پێشتر دەنگدانەوە و لێكدانەوەی جۆراوجۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

حەشدی شەعبی سمێڵی كاكەییەك دەتاشن و هەر زوو ئیدانە ئامادەكراوەكان بڵاو دەكرێنەوە، وەك ئەو داڕشتنانەی كاتی خۆی كە قوتابی بووین، مامۆستا داڕشتنێكیعارەبی بۆ دەنووسین كە گشتگیر بوو، بۆ هەر بابەتێك بتویستایە دەگونجا، تەنها بۆشاییەكانمان بەو وشەیە پڕدەكردەوە كە دەگونجا، ئەگینا لە بری ئەو هەموو ئیدانەیە شانمان دەدایە بەر تێكۆشانێكی نیشتیمانی، كە نە حەشدی شەعبی بوێری دەكرد سەر و سمێڵی پێشمەرگەیەك بتاشێت، نەڕاكان جبوری هاوشێوەكانی دژایەتی كوردیان دەكرد لە كەركوك و نە درۆنەكانی توركیا تیرۆریان دەكردین.

چالاكوانێك دژی دەستدرێژی و تۆپباران گردبونەوەی جەماوەری بكات و دەستگیر بركرێت، ئاماژەی مەترسیدارن بۆ كوشتنیڕوحیەتیڕوبەڕوبونەوەی نەیارەكان، كە هەموو هێزێك كاردەكات بۆ بەزیندوو هێشتنەوەی ئەوڕوحیەتە و گەشە پێدانی.

ئاوڕێك لە مێژوو بدەینەوە دەیان نمونەی زیندوو دەدۆزینەوە كەیەكێتی و پارتی پێش حەشدی شەعبی و سوپای عێراق، كوردیان بەرشەقدا و سوكایەتییەكان بە پیرۆزییەكانی خەڵك كرد، كە بڕواناكەم كەسانێك هەبن نكۆڵی لێبكەن، تەنیا كەسانێك هەن پاساوی بۆ دەهێننەوە و ڕەوایەتی پێدەدەن!

پیرۆزییەكانی هەموو ئاینزا و نەتەوە و كەمە نەتەوایەتییەكان دەبێتڕێزلێگیراوبن، نابێت ململانێكان شۆڕبنەوە بۆ ئاستی دەستبردن بۆ پیرۆزییەكانییەكتر، ئەوەی لە هەموو پیرۆزییەكانیش پیرۆزترە، مرۆڤ و مرۆڤایەتییە كە ئەمڕۆ هیچ بەهایەكی ئەوتۆی نەماوە، بە جۆرێك مرۆڤەكان لە برسا و لە تینوێتیدا دەمرن، بەهۆی نەخۆشی و خراپیڕێگاوبانەكانەوە دەمرن، بەهۆی پیسبوونی ژینگە و نەبوونی خزمەتگوزارییەوە دەمرن، ئاساییە و هەستی خەڵك و دەسەڵات ناجوڵێنێت، بەڵام بابەتێكی تر و پیرۆزییەكی تر، خەڵك دەهێنێتە قسە و دەسەڵات هاندەدات بۆ ئیدانەكردن!

 

  • 1