ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لە بابەتی پێشتردا باسی گرنگی بنەما سەرەکیەکان و ناوەڕۆکی کرێکاریانەی پرۆژەی یاسای کاری هەرێمی کوردستان کرا لەبارەی کات و ڕۆژی کارکردن و بیمە

و خانەنشینی و یەکسانی کرێ و کاری سەندیکای .

هاوکات لە گەڵ ئەو خاڵانەدا پێوویست دەکات باسی گرنگی بواری کرێکاری بیانی و کشتوکاڵی و دادگای کار و پشکنینی شوێنکار و گواستنەوەی پرۆژە لە خاوەنکاری سەرەکی بۆخاوەنکاری دووەم و بەرپرسیارێتی تێیدا بکەین دەبێت یاسا وڕێساکان

لەڕوانگەی بەرژەوەندی کرێکارانە وە دابڕێژرێیت . پێوویستە یاسای کاری نوێ ئەم بەند و ماددە وبڕگانەلە خۆ بگرێت :

۱-لەیاسای پێشنیارکراوی هەرێمدا ولە مادەی (۸)بڕگەی (ج)دا هاتووە باسی (قەدەغەکردنی بازرگانی کردن بەکرێکارەوە دەکرێت ) پێوویستە ئەمەی بۆ زیادبکرێت ( هەرکرێکارێک بخرێتە سەرکارێکی تر بێ خواستی خۆی کە لەگرێبەستەکەدا نیە ) چونکە زور جار کرێکار بۆ کارێک هاتووە بەڵام کارێکی تری پێدەکەن ئەمە پێچەوانە مافی ئازادی هەڵبژاردنی کارکردنە .

۲-لەمادەی (۹) پرۆژە یاساکەدا هاتووە لە کاتی پرۆسەی (خصخصە)ی پرۆژەکان یان فرۆشتن یان گواستنەوە یان لێکدانی پرۆژەکاندا خاوەنکاری نوێ بەرپرس دەبێت لەمافەکانی کرێکار ، پێوویستە ئەمەی بو زیاد بکرێت ( نابێت هیچ جیاوازیەک بکرێت لەمافو ئەرکدا لەنێوان کرێکارانی پرۆژە کۆنەکە و کرێکارانی نوێی خاوەنکاری نوێ .

۳-لەمادەی (۱۲) وبڕگەی دووەمدا : هاتووە ( کرێکار لە هەر مافێکی خۆی دەست بەردار بێت کەلەیاساکەدا هاتووە تا ماوەی (٦) مانک بەپووچەڵ دەدەنرێت )،

پێوویستە ماوەکەی درێژتر بکرێتەوە تا ( ۳) ساڵ بەپوچەڵ دابنرێت ئەمە هاوتا دەبێت لەگەڵ ماددەی (۱۰) کە تا ( ۳) ساڵ کرێکار بۆی هەیە سکاڵا پێشکەش بکات لەکاتی ناکۆکی کاردا .

٤ -بەپێی مافی مرۆڤ و بنەماکانی کاری نێودەوڵەتی کرێکاری بیانی وەک هەر کرێکارێکی تری ناوخۆی ووڵاتان مافی یەکسانیان هەیە بەڵام لەمادەی (۱٤)ی پرۆژە یاسای کاری هەرێمدا هاتووە کە گرێبەستی کار دەبێت بەزمانی فەرمی ( کوردی و عەرەبی ) بێت ، پێوویست وایە کەلەگەڵ ئەم دوو زمانە فەرمیەی هەرێم ، کرێکاری بیانی مافی هەبێت بەزمانی (دایک یان هەر زمانێکی رێکەوتن لەسەر کراو ) گرێبەستی کار بکات .

٥-لەماددەی (٦۰) بڕگەی (٤) دا هاتووە :

(کرێکارانی کشتوکاڵی و پاسەوانی ئەم یاسایە نایانگرێتەوە کەتایبەتە بە دیاری کردی کاژێرەکانی کارکردن) ئەمە جیاوازی کردنە لە ناو چینی کرێکاردا و پێوویستە ئەم (دوو ڕشتەی چینی کرێکار هەمان یاساکە بیانگرێتەوە .

٦- لەبەشی( پشکنینی کار ) دا پێوویستە ئەم بڕگەی بۆ زیاد بکرێت ( لە هەمو پارێزگایەکدا بەرێوبەرایەتیەکی تایبەت بکرێتەوە بۆ پشکنین و ژمارەی پشکنێرەکان لە هەر پارێزگا یەکدا لە(۳۰) پشکنێر کەمتر نەبێت و لە ئیدارە سەربەخۆکاندالە ( ۱۰) پشکنەر کەمتر نەبێت .

تابتوانرێت پرۆسەی پشکنینی کار بەتەواوەتی جێگای خۆی بگرێت .

۷- لەبەشی دەیەم ( پاراستنی ئافرەتی کرێکار ) ولەماددەی (۷۹) دابڕکەی یەکەم دا : هاتووە کە (۱٤) هەفتە دیاری کراوە بو موڵەتی دایکایەتی .

پێوویست وایە کە ( ٦ مانگ دیاری بکرێت بۆ موڵەتی دایکایەتی لەسەر خاوەنکار و (۱۲) مانگ دیاری بکرێت لەسەر حکومەت بەکرێی تەواوە . ئەمە پرسەنگی ڕەگەز دەپارێزێت لە کارو باری ژیانی گشتیدا .

۸- هەر دەربارە ئازادی کاری ئافرەتان پێوویستە خۆیان سەربەست بن چ جۆرە کارێک دیاری دەکەن کامە بڕیار جێبەجێ دەکەن ، دەبێت ئەو بڕیارانە هەڵبوەشێنرێتەوە بۆ کاری سەخت و پیشەسازی وبیناسازی و زۆرێکی تر کەنابێت ئافرەتان کاری تیادا نەکەن ، گەر وانەبێت ئەمە پێچەوانەی ڕێکەوتنی نێودەوڵەتیە تایبەت بە مافی کارو کرێی یەکسانە لەنێوان ژن وپیاوی کرێکاردا .

۹- بو ڕاگرتنی هاوسەنگی ڕەگەزی ( بالانسی جەندەری ) پێوویست لەیاسەکەدا دیاری بکرێت کەلە هەموو پرۆژەیەکدا ڕێژەەیەکی دیاری کراو بۆ دامەزراندنی هەلی کار بۆ ئافرەتان کرێکار بڕەخسێنێت .

۱۰- لەکۆتایی ئەم بەشەدا جەخت لەسەرئەوە کرایەوە یەکسانی لە هەلی کار و گڕێبەستی یاسایی و مافی کرێکر بیانی کرایەوە کەبەشێکن لەمافە بنەڕەتیەکانی کارکردن .

 

  • 1