ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەژاپۆن،لەکاتی جەنگدا ئەوکوڕەی لە وێنەکەدایە برا مردووەکەی لەکۆڵ ناوە تا بیبات ئەسپەردەی بکات، سەرنجی سەربازێک ڕادەکێشی و داوای لێدەکات منداڵە مردووەکە فڕێ بدات تاماندوونەبێت. کوڕەکەش بەسەربازەکە دەڵێت:

ئەوە برامە قورس نییە!

سەربازەکە تێدەگات ودەداتە پڕمەی گریان.

لەوکاتەوە ئەم وێنەیە هێمای یەکێتیە لەووڵاتی ژاپۆن.

بائێمەش ئەمە بکەینە دروشممان:

ئەوەبرامە قورس نییە، ئەوە خوشکمە!

ئەگەر کەوت هەڵیدەستێنمەوە،

ئەگەر ماندووبوو یارمەتی دەدەم،

ئەگەر بێ هێز بوو پشتیوانی لێدەکەم،

ئەگەر هەڵەی کرد لێی دەبوورم،

ئەگەر هەموو دونیا لێی لا تەریک بوون لەسەر پشتم هەڵی دەگرم.....قورس نییە!

ئەوە....برامە

هیوادارم (برا- خوشک)ەکانمان پارێزراوبن.

--------------------------------------------------

* دەقە عەرەبیەکەم بەکەمێک دەستکارییەوە لە واڵی (almas s abdula) وەرگرتووە.

  • 1