ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

هەمووان دەزانن لەماوەی کەمتر لە دوومانگدا کۆماری ئیسلامی ئێران لە ڕێگای درۆن و مووشەکی دوورهاوێژەوە، هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر بنکە وبارەگای حیزبەکانی ڕۆژهەڵات و هاوڵاتیانی سڤیڵ و چەندین قوربانی لێکەوتەوە،جگە لەزیان گەیاندن بەخانوو و ماڵ وبارەگای حیزبەکان.

هەڵبەت پشووتریش ئێران بەردەوام بووە لە بۆردوومانکردن بەڵام ئەمجارەیان جیاوازە، چونکە ڕاستیەکی حاشا هەڵنەگر هەیە، ئەویش ئەوەیە زیاتر لە دوومانگ خۆپێشاندانو ناڕەزایەتی ٸافرەتان ولاوان بەدروشمی سەرەکی نان ،کار ، ئازادی و ژن، ژیان ئازادی لەسەرتاسەری ئێران دەنگدانەوەی لەرزینی ڕوخانی دیکتاتوری دروستکردووە و هەمووان بێجیاوازی هەستاون بەخۆپیشاندان وناڕەزایەتی بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەمەش کاریگەری زۆری لەسەر ئێران دروست کردووە بەشێوازێک کە ڕژێمی کۆماری ئێران زیانی زۆری پێگەیشتووە و تەنانەت ترسی سەرهەڵدانی گەورەتری هەیە.

لەم کاتەدا بۆردوومانکردنی بارەگای دیمووکرات و حیزبەکانی ڕۆژ ھەڵات، پەرچەکرداری ئەو ناڕەزایەتیانەیە کە گەلی ڕۆژهەڵات بەرپای کردوە وکاریگەری لەسەر ڕژێمی کۆماری دروستبووە، لەو وایە ئەو حیزبانە بەشدارن، نازانیت ئەوەی هەیە ئیرادەی پۆڵاینی جەماوەرە نەک حیزبەکان، بۆیە بەم بۆردومانکردنانە دەیەوێت چاوی ناوخۆ و دەرەوە لەسەر خۆی و ناڕەزایەتیەکان لابدات و بێنرخی بکات.

دەمەوێ ئاماژە بەوەشبدەم، بەشێکی دیکەی بەردەوامی بۆردومانەکانی ئێران، بێدەنگی و بێهەڵویستی حیزبە دەسەڵاتدارەکانی باشووڕە بەهەر سێ سەرۆکایەتیەکەی حکومەتی هەرێمیشەوە،کە خۆیان کپ کردوە بەرامبەر بەرامبەر بەئێران و تورکیا.

ئەرکی پلەیەکی پەرلەمانتارانی عێراقە حکومەتی عێراقی بجوڵێنن بۆ وەستانەوە دژ بەم هەموو بۆردوومانەی دەکرێته سەر خاکی کوردستان و سنورێک بۆ ئێران دابنرێت، بۆیە ئەگەر ڕێگیری نەکرێت ڕەنگە داهاتوو بۆدوومانی ئێران ناوچە خالی لە حیزبە کوردییەکانیش بگرێتەوە.

لەکاتێکا پێشیل کردنی سەرەوی خاکی عێراق وھەرێمی کوردستانە پیوستە سنوریک بۆ کۆماری ٸیسلامی ٸێران دابنری چیتر سەروەی عیراق و ھەریمی کوردستان پێشێل نەکات ..ٸەرکی سەرەکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ویەکیتی و پارتیە سنوریک بۆ ٸەو بووردومانانە دابنین

  • 1