لە ڕوانگەی چینایەتیەوە
لەماوەی هەردوو کابینەی (٦-۷) ی حکومەتی هەرێمدا، ڕێوشوێنی زۆر گیراوەتە بەر بۆ کۆکردنەوەی سامان و داهاتی گشتی بۆ قاسەی ژێر زەمینەکان ، لەڕێگەی بڕیار و دەرکردنی ڕێنمایەوە ، بەتایبەتی لەبارەی پاشەکەوتی مووچە و زیادکردنی باج و ڕسومات و بڕینی دەرماڵەو ڕاگرتنی بەرزکردنەوەی پلەی فەرمانبەران ، کەلە ساڵی ۲۰۱٦ وە ڕاگیراوە لەهەمان کات لێپرسینەوە وشێوازی پلە بەرزکردنەوە ، هەر هەموو ئەم مافانە چەندین ساڵە بەپێی یاسا ڕێکخراون و جێبەجێکراون لەچوارچێوەی (یاسای خانەنشینی و یاسای خزمەتی شارستانی و یاسای ئینزاباتی دەوڵەتدا) .
بەڵام دەسەڵاتە بۆرژوا مشەخۆرەکەی پارتی و یەکێتی دەیانەوێت بێ ڕەچاو کردنی بنەما یاساییەکان کە سەرچاوەی لەدەستور وعورفی سیاسی و قانونیەوە وەرگرتووە کارنەکەن و ، بەپێی بەرژەوەندی چینایەتی و هەلپەرستانەی خۆیان هەڵوێست و بڕیار وەربگرن
و بەڕێنمای و بڕیار کار بکەن کە لە ڕووی پلەبەندیەوە لەخوار یاساوەیە ، دەیانەوێت مەرامە گڵاوەکانیان کەبریتیە لە کۆکردنەوەی داهات و سامان ودارای جێبەجێبکەن بەناوی چاکسازی وبڕیاری حکومەتەوە .
ببینین لەدوا کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرباری ناکۆکیەکانیان ( پارتی و یەکێتی ) بریاریان داوە پلە بەرز کردنەوە دەبێت لەسەر بنەمای (شایسەتەیی) بێت ، لەکاتێکدا لە یاسای خزمەتی شارستانیدا هاتووە بۆ فەرمانبەرانی پلە (۹ بۆ ٥) دوای چوار ساڵ خزمەت پلە بەرزکردنەوەی بۆ دەکرێت و لەپلەی (٥ بۆ ۱ ) چوار ساڵ جارێک خزمەتی بۆ دەکرێت ، بەڵام دەسەڵاتی سەرمایەدارانەی هەرێمی کوردستان دەیانەوێ لەڕێگەی لیژنەیەکەوە ئەو مووچەخۆرانە دیاری بکەن کە کێیان شایستەیە و کامیان شایستە نیە .
لێرەوە پێوویستە چەند خاڵێک بۆ هوشیارکردنەوەی هەمووان بخەینە ڕوو :
۱- ئەمە پێچەوانەی یاسای خزمەتی شارستانیە هەروەک چۆن پاشکەوتی مووچە نایاسییە .
۲- یاسای ئینزاباتی دەوڵەت هەیە ئەگەر فەرمانبەرێک کەمتەرغەم بێت سزای یاسای وەردەگرێت ئیتر بۆچی جارێکی تر تۆ دەیخەتەوە بەردەم سزایەکی تر ووپلە بەزکردنەوەی دوا دەخەیت .
۳- وەک ڕۆژی ڕووناک دیارە کە هەرچی بەرپرسی حکومی هەیە لە بەرپرسی بەشێکەوە تا بە بەڕێوبەر و وەزیرێک دەکات سەر بەیەکێتی و پارتی و کەم کەمێک گۆڕان یشی تێدایە ، ئێ ئەزمونی ڕابردوو پێمان دەڵێن کە کەسانی سەر بەخۆیان لە پێش یاسا و ماف و ڕاوایەتیەوەیە نەک خزمەت و دڵسۆزی کەفائەتەوە .
٤- حکومەت دوو پلە بەرز کردنەوە قەرزاری مامۆستا
و فەرمانبەرانە و ئەگەر دەست پێبکاتەوە و بەپێی یاسا کاربکەن ومافی مووچە خۆران بدەنەوە ئەوابڕێکی زۆر لە داهات دەبێت خەرج بکەن کە ئەوان پێیان وایە بە فیڕۆ دەچێت لەکاتێکدا ئەوە مافێکی یاسایی مووچە خۆرانە کە لەخزمەتی ڕاستەقینەدان .
٥- لەلایەکی ترەوە داخوازی قوتابیانی کوردستان ئەوەیە کە دەرماڵە بەیاسا رێکبخرێت نەک بڕیاری ئارەزوومەندانەی دەسەڵات ، بەڵام سەرباری ناڕەزایەتی و خۆپیشاندانی خوێندکاران سورن لەسەر بۆچونەکانی خۆیان کە دەرماڵە بەئارەزوو دەدەن نەک بەپێی یاسا.
ئەم کار و بەرنامانەی حکومەتی دوو زۆنی زەرد وسەوز لەخۆڕا نیە و بێگومان سەرچاوەی ئەم نادادیی و بێ یاساییە لە ڕوانگەی بەرژەوەندی چینایەتی خۆیان و دەسەڵاتەکەیانەوە سەرچاوە دەگرێت و بۆ پاراستنی قەڵای زۆرداری سەرمایەدارانەیانە ، کە خۆیان شاهانە
و خەڵکی زەحمەتکێش و فەرمانبەران و قوتابیانی ماندوو نەناس بە کولەمەرگی و هەژاری بژین .
ئەمە ڕووی ڕاستەقینەی دەسەڵاتدارێتیە لە هەرێمی کوردستان کە بەردەوام ئیدیعای دیموکراتی و مافی خەڵک دەکەن .
کۆکردنەوەی سامان دەبێت بەڕێگەی شەرعی و لەچوارچێوەی بەرژەوەندی گشتی و هەر بۆ پێداوویستی گشتی بەکار بهێنێرت ، نەک بۆ چینێکی ئورستۆقراتی باگراوند بەکۆنەپەرستی وهەلپەرستی .
وورد کردنەوەی ئەم بڕیار وڕێنماییانەی حکومەت دەبێ ڕیسوا بکرێت و خەڵکی لێ بەئاگا بهێنرێت چونکە هەر ئەم ووردە بڕیار و ڕێنمای و ڕێو شوێنە دارایی و ئیداریانەیە دەبێت هۆی دروست بوونی زیاتری کەلێنی چینایەتی و جیاوازی لەنێوان ژیان وگوزەرانی جەماوەر بەگشتی و چینی کرێکار و فەرمانبەران و مووچەخۆران بەتایبەتی ،
ئەم دۆخە دەخوازێت مەودای تێکۆشانی چینایەتی فراوان تر بکرێت تاهێزی گۆڕانگاری بەهێز تر و گاریگەر تر بێت لەپێناو ژیانێکی شایستە وخۆشگوزەراندا کە بەڕاستی و واقیعی ئیمکانی بەدیهێنانی هەیە .