ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەمرۆ ترامپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا رایگەیاند کەوا خۆی بۆ ٢٠٢٤ دەپاڵێویت، راگەیاندنی ئەو پاڵاوتنە کۆدەنگی کۆمارییەکانی لەسەر نییە، چونکە ترامپ بە هۆکاری لەدەستدانی دەنگەکانیان دەزانن لە هەلبژاردنی ئەم دواییە، کەوا ئەوانەی ترامپ پشگیری کردن، شکستیان هێنا، ترامپ وەکو سمسارێکی دەستڕۆیشتووی پارەدار مامەلە دەکات، نەک وەک حزبییەک کە وا خەمی گەل و نیشتمان و هاوڵاتیان بێ، لەو پێناوەشدا غەریزەکانی خۆ ی هەڵدەڕێژێ، دژی ژن و کۆچبەران و پاڵپشتی خۆی بۆ سپیپێستەکانی ئەمریکا دەردەبڕێ کەوا پتر لە ٦٠٪ خەلکی ئەمریکا پێک دەهێنن،

بەهۆی ئەم سیاسەتە چەوتانەی سوورەی بەدفەڕ، لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا دیموکراتەکان کۆنترۆلیان بە دەست هێناوە ، گەیشتن بە پەنجا ئەندام، دوای ئەوەی کورسی ویلایەتی نیڤادا دیموکراتەکان بردیانەوە، ئێستا بێ ئەوەی ئەنجامی جۆرجیا ئیعلان بکرێ دیموکراتەکان پەنجا کورسی پیرانیان مسۆگەر کردووە، کەواتە دیموکرات لە ئەنجومەنی پیران زۆرینە دەبن، کەوا پەسەندکردنی بڕیارەکانی بەدەستەو بۆ سەرۆک ڕەوانە دەکات، کەوا واژووی لەسەر بکرێت، بەو پێیە سەرۆک لە دیموکراتەکانەو جێگری سەرۆکیش هەر دیموکرات، چونکە دەنگی جێگری سەرۆک کامیلا هاریس لە ئەنجومەنی پیران دەبێتە پەنجاو یەک، سەرۆکی ئەنجومەنی پیرانە، بۆیە زۆرینەی ئەنجومەنی پیران لە دەست دیموکراتەکان دەبێ، ئەنجومەنی نوێنەران دەمێنێ هێشتا ئەوانەی بە مێل دەنگیان داوە لە شوێنە دوورەکان هەژماریان کۆتایی نەهاتووە. بەڵام تاکو ئێستا کۆمارییەکان لە پێشەوەن لە ئەنجومەنی نوێنەران دا، پێچەوانەی ئەنجومەنی پیران، دیموکراتەکان لەسەرەتای هەلبژاردن وا تەوەقوع دەکرا کەوا خراپ تێک بشکێن، بەلام کۆمارییەکان دەلێن هەموو هۆیەکان بەهۆی ترامپی بوو، دەنگیان نەهێنا.

دوای ئەوەی ئەوانەی ترامپ پشگیری کردن لە نێوانیان محەمەد ئۆز کەوا بە رەچەڵەک تورکە، لە پەنسلڤانیا دۆراندیان، هەروەها پالێوراوەکانی کۆماری لە زۆربەی ویلایەتی تر، ئەوانەی ترامپ پشگیری کردن هەموویان دۆران، چونکە جەماوەری کۆماری بەشێکی زۆریان دژی ترامپ بوون، بەتایبەتی موحافزکارەکانی کۆماری، تەنها بزووتنەوەی MAGA واتا make America great again پشگیری سورەی دەکەن، ئەوانەی

ئێستا بەشێکی خەلکی ئەمریکا بە کۆماری و دیموکرات ، بەتایبەتی کەمینەکان و رەشپێست و کۆچبەرەکان و ئیسپانی نەفرەتی لەسوورەی بەدفەڕ دەکەن. بە خۆپاڵاوتنی ترامپ کۆماریەکان ئینشیقاق دەکەوێتە نێوانیان. واتە دەبن بە دوو لەتەوە، چونکە کۆمارییەکان دی سانتۆس حاکمی فلۆریدا بۆ ٢٠٢٤ دەپالێون، دوای ئەوەی لەم هەڵبژاردنە دەنگێکی زۆری هێنا، بەلام بەشی زۆری کۆمارییەکان ئەو بزووتنەوەی MAGA واتا چەقوکێشەکانی ترامپ بە هەلە دەزانن، بەشێکی زۆری موحافزکارانی کۆماری لە شێوەی سەرۆکەکانی پێشووی ئەمریکا وەک و خانەوادەی بۆش و جۆن مەکەێن لە ئەریزۆنا دژی ئەم بزووتنەوەیەن، هەروەها سەرۆکی کەمینەی کۆمارییەکان لە ئەنجومەنی پیران مچ مەکۆنێل دژی هەلسوکەوتەکانی ترامپە بە لادەر لە یاسای دادەنێ، لەکاتی رووداوەکانی شەشی

جەنیوەر مایک پنس جێگری ترامپ دژی ترامپ وەستا کە داوایان دەکرد، be headed سەری پنس بپەڕێنن، لەشێوەی داعش لەلایەن ئەو خۆیشاندەرانەی چوونە ناو کۆنگریس، هەر وەکو داعش ئێستا بە بزووتنەوەی MAGA خۆیان ناو دەنێن ، هەر چەندە مایک پنس جێگری ترامپ بوو، بەلام مایک پنس دژی ترامپ وتی هەلبژاردنەکانی ٢٠٢٠ هەلبژاردنێکی راست و بێگەرد بوو. بایدن بردییەوە،. بۆیە ویلایەتەکانی ئەریزۆنا، پەنسلڤانیاو جۆرجیا دەنگیان بە دیموکرات دا، کەوا پێشتر بۆ کۆمارییەکان هەژمار دەکران. چونکە پەیرەوی پرۆگرامی دیموکراتەکان لەگەل گۆرانکارییەکانی سەردەم دەگونجێ، بۆ نموونە مافی ژنان بە پالپشتی یاسای لەباربردنی منال، کە هەموو ژنانی هێنا سەر خەت دەنگ بە دیموکرات بدەن، یان پێدانی لۆن و خۆشبینی قەرزەکانی قوتابیانی زانکۆ کە هەموو خوێندکاران دەنگیان بە دیموکرات دا، هەروەها گەلێ یاسای تر کەوا مافی کەمینەکان دەپارێزێ، بۆیە زۆربەی رەشپێست و ئسپانی و چاینیز، عارەب و کورد دەنگیان بە دیموکراتەکان دا،

کەواتە کۆمارییەکان و سەرمایەدارە حوتەکان لەداهاتوو دەنگیان بەرەو داکشان دەچێ، بەکردنەوەی رێگای کۆچبەران کەوا لە ئەمریکای لاتین ڕەو بۆ ئەمریکا دەکەن، کەوا زۆرینەیان هەلگری بیرو باوەڕی چەپ و هێنانەکایەی عەدالەتی کۆمەڵایەتین، کەواتە کۆمارییەکان و سەرمایەدارەکان لە داهاتوو بەرەو داکشان و لەبەردەم تەنگژەکی گەورە دان.

  • 1