ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

شۆڕشی ژیناو ڕاپەڕینی خەڵکی ڕۆژهەڵات وئێران درێژەوبەردەوامی هەیەوڕۆژلەدوای ڕۆژ فراوانتروبەهێزتردەبێ ئەم شۆڕشە کاریگەری وفشارێکی گەورەی لەسەر دەسەڵاتی ڕژێمی ئێران لەناوخۆی ئێراندا دروست کردووە شوڕشیکی ڕادیکاڵانەوئینسانیانە وسەرتاسەریانەو شۆڕشگێڕانەوپێشکەوتنخوازانەیە لەقوڵایی هەناوی خەڵکی ئێراندا سەری هەڵداوە بورکان وشەپۆلی پەنگخواردوی ٤٣ ساڵی حوکمی دەسەڵاتی ستەم وچەوسانەوەیە ئێستا تەقیوەتەوە وڕاساوە بوەتە هێزێکی گەورە ی ئەتۆم ئاسا هیچ هێزێکی دەسەڵات ناتوانێ بەری پێ بگرێ یان کپ وخامۆشی کات.

هەربۆیە شۆڕشێکی وابەهێزوڕیکخراو وڕادیکاڵ و یەکگرتوو پڕهاوپشتی وئیرادەونەبەردی وقوربانی دان ترسێکی گەورەی لەدڵی دەسڵاتدارانی ڕژێمی ئێراندا دروست کردوە وئەم شۆڕشە لایان بۆتە هستریاومۆتەکە وگەورەترین فشاروکارگەری لەسەردروست کردون لەسەروژێروڕیشەوە مۆڕاڵ وئایدۆلۆژیاوسیستەمی دەسەڵاتی ئەم ڕژێمەی هەڵوەشاندوەوهیچ پیرۆزی وبەهایەکی بۆنەهێشتۆتەوە بەتایبەتی ئەم شۆڕشە ژنان نمایشی گەورەی تیادەکەن کەگەورەترین ستەمیان لەسەربوە.

هەربۆیە سەرەکیترین ئامانجی ڕژێمی ئێران لەبۆردومانکردنی بنکەوبارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە باشووری کوردستان هەوڵی ڕزگاربوون ودەرهاتنە لەوقەیران وفشارە گەورە ی کە هەناوی ئەم دەسەڵاتەی گرتۆتەوە ئەمە وێڕای قەیرانی قوڵی ئابوری ساڵەهای ساڵی ئەو ڕژێمە کەدووچاری هاتوە تالەوێوە بەحسابی خۆی سەرنجی خەڵکی ناوخۆی ئێران وڕای گشتی جیهانی وناوچەی بگوازێتەوە بۆئەوەی کە ئەوەی ڕوودەدا لەناوخۆی ئێراندا پلان ودەستی هێزی دەرەکی لەپشتە بۆئەومەبەستەش حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەهۆکاری سەرەکی وبەداینەمۆی ئەوشۆڕشە ناودەبات تابتوانێ لەوڕێگەوە کۆتایی بەڕاپەڕین وشۆڕشی ناوخۆی ئێران بێنێت ولەلایەکی تریشەوە حیزبەکانی ڕۆژهەڵات بەلکێشکات بۆشەڕێکی جەبهەیی تالەوێوە ئاقاری ئەوشۆڕش وڕاپەڕینەی ناوخۆی ڕۆژهەڵات وئێران بەرەوئاقاری تووندووتیژی وچەک هەڵگرتنی خەڵک ببات تاوەکوبیانووی بەکارهێنانی سوپاوچەکی گەورە بۆ دروست بێت دژی خەڵکی ڕاپەڕیوو شۆڕشگێڕ .

لەئێستادا ڕژێمی ئێران بەوهەموو هێزە ئەمنی وسەرکوتگەرەوبەوهەموو هێزوچەک وسوپایەی هەیەتی نەیتوانیوە وناتوانێ ئەم شۆڕشە کپ وسەرکوت بکات وێڕای ئەوهەموو کوشت وکوشتاروگرتن ووەحشیگەریەی ئەوڕژێمە بەرامبەر بەخەڵکی شۆڕشگێڕی دەست بەتاڵی ڕۆژهەڵات وئێران وێڕای ئەوهەموو خوێن وقوربانیەی خەڵکی ڕۆژهەڵات وئێران کەڕۆژانە دەیبەخشێ هێشتا ئیرادەو وورەوئازایەتی ونەبەردی خەڵکی شۆڕشگێڕ لەلوتکەدایەوناکەوێ ونانەوێ وڕاوەستاوە وشۆڕش لەئێران بوەتە پیشەی ڕۆژانەی خەڵک تەنانەت یاری وکایەکانی مناڵانیش لەئێران بوەتە شۆڕش هەربۆیە ڕژێمی ئێران توشی شۆک بوە لەبەرابەر ئەوئیرادەوهێزە گەورەیەی خەڵکی ڕۆژهەڵات وئێراندا هەربۆیە لەبەرابەر حەشامەتی خەڵکی شۆڕشگێڕداناتوانی بۆمب وتانک وتەیارەوتۆپ وسوپا بەکاربێنێت چونکە دەزانێت ئەوهێزەی خەڵک لەهێزوسوپاوچەکی ئەوبەهێزترە هەربۆیە دەیەوێت لەڕێگەی ئەوبۆردومانانەوە وئەوشۆڕشە بەلاڕێ و بەئاقاری شۆڕشێکی چەکداریدا ببات.

هەربۆیە بۆردومانکردنی بنکەوبارەگایانەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات کارێکی نالۆژیکی وهەوڵێکی شکستخواردووی ڕژێمی ئێرانە ومایەپووچی ولاوازی وشڵەژاوی دەروونی ئەوڕژێمەدەردەخات ئێ باشە باوای دانێین ئەوە شۆڕش لەڕۆژهەڵات دەستی ئەم حیزبانە ی لەپشتە ئەی لە تاران وشیرازوئەسفەهان وئاراک وبلوجستان هتد دەستی کێ ی لەپشتە ئەی باشە خۆ بلوجیەکان وتارانیەکان وئەسفەهانیەکان وشیرازیەکان بنکەوبارەگایان لە زڕگوێزوکۆیە نیە ئەی کێ ئەوان هاندەدات ئەی ئەوەکێ یە بلوجیەکانی فێرکردوە بێنە شەقام وبەدەنگی بەرزهاوار بکەن ( کوردستان تەنها نیە بلوجستان پشتیوانیە) هەربۆیە ئەم ئیدعاوقسانەی ڕژێمی ئێران مایەی پێکەنین وگاڵتەجاڕیەو هەوڵێکی بێ هودەی فریودەرانەی ئەوڕژێمەیە بۆدەربازبوونی لەوقەیران وفشارەی تێیکەوتوە ئەمجارە دەرهاتنەوەی لێ ی زۆر زەحمەتە خۆشی باش دەزانێت مەرگ وڕووخانی زۆرنزیک بوەتەوە .

ئەم بۆردومانانە نەک ئەوشۆڕشەی کپ نەکرد بگرە جار لەدوای جار زیاتر گڕوکڵپە دەدات بەشۆڕش وڕاپەڕین وبەرینتروفراوانتری دەکات وجۆش وخرۆشی زیاتری پێ دەبەخشێ ئەوبۆردومانانە زیاتر خەبات وهاوپشتیی وهەماهەنگی ویەکگرتویی خەڵکی ڕۆژهەڵات وئێران دەمەزەردوپتەوتردەکات هەربۆیە بەزەرەری ئەوڕژێمە شکاوەتەوە.

ئەوبۆردومانانە هاوکات ئەوڕاستیە دەردەخات کەبەڕاستی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات پێگەو سەنگی خۆیان هەیە لەڕۆژهەڵات کە جەماوەرونفوزوڕێکخستنیان هەیە وکاریگەری وفشاری جدیان دروست کردوەو خەڵکی ڕۆژهەڵات حسابیان بۆدەکات وبەدەنگ پەیامەکانیانەوە دێن وهاوپشت وهاوکاریانن.

  • 1