ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

رژێمی فاشی تورکیان و ئێران سەرەڕای ئەوەی لە ۹۱وە بە رێکەوتن لە گەڵ جوت بنەماڵە سەروەت و سامانی هەرێمی کوردستان قوڕخ دەکەن، ئێستا بۆ لێدانی کوردستان وەک ئەوەی هەنگوینیان لە داردا دۆزیبێتەوە وایە.

لە دێرزەمانەوە تورکیا و ئێران بە خوێنی سەری کورد تینون لە هەر هەلێک دەست لە میللەتی کورد ناپارێزن، هەر ئەزمونێکی میللەتی کورد بە هەڕەشە لە سەرخۆیان دەبینن و بە هەر جورێک بێت هەوڵی تێکشاکندنی دەدەن.

بوونی هێزەکانی باکور و رۆژهەڵات بە تایبەت حزبی دێموکرات و پارتی کرێکارانی کوردستان لە باشور بۆ ئەم دوو ڕژێمە چەپەڵە بۆتە بوارێکی لە بار بۆ وێران کردنی خاکی کوردستان و هەوڵدانیان بۆ قڕ کردنی کوردستانیان لەو ناوچەیە، ئەوە بۆ ئەوان بوویتە بیانوێک بۆ جێبەجێکردنی سیاسەتە پیس و پۆخڵەکەیان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵاتەکانیان و ئامانجە نزیک و دورەکانیان پێ جێبەجێدەکەن.

سەرەڕای ئەوەی ئەم دەستدرێژیانەی تورکیا و ئێران بە ئاگایی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوا و زلهێزەکانی تر و بەرژەوەندیەکانیان ئەنجامدەدرێن ئەوەی کارەساتە دەسەڵاتی کوردی لە باشوری کوردستان کە پێکهاتووە لە بنەماڵەیی، بە هەمان شێوەی ئەمریکا و ئەوروپا بە درێژایی زیاتر لە سی ساڵی تەمەنی حکومڕانیان یاری قومار بە ئیرادەی گەلی ستەمدیدەی باشور دەکەن و کار دەکەن لە پێناو بەرژەوەندی و دابین کردنی گەنجینەیێکی گەورە لە ناوە و دەرەوەی وڵات بۆ ئێستا و داهاتوشیان!

پەیوەندی ئەم دوو بنەماڵەیە پەیوەدیێکی ترسناکە لە گەڵ تورکیا و ئێران پەیوەندی ( بزنسی مادیە )کە ئامانجی سەرەکیانە و دەست لێ بەردانیان ئاستەمە!

لە ئەنجامی ئەو پەیوەندیانەیان بارودۆخی هەرێم هەر ڕۆژە و بە پاساوێک لە ژێر هەرەشە و مەترسیدایە و ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەستواڵا کراوە بۆ دڕۆن و فرۆکەکانی ئەم دوو ڕژێمە چەپەڵە. بازار بە هەموو جۆرە ژەهرێک لە خواردەمەنی ئەو دوو وڵاتە پڕ کراوە.

ئەزمونی مەزنی سەرهەڵدانی کۆبانی لە هەموو جیهان دەنگی دایەوە، ئەو ئەزمونە بە ئیرادەی ژنانی کوردستانی بوو کە شان بە شانی پیاوان سنگیان کردە قەڵغان بۆ پاکتاوکردنی سیستەمی وەحشیگەرانەی گروپی تێرۆرستی (داعش).

وەهەروەها شۆرشی ژینا لە ژێر دروشمی (ژن ژیان ئازادی) لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران ئەزمونێکی ترە و بەو پەڕی جەربەزەیەوە بەڕێوەدەچێت بە پێشڕەوایەتی ژنانی کوردستان، ئەوە ئەزمونێکی مەزنە بۆ گەلی کورد، پێویستە ئەم ئەزمونانە بقۆزرێنەوە و ببنە بڵێسەی ئاگری سەرکەوتن لە هەر چوار پارچەی کوردستان و بە رێگای یاسایی دانی پێدابندرێت.

ئێمەی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات پشتگیری خۆمان بۆ گەلەکەمان وشۆرشەکەی ژینا بە هەموو هێز و توانامان دەردەبرین بە ناڕەزایەتیمان و خۆپێشادانمان و نامە نوسینمان و قسەکردنمان وچاوپێکدنمان لە میدیاکان. پشتگیری گەلانی جیهان و ڕاوەستانیان لە گەڵمدا بۆ ئەو نا دادپەروەریەی لە کوردستان روودەدات درێژە دەدات بە خەباتمان و بەردەوام بونمان.

با هەوڵ بدەین ڕێگری لە وڵاتانی زلهێز بکەین ئیتر دەستی خۆیان بکێشنەوە لە یارەمەتیدانی ئەو رژێمە فاشی و دکتاتۆرانە، چی تر پشتگیری لەشکری و ئابوریان نەکەن. چونکە مەرامی چەپەڵی تورکیا و ئێران دیارە ئەگەر لە دەستیان بێت کورد بۆ هەتا هەتایە قڕان دەکەن.

 

  • 1