ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

لەڕوانگەی چینایەتیەوە

  (نەوت سامانی گشتییە و دەبێت بۆ بەرژەوەندی هاونیشتمانیان بەکاربێت).

هەرێمی کوردستان و عێراقڕۆژانە زیاتر لە ٥ ملیۆن بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێنن وهەناردەی دەکەن بۆ دەرەوەیوڵات بەنرخی بازاڕی جیهان کە سیستەمی بازاڕی ئازادی سەرمایەداری تەحەکومی پێوە دەکات و هەمیشە بەقازانجی گەورەسەرمایەدارەکان ئاراستەی دەکات.

نرخییەک بەرمیل نەوت بە ( ۸۷ دۆلار و ۹۰ سەنتە )، واتا دەوڵەتی عێراق بەم نرخە نەوت دەفرۆشێت بە دەوڵەتان و کۆمپانیاکان، بەڵام هەرێمی کوردستان بەکەمتر لەنرخی بازاڕی جیهانی نەوت دەنێرێتە دەرەوە کە بێگومان ئەمە بەهەدەردانی سامانی گشتی وڵات و خەڵکەکەیەتی، کەدیارە ئەمەش لەپێناوی سوودی ژێر بەژێری نێوان کۆمپانیا بیانییەکان و دەسەڵاتی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و چەند بانک وکۆمپانیایەکی دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستانە دژی ماف و بەرژەوەندی گشتییە.

بەڵام ئەم دەسەڵاتە بۆرژوا بیرۆکرات و مشەخۆرەی لەهەرێم حکوم دەکات، نرخییەک بەرمیل نەوتی بەرزکردۆتەوە بۆ ( ۲٥۰۰۰۰) دینار لەبازاڕدا بۆ جەماوەری کوردستان، کە بەپێی دەستووری هەمیشەی عێراق نەوت موڵکی گەلی عێراقە و دەبێت بۆ سوودی گەل و وڵات بەکاربێت، بەڵامبەفەرمانی بەرپرسەباڵاکانی دەسەڵات نەوت ناخەنە بازاڕەوە و دابەشی ناکەن بەسەر هاونیشتمانیاندا کە مافێکی سەرەتایی خەڵکە. دیارەبەپێییاسا ئابوورییەکان کە شمەکێکیان کاڵا و پێداویستییەکە بەکەمی بخرێتە بازاڕەوە بێگومان نرخی بەرز دەبێتەوە ئەمەش ئەو کار و بەرنامە چینایەتیەیە کە بۆ بەرژەوەندی دارایی خاوەن کۆمپانیاکان کە زۆربەی هی خۆیانەیان کراوە بەناوی کوڕ و کەسوکاریانەوە. ئەم هەڵوێستانەی دەسەڵاتی هەرێم سیمایڕاستەقینەی چینایەتی زاڵمانە و چەوسێنەرانەیانی دەرخستووە کەنابێت خەڵک و حزبەکانی ئۆپۆزسیۆن و بەتایبەت چەپەکان لێی بێدەنگ ببن و دەبێت لەسەر ئاستی پەرلەمان و لەسەر ئاستیڕاگەیاندن و سیاسی وجەماوەری لە دژایەتی وململانێیەکیڕاشکاو و ڕووبەڕووبوونەوەیەکی چینایەتی بەردەوامدا بین تاڕاوەستان و ڕاگرتنی ئەم سیاسەتە نامرۆڤانەیە.

بەتایبەت ئەم نموونەیە لەدنیادا وێنەی نییە حکوومەتێک خۆی بەرهەمهێنەری نەوت بێت بەنرخی هەرزان بەدەرەوەی وڵات بیفرۆشێت، بەڵام خەڵکی هەژار و چەوساوە بەچەند ساڵ لەچاوەڕوانی دابەشکردنی نەوتدا بێت و لەبازاڕی ناوخۆیشدا بەنرخی گران بفرۆشرێت، لەکاتێکدا ئەرکی حکوومەتە کە پێش وەرزی پاییز و زستان نەوت دابەش بکرێت بەسەر هاووڵاتیاندا، بەڵام تائێستا لەزۆربەی ناوچەکان نەوت دابەش نەکراوە و دنیاش بەرەو سەرماوسوڵە دەڕوات، بەڕاستی دەسەڵاتێک ئاوا بیر لە سادەترین مافی هاونیشتمانییەکانی نەکاتەوە و بەڵام خۆیان وگرووپی دەستڕۆیشتووی ناو حزبەکانی دەسەڵات و بنەماڵەکانیان شاهانە بژین و گوێ نەدەن بەیاساو ماف و دەستوور و پێداویستییەکانی ژیانیڕۆژانە. دەبێت چی لێ چاوەڕوان بکرێت لەنەهامەتی زیاتر.

ئەم جۆرە دەسەڵاتە ستەمکارانەیە چارەنووسی گەل بەگشتی و چینی چەوساوە بەرەو مەینەتی و نەهامەتی زیاتر دەبەن و درزی چینایەتی زیاتر دەکات، هەر لە ئێستاهەزاران خێزان لەوڵاتی نەوت و گازدا بە دەبە وبەقەرز نەوت دەکڕن.

لێرەوە ئەرکی بەرپرسیارێتی دەکەوێتە ئەستۆی هەرتاکێکی کومەڵگە کە ئازایانە بێتە مەیدانی ناڕەزایەتی بۆ مافەکانی خۆی، چونکە ئەم دەسەڵاتە بەزەبری جەماوەری نەبێت ماف نادات بەکەس، ئەمە خەسڵەتی مێژوویی سەرمایەدارانە.

  • 1